دیارده‌ی هه‌ڵدانی خێمه‌ی پرسه‌و هه‌ڵوێستی هاووڵاتیان
ریپۆرتاژ 12:45 PM - 2015-02-23شوێنی تر دابینبكرێت بۆ پرسه
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه له‌كاتی به‌ڕێكردنی پرسه‌كاندا رێگری و ئاسته‌نگ بۆ هاووڵاتیان دروست ده‌بێت، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و خێمه‌یه‌ی له به‌رده‌م ماڵی خاوه‌ن پرسه‌كه‌دا دایده‌نێن، به‌هه‌مانشێوه ئه‌و مزگه‌وتانه‌ش كه له‌سه‌ر شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانن به‌هۆی پارككردنی ئۆتۆمبێله‌وه رێگری و ئاسته‌نگ دروست ده‌كه‌ن.
ناچارین خێمه به‌كاربهێنین چونكه میوانه‌كان زۆرن
سامان عومه‌ر كه له‌ناو خێمه‌ی پرسه‌یه‌كدا سه‌رقاڵی به‌ڕێكردنی كه‌سوكاره‌كه‌ی بوو به PUKmedia ی راگه‌یاند: ئێمه ئه‌م خێمه‌یه‌مان هه‌ڵداوه چونكه میوانمان زۆره‌و ژووره‌وه‌ش به‌شی هه‌موویان ناكات، بۆیه ناچارین له‌جیاتی خێمه‌یه‌ك دوو خێمه هه‌ڵبده‌ین یه‌كێكیان بۆ پیاوان ئه‌وی تریشیان بۆ ژنان.
شوێنی تر دابینبكرێت بۆ پرسه
چۆمان تاهیر كه پیشه‌ی شۆفێری تاكسییه به PUKmedia ی راگه‌یاند: هه‌ر گه‌ڕه‌كێك پرسه‌ی لێبێت ئه‌وه هاتووچۆی ئه‌و كۆڵانه داده‌خرێت و رێگه‌ی هاتوچۆمان لێده‌گیرێت، بۆیه پێویسته ئه‌م دیارده‌یه بگۆڕدرێت و شوێنی باشتر دابینبكرێت بۆ به‌ڕێوه‌چوونی پرسه‌كان، بۆ نموونه من فه‌رمانبه‌رم هه‌یه رۆژانه هاتوچۆیان پێده‌كه‌م به‌ڵام به‌هۆی پرسه‌وه كه كۆڵانه‌كه‌یان گیراوه چه‌ند رۆژێك رێگه‌م نه‌بووه بچم به‌دوایاندا.
پرسه بكرێت به یه‌ك رۆژ
سامان سیوه‌یلی توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌باره‌ی چۆنییه‌تی ئه‌و پرسانه‌وه به PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌كاتی پرسه‌كاندا له به‌رده‌م ماڵه‌كانداو له مزگه‌وته‌كانیشدا ئاسته‌نگ دروست ده‌بێت و ئه‌و كاته‌ی پرسه‌یه‌ك له مزگه‌وتێك هه‌یه، ئه‌و شه‌قامه رێگه‌ی هاتوچۆی نابێت، بۆیه به رای من پێشنیار ده‌كه‌م كه دابونه‌ریت بگۆڕدرێت و پرسه كورتبكرێته‌وه بۆ یه‌ك رۆژ، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێستا گۆڕانكاری له زۆربه‌ی ژیانی خه‌ڵك كراوه به‌تایبه‌تی شاری سلێمانی كه شارێكی رۆشنبیری و بیربۆچوونی جیاوازه، هه‌ربۆیه پێویسته بیر له‌م مه‌سه‌له‌یه بكرێته‌وه‌و بكرێت به پرۆژه‌و له‌چه‌ند شوێنێك هۆڵی تایبه‌ت كه گه‌راج و پێداویستی تێدا دابینكرابێت، پرسه دابنرێت.
