riklam

په‌یامی كه‌سوكاری جینۆسایدكراوانی كورد ده‌گه‌یه‌نرێته‌ له‌نده‌ن

جینۆساید‌‌ 01:27 PM - 2015-01-28
له‌نده‌ن..كوردێك به‌شداری ساڵیادی تاوانی جینۆسایدی هۆلۆكۆست ده‌كات

له‌نده‌ن..كوردێك به‌شداری ساڵیادی تاوانی جینۆسایدی هۆلۆكۆست ده‌كات

له‌ شاری له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا، سه‌عات 7:00ی شه‌وی 27-1-2015 كامه‌ران نه‌وروز وه‌ك كوردێكی خاوه‌ن قوربانی جینۆساید، هاوشانی كه‌سوكاری قوربانیانی جینۆسایدكراوانی (هۆلۆكۆست، ئه‌رمه‌نیه‌كان، كۆنغۆ، دارفۆر، كه‌مبۆدیا، بوسنیا) به‌شداریكرد له‌یادی 70ـه‌مین ساڵی تاوانی جینۆسایدی هۆلۆكۆست كه‌ له‌لایه‌ن چه‌ند رێكخراوێكی داكۆكیكه‌ر له‌ كه‌یسی جینۆساید رێكخرابوو.

له‌و یادكردنه‌وه‌یه‌دا، كامه‌ران نه‌وروز وتارێكی پێشكه‌شكردو تیایدا تیشكی خسته‌سه‌ر تاوانی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ وه‌ك نموونه‌یه‌ك له‌ تاوانی جینۆسایدی كورد، هه‌روه‌ها په‌یامی كه‌سوكاری جینۆسایدكراوانی كوردی گه‌یانده‌ ئاماده‌بووان و تیشكی خسته‌سه‌ر دوایین تاوانی جینۆسایدی كورد كه‌ ده‌رهه‌ق به‌ كورده‌ ئێزیدیه‌كان كراوه‌ له‌لایه‌ن گًروپی تیرۆرستی داعشه‌وه‌.

كامه‌ران نه‌وروز داواشی له‌ كۆمه‌ڵگًه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه‌ جینۆسایدكراوه‌كان كرد كه‌ پشتگیری زیاتری كورد بكه‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌زاران ژنی ئێزیدی، كه‌ له‌ بازاڕی كۆیله‌كانی داعش كڕین و فرۆشتنیان پێوه‌ ده‌كرێت، هه‌روه‌ها هاوكاری مرۆیی و سه‌ربازی زیاتری كورد بكه‌ن بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا.

له‌ كۆتاییشدا مۆمی جینۆسایدكراوانی كوردی له‌ باخچه‌ی هۆلۆكۆست دانا.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket