riklam

نوێنه‌ری جینۆسایدكراوانی كوردستان له‌ یادی هۆلۆكۆست به‌شدار بوو

جینۆساید‌‌ 08:54 PM - 2015-01-27
نوێنه‌ری جینۆسایدكراوانی كوردستان

نوێنه‌ری جینۆسایدكراوانی كوردستان

كامه‌ران نه‌ورۆز له‌ شاری پورتسمۆسی به‌ریتانیا وه‌ ك كوردێكی خاوه‌ن قوربانی جینۆساید هاوشانی كه‌س و كاری قوربانیانی جینۆسایدكراوانی هۆلۆكوست و یه‌رمه‌نیه‌كان و كۆنگۆ و دارفۆر و كه‌ مبۆدیا و بۆسنیا به‌شداریكرد له‌ یادی حه‌فتاهه‌مین ساڵه‌ی تاوانی جینۆسایدی هۆلۆكۆست كه‌ به‌ چاودێری سه‌رۆكی شاره‌ وانی پۆرتسمۆس به‌ڕێوه‌چوو، كامه‌ران به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند:  له‌م یاده‌دا په‌یامی كه‌س وكاری جینۆسایدكراوانی كوردم گًه‌یانده‌ ئاماده‌بویان و تیشكم خسته‌سه‌ر دواین تاوانی جینۆسایدی كورد كه‌ ده‌ره‌ق به‌ كورده‌ ئێزیدیه‌كان كرا له‌لایه‌ن گروپی تیرۆرستی داعشه‌وه‌، هه‌روه‌ها داوام له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نیوده‌ وڵه‌تی و نه‌ته‌وه‌ جینۆسایدكراوان كرد كه‌پشتگیری زیاتری كورد بكه‌ن بۆگه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌زاران ژنی ئێزیدی كه‌ له‌ بازاڕی كۆیله‌ كانی داعش كڕین و فرۆشتنیان پێوه‌ ده‌كرێت، هه‌روه‌ها هاوكاری مرۆیی و سه‌ربازی زیاتری كورد بكه‌ن بۆسه‌ركه‌وتن به‌سه‌رده‌وڵه‌تی به‌ ناو ئیسلامی شام. له‌ كۆتایدا مۆمی جینۆسایدكراوانی كوردم له‌ باخچه‌ی هۆلۆكۆست دانا..

وته‌ی نوێنه‌ری جینۆسایدكراوانی كوردستان له‌ یادی هۆلۆكۆست


من كامه‌ران نه‌ورۆز وه‌ك قوربانیه‌كی جینۆساید كراوی كوردستان كه‌ ه‌ه‌موو كه‌س و كارم و زیاترله‌پێنج هه‌زا ئازیز له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ چه‌كی كیمیاوی له‌ ده‌ست داوه‌.

رێگام پێ بده‌ن له‌ بری :
* نه‌وه‌ جینۆساید كراوه‌كانی شیخ ڕه‌زا و شێخ سه‌عیدی پیران
* كورده‌ فه‌یلییه‌كانی ده‌ركراو له‌زیدی باب و باپیریان له‌ باغی داد
* مامۆستایان و خوێندكارانی جینۆساید كراو به‌ ناپاڵمی قه‌ده‌غه‌كراوی نێو ده‌وڵه‌تی له‌ زانكۆی سلێمانی له‌ قه‌ڵادزێ و زیاتر له‌ سه‌د ه‌ه‌زار خه‌ڵكی سڤیