riklam

پارێزگاری‌ كه‌ركوك سه‌ردانی‌ به‌ره‌كانی‌ شه‌ڕ ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 10:15 PM - 2015-02-01
د.نه‌جمه‌دین چاویكه‌وت به‌ سه‌ركرده‌و ئه‌فسه‌رو پێشمه‌رگه‌كان

د.نه‌جمه‌دین چاویكه‌وت به‌ سه‌ركرده‌و ئه‌فسه‌رو پێشمه‌رگه‌كان

ئه‌مڕۆ 1-2-2015 د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری‌ كه‌ركوك سه‌ردانی به‌ره‌كانی شه‌ڕی كردو چاویكه‌وت به‌ سه‌ركرده‌و ئه‌فسه‌رو پێشمه‌رگه‌كان و رۆڵی قاره‌مانێتیانی به‌رز نرخاند.

له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ مه‌كته‌ب خالیدو ته‌ل الوردو مریم بیگ و مه‌لا عه‌بدوڵڵاو كێڵگه‌ی‌ خه‌باز، د.نه‌جمه‌دین رایگه‌یاند: رۆژی‌ هه‌ینی‌ هێرش كرایه‌سه‌ر كه‌ركوك له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كه‌وه‌، به‌ڵام هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ پاڵپشتی‌ فڕۆكه‌كانی‌ هاوپه‌یمانی‌ نیشتمانی‌ ناوچه‌كانیان ئازادكردو هه‌روه‌ها زیاتر له‌ 300 تیرۆرستیش كوژراون.

وتیشی: به‌ قوربانییه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌و له‌نێوانیان شه‌هید عه‌مید شێركۆ فاتیح و لیوا حسێن مه‌نسور سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستهات، هه‌روه‌ها ستایشی‌ خۆڕاگری‌ پێشمه‌رگه‌و روبه‌ڕووبونه‌وه‌یان بۆ تیرۆرستان كرد.

د.نه‌جمه‌دین روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ پێشمه‌رگه‌ كێشه‌ی هێزی‌ نییه‌، به‌ڵكو ته‌نها پێویستی به‌ چه‌كه‌و به‌رده‌وامی‌ پشتیوانی‌ فڕۆكه‌كانی‌ هاوپه‌یمانی‌ نیشتمانی، هه‌روه‌ها ئاماژه‌شیكرد به‌وه‌ی كه‌ پێشمه‌رگه‌كان ژماره‌یه‌ك ناوچه‌یان كۆنترۆڵكردوه‌ته‌وه‌و 24 كارمه‌ندیان ئازادكردووه‌.

راشیگه‌یاند: هاووڵاتیانی‌ كه‌ركوك شه‌هیده‌ قاره‌مانه‌كان له‌یاد ناكه‌ن كه‌ خۆیان كرد به‌ قوربانی‌ له‌ پێناو كه‌ركوك و به‌جێگای شانازی‌ كه‌ركوكییه‌كانیانی ناوبردن.

PUKmedia  تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket