riklam

پڕۆژەی شارە ئارامەكان لە سلێمانی جێبەجێ دەكرێت

ژنان‌ 07:57 PM - 2015-02-17
هه‌ڵبژاردنی سلێمانی بۆ یه‌كه‌مبونی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ له‌سه‌ر ئاستی عیراق

هه‌ڵبژاردنی سلێمانی بۆ یه‌كه‌مبونی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ له‌سه‌ر ئاستی عیراق

لەهەرێمی كوردستان پڕۆژەیەكی گرنگ بۆ هەڵسەنگاندنی ئاستی هەراسانكردنی ژنان لە شەقام و شوێنە گشتیەكاندا  جێبەجێ دەكرێت و لە نێو شارەكاندا شاری سلێمانی وەك نمونە وەردەگیرێت بۆ ئەنجامدانی ئەو توێژینەوەیە.

ئەمڕۆ 2015/2/17 ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لە دیوانی قائیمقامییەت پێشوازیكرد لە نوێنەرانی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە هەرێم و پەخشان كاكەوەیس خاوەنی پرۆژەی  شارە ئارامەكان.

لە دیدارێكدا پاش خستنەڕووی پرۆژەكە كە ناوەرۆكەكەی بریتییە لە هەڵسەنگاندنی ئاستی هەراسانكردنی ژنان لە شەقام و بازار و شوێنە گشتییەكانداو دواتر پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری گونجاو بۆ شارەكە كە خزمەت بە ژنان بكات.

نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند: لەزۆربەی وڵاتانی جیهان پڕۆژەكەیان خستوەتە بواری جێبەجێ كردنەوەو لە عیراقیشدا شاری سلێمانیان لە نێو هەموو شارەكانی تردا وەك نمونە هەڵبژێردراوە ئەویش بەو پێوەرەی كە سلێمانی لەڕووی كۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابووری و تەندروستییەوە لەپێشەنگی هەموو  شارەكانی تری عیراقدایەو مەبەستیانە كە پڕۆژەكەی تێدا جێبەجێ بكەن.

قائیمقامی سلێمانیش پاڵپشتی خۆی بۆ پرۆژەكە دەربڕی و راگەیاندن هاوكاری و كارئاسانی پێویستیان پێشكەش دەكەن  بۆ ئەوەی بەسەركەتووی و بە هەماهەنگی لایەنە پەیوەندی دارەكان لە ماوەیەكی كەمدا پرۆژەكە بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

 پرۆژەی شارە ئارامەكان پرۆژەیەكە بۆ هەڵسەنگاندنی ئاستی هەراسانكردنی ژنان لەسەر شەقام و شوێنە گشتییەكاندا كە بەهاوكاری وەزارەتی پلاندانان و شارەوانی وگەشت و گوزاری هەرێم و رێكخراوەكانی (UNWOMEN, UNHABITAT, UNDP) لەشاری سلێمانی  بڕیارە جێبەجێ بكرێت.

PUKmedia

552161722015_prozha.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket