riklam

هاوخه‌م بوون بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان

ی.ن.ک‌‌ 10:32 PM - 2015-02-01
به‌شدارییان كرد له‌ پرسه‌ی شه‌هیدان

به‌شدارییان كرد له‌ پرسه‌ی شه‌هیدان

ئه‌مڕۆ 1-2-2015 د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح به‌ یاوه‌ری هه‌ریه‌ك له‌ ئازاد جندیانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی و كوردستان و شاڵاوی عه‌لی عه‌سكه‌ری و شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی (ی.ن.ك) سه‌ردانی ناوچه‌ی راپه‌ڕینیان كرد.

له‌و سه‌ردانه‌دا، له‌ شارۆچكه‌ی سه‌روچاوه‌و حاجیاواو چوارقوڕنه‌و رانیه‌و سه‌نگه‌سه‌رو قه‌ڵادزێ به‌شدارییان كرد له‌ پرسه‌ی شه‌هیدان كه‌ له‌ دوو رۆژی رابردوودا له‌ مه‌لا عه‌بدوڵڵاو ته‌ل ئه‌لوه‌ردو حه‌وزی حه‌مرین شه‌هیدبوون و پرسه‌ی خۆیان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیان گه‌یانده‌ كه‌سوكارو هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌رانیان و رایانگه‌یاند كه‌ قاره‌مانێتی و خۆڕاگری ئه‌و پۆله‌ شه‌هیده‌ بووه‌ مایه‌ی سه‌رفرازی بۆ گه‌لی كورد، هه‌روه‌ها خه‌ونی گڵاو و نه‌گریسی تیرۆرستانی داعشیان خسته‌ ژێر گڵ و ئه‌وان به‌گیانیان پارێزگاریان له‌ بست به‌بستی خاكی پیرۆزی كوردستان كردو نه‌یانهێشت تیرۆرستان پێی گڵاویان بخه‌نه‌ سه‌ر ئه‌و خاكه‌ی كه‌ به‌ خوێنی هه‌زاره‌ها شه‌هیدی وه‌كو ئه‌وان ئه‌و ئازادییه‌ی به‌دیهاتووه‌.

كه‌سوكاری شه‌هیدانیش به‌ سه‌ردانی ئه‌و وه‌فده‌ باڵایه‌ی یه‌كێتی خۆشحاڵ بوون و به‌ڵنیشیاندا كه‌ درێژه‌پێده‌ری رێبازی پیرۆزی شه‌هیدان بن و ئاماده‌ش بوون كه‌ سه‌نگه‌ری كوڕه‌كانیان چوڵنه‌كه‌ن و ئه‌وانیش ببنه‌ پارێزه‌ری خاكی پیرۆزی كوردستان.

PUKmedia  ئاری مسته‌فا - رانیه‌

23219122015_g.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket