بێ بیروباوه‌ڕ له‌شێكی بۆشین
بیروڕا 11:08 AM - 2015-01-31.
پێویسته ئه‌وه‌مان له‌بیر نه‌چێت، كه خۆسازدان، خۆڕێكخستن، گه‌شه‌پێدانی رێكخستنه‌كانمان، گه‌شه‌پێدانی هێزی پێشمه‌رگه‌مان، گه‌شه‌پێدانی رێكخراوه دیموكراته‌كان، گه‌شه‌پێدانی حكومه‌ت و گه‌شه‌پێدانی هه‌موو لایه‌نه‌كانی ژیانمان شه‌رتێكی ئه‌ساسییه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ڵك وه‌ربگرین له‌و هه‌لومه‌رجه جیهانییه‌ی كه بۆمان ره‌خساوه‌و میللـه‌تی كورد له‌م شه‌ڕه جیهانیه‌ی یه‌كه‌می قه‌ڕنی بیست‌ویه‌كدا وه‌كو شه‌ڕی جیهانی یه‌كه‌می قه‌ڕنی بیست بێبه‌ش نه‌بێت و ده‌ست به‌تاڵ ده‌رنه‌چێت له‌م دنیایه، به‌ڵكو مافی خۆی ده‌ستگیر بێت. بۆ ئه‌وه لازمه بزانین مۆتۆره‌كه‌مان له‌هه‌موو ئه‌و شتانه چییه؟ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه، رێبه‌ره‌كه‌مان كێیه؟ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه، سه‌رچاوه‌ی دوای هێزی گه‌ل، سه‌رچاوه‌ی كادیره‌كانی عه‌سكه‌ریمان، سیاسیمان، حكومیمان رێكخراوه دیموكراته‌كانمان كێیه؟ چییه؟ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه.
كه‌واته یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌و ئه‌همیه‌ته‌یه‌وه ئه‌گه‌ر بێت‌و نه‌یه‌ته ئاستی پێویست، ناتوانین له‌بواره‌كانی تردا سه‌ركه‌وتوو بین، ناتوانین له‌و هه‌لومه‌رجه دژوار‌و ئاڵۆزه‌ی جیهانگیری سه‌رمایه‌داری ئه‌مڕۆدا كه‌ڵك وه‌ربگرین، ناتوانین ئه‌وه‌ی پێویسته بۆ گه‌له‌كه‌مانی بهێنینه دی، له‌به‌رئه‌وه گه‌شه‌پێدانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كورستان زۆر زۆر زۆر پێویسته، گه‌شه‌پێدانی زۆرتر له‌ڕووی چۆنایه‌تییه‌وه، ئێمه له‌چاو خۆیدا ئه‌ندامێكی زۆرمان هه‌یه، قیاسێك بكه‌ن له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی ئه‌وروپی ته‌ماشا ده‌كه‌ین ئێمه چوار پێنج به‌عزه‌جار ده به‌رامبه‌ری ئه‌وان هه‌مانه، جگه له‌وه خۆشبه‌ختانه نێوانمان له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر باشه، جه‌ماوه‌ر یه‌كێتیی خۆش ده‌وێت، جه‌ماوه‌ر دیفاع له‌یه‌كێتی ده‌كات، پشتیوانی لێده‌كات، ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر یه‌كێتی هاتووه به‌سه‌ر هه‌ر حزبێكی دیكه‌دا بهاتبا ئێستا داری له‌سه‌ر به‌ردی نه‌مابوو، به‌ڵام یه‌كێتی رۆژبه‌ڕۆژ له‌گه‌شه‌كردن و پێشكه‌وتنه، چونكه ره‌گ و ریشه‌ی قوڵ داكوتاوه له‌ناو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و رێبازی راسته. دروشمه‌كانی گونجاون له‌گه‌ڵ پێداویستییه‌كانی گه‌شه‌كردنی كۆمه‌ڵایه‌تی و چونكه خۆشی نۆبه‌ره‌ی پێویستییه‌كانی سه‌ركه‌وتن و گه‌شه‌كردنی كۆمه‌ڵایه‌تییه له‌كوردستاندا.