دیارده‌یه‌كی ناشرینه
تاڤان قادر كه ژنی ماڵه‌وه‌یه وتی: له‌م وه‌رزه سارد‌و قوڕو باراناوییه‌دا دوو رۆژه له‌ژێر خێمه‌دا له پرسه‌دام، ئه‌م دیارده‌یه‌ش ناشرینه‌و ته‌نها بارگرانییه، هه‌ربۆیه هیواخوازم چۆن به‌خێرایی بڵاوبووه‌وه له‌ناوماندا، ئاوهاش به‌خێرای نه‌مێنێت.
خێمه هه‌ڵده‌درێت تا ماڵه‌كان پیس نه‌بێت
نه‌رمین مه‌حمود كه ژنی ماڵه‌وه‌یه بۆ PUKmedia وتی: ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه پرسه له خێمه‌دا داده‌نرێت، جاران ئه‌م دیاردانه نه‌بوو له‌ناو كورد دا، به‌ڵام ئێستا بۆ ئه‌وه‌ی ماڵ پیس نه‌بێت خێمه داده‌نرێت، به رای من ئه‌وه بیركردنه‌وه‌یه‌كی هه‌ڵه‌یه خۆزگه هه‌ر نه‌بووایه چونكه له زستاندا سارده‌و له هاویندا گه‌رمه، كه‌سێكی وه‌م من به‌ته‌مه‌ن هه‌ركاتێك ده‌چینه هه‌ر پرسه‌یه‌ك كه دێینه‌وه ماڵه‌وه نه‌خۆش ده‌كه‌وین.
PUKmedia تریفه حه‌سه‌ن
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
10:28 PM - 2024-04-22 -
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
09:50 PM - 2024-04-22 -
دارا خەیلانی: یەکێتی پابەندە بە هەڵبژاردنی پەرلەمان لەوادەی خۆیدا
08:40 PM - 2024-04-22 -
كونسوڵخانەی ئەمریكا: پشتیوانی لە ئازادی میدیا دەكەین
05:20 PM - 2024-04-22
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ: پارێزەری مافی رۆژنامەنووسان دەبین
02:17 PM - 2024-04-22
فراکسیۆنی یەکێتی داوای چارەسەری پرسی فڕۆکەخانەی سلێمانی لە سەردانەکەی ئەردۆغان دەکات
11:02 AM - 2024-04-22
قوباد تاڵەبانی: پارێزەری ئازادی کاری رۆژنامەگەری دەبین
09:32 AM - 2024-04-22
مەکتەبی سیاسی: لەساڵیادی رۆژنامەگەری کوردی‌دا پشتیوانی رۆژنامەنوسان دەکەین
07:47 PM - 2024-04-21
زۆرترین خوێنراو
-
كونسوڵخانەی ئەمریكا: پشتیوانی لە ئازادی میدیا دەكەین
کوردستان 05:20 PM - 2024-04-22 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچیدوایی عەلی شامار پێشمەرگە و تێكۆشەری دێرین
ی ن ک 05:15 PM - 2024-04-22 -
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
عیراق 03:19 PM - 2024-04-22 -
سەرۆک بافڵ: پارێزەری مافی رۆژنامەنووسان دەبین
کوردستان 02:17 PM - 2024-04-22 -
سەرۆکایەتی هەرێم رێزلێنان بە PUKMEDIA دەبەخشێت
کوردستان 12:05 PM - 2024-04-22 -
فراکسیۆنی یەکێتی داوای چارەسەری پرسی فڕۆکەخانەی سلێمانی لە سەردانەکەی ئەردۆغان دەکات
کوردستان 11:02 AM - 2024-04-22 -
پیرۆزباییەکان بۆ رۆژی رۆژنامەگەری کوردی
کوردستان 10:42 AM - 2024-04-22 -
پێشانگای بزووتنەوەی رۆژنامەگەری ژنان-ی تابان گەرمیانی دەکرێتەوە
کوردستان 09:41 AM - 2024-04-22