جا ئێمه چیمان له یه‌كێتی ده‌وێ؟ كه‌وا ئه‌ندامان زۆره بۆ چیمانه؟ چۆنایه‌تیمان ده‌وێ، گه‌شه‌پێدانی ئه‌و ئه‌ندامانه‌مان ده‌وێ، ده‌مانه‌وێ هه‌موو ئه‌ندامێك له‌و ئه‌ندامانه ببێته ئه‌ندامێكی راسته‌قینه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان. بزانێ پرۆگرامی یه‌كێتی‌و سیاسه‌تی یه‌كێتی چییه؟، كه به‌داخه‌وه هه‌مووی وانییه، خۆشتان باش ده‌زانن ئێوه له‌ناو جه‌ماوه‌ره‌وه هاتوون، كه‌سانێكی زۆر هه‌یه به‌دوای ده‌نگوباس و خه‌بات و سه‌روه‌ری و ناو و ناوبانگی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه‌وتووه، باش و قوڵ له یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان نه‌گه‌یشتووه، ئه‌گه‌ر باش و قوڵ له یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بگات چاكتر ئیش ده‌كات، چاكتر دێته گۆڕه‌پان، بیروباوه‌ڕ گه‌لێك موهیمه، بۆیه ئێمه مه‌كته‌بێكی تایبه‌تیمان كردۆته‌وه بۆ بیروباوه‌ڕ ئه‌گه‌ر بیروباوه‌ڕمان په‌ره‌ی سه‌ند له‌ناو هه‌ڤاڵانمان له‌ناو جه‌ماوه‌ردا، ئه‌وا یه‌ك هێزی وه‌ها به‌گوڕو ته‌وژم دروست ده‌كات، هیچ شتێك پێی له‌ناو ناچێت. بێ ئه‌وه له‌شی بۆشه، زۆر خۆی پێ راناگیرێ له‌ڕۆژی ته‌نگانه‌و له‌ناخۆشی و له‌كاتی لێقه‌ومان و شكسته‌كاندا. به‌ڵام به‌بیروباوه‌ڕه‌وه، به‌تێگه‌یشتنه‌وه هه‌موو شتێكی پێ ده‌كرێت، بۆیه ئێمه پێویسته هه‌م بیروباوه‌ڕ گه‌شه پێبده‌ین و هه‌م ئه‌ندامانی یه‌كێتی بكه‌ینه ئه‌ندامی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان. ئێمه پێویستمان به‌وه هه‌یه رێكخستنه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌ڤاڵه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بێنینه‌وه جۆش و خرۆش. بێینه‌وه جۆش و خرۆش وه‌كو هه‌نگ، له‌م سه‌رده‌مه‌دا كه ته‌گبیر بكرێ به‌بێ ده‌نگ شیعره‌كه‌ی حاجی قادر له‌به‌ركه‌ن، بۆیه هێنانه جۆش و خرۆشی رێكخستنه‌كانمان شه‌رتێكی سه‌ره‌كی سه‌ركه‌وتنمانه. له‌م قۆناغه گرنگ و ئاڵۆزه‌ی كه ئێستا له‌پێشمانه بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانمان، هه‌ر دڵسۆزێكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، كه پێموایه هه‌مووتان دڵسۆز‌و پیاوی تێكۆشه‌رو خوشكی تێكۆشه‌رن، ده‌بێ ئه‌و راستیه بزانێ كه ده‌بێ بێینه جۆش و خرۆش، هۆشیاری خۆمان له‌دڵ و ده‌روونی خۆمان بچه‌سپێنین و هێزی بزووێنه‌رمان بێت.
باشه چۆن ئه‌وه ده‌كه‌ین؟ من هه‌ندێك پێشنیارم هه‌یه بێجگه له‌و پێشنیارانه‌ی مه‌كته‌بی رێكخستن هه‌یه‌تی، ده‌یخه‌مه به‌رده‌متان، نووسیومه‌ته‌وه دوایی ته‌وزیعی ده‌كه‌م به‌سه‌رتاندا، یه‌كه‌م پێشنیاری من ئه‌وه‌یه كاركردن له‌هه‌موو بواره‌كانی رێكخستندا چونه ناو خه‌ڵك و خۆ هۆشیاركردنه‌وه‌و چاودێری كاری خزمه‌تگوزاری به‌پێی به‌رنامه‌یه‌كی داڕێژراو له‌سه‌ر راستییه‌كان و توانای راسته‌قینه. یه‌عنی ده‌بێ كه چوونه‌وه بۆ گه‌شه‌كردن به‌رنامه‌یه‌كتان هه‌بێت، نابێت هه‌روا لێی گه‌ڕێن هه‌روا عه‌فه‌وی چۆن هات و چۆن دێ و چ ده‌كرێ، كوللی مه‌ڵبه‌ندێك هه‌موو مانگێك ده‌بێت به‌رنامه‌یه‌كی هه‌بێت، ئه‌م مانگه له‌ڕووی رێكخستنه‌وه چ ده‌كات، له‌ڕووی دابه‌زینه‌وه بۆ ناو خه‌ڵك چ ده‌كات، له‌ڕووی چاودێری كاره‌كان چ ده‌كات، له‌ڕووی هۆشیاركردنه‌وه چ ده‌ڵێ و چ په‌روه‌رده ده‌كات، ئه‌و به‌رنامه‌یه به‌نووسراویی به‌سه‌ر كۆمیته‌كاندا دابه‌ش ده‌كرێت، كۆمیته‌كان به‌سه‌ر كه‌رت و پۆله‌كاندا دابه‌شی ده‌كه‌ن و كاری پێده‌كه‌ن، ئه‌وه شه‌رتێكی ئه‌ساسییه به‌به‌رنامه ئیش كردن نه‌ك به به‌ره‌ڵڵایی چۆن هات و عه‌فه‌وی له‌كوێ پسا گرێی بده‌نه‌وه، ئینجا بۆ ئه‌و كارانه پێویسته ئێمه كادیری چالاك و كادیری خوێن گه‌رم و به‌وه‌ج بۆ كاره جه‌ماوه‌رییه‌كان و چوونه ناو رێكخستن هه‌ڵبژێرێن.
لێره‌دا كادیری چالاك گرنگه، ره‌نگه ئه‌و كادیره چالاكه تازه بێت، نوێ بێت له‌چاو پیاوێكی خه‌باتی 20-30 ساڵی پێشمه‌رگایه‌تی هه‌یه یان سه‌روه‌ریی زۆری هه‌یه تازه بێت، به‌ڵام مادام چالاكه له‌م قۆناغه‌دا پێویستمان به‌هێنانه جۆش و خرۆش هه‌یه ده‌بێت ئه‌م ئه‌وانه بخه‌ینه گه‌ڕو كاریان پێبكه‌ین.
له نامیلكه‌ی (وته‌ی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال له‌كۆبوونه‌وه‌ی كادیران دا) لاپه‌ڕه‌ی 23 – 27.
له‌زنجیره (2)ی بڵاوكراوه‌كانی مه‌كته‌بی بیر‌و وشیاری ساڵی (2002)
مام جه‌لال
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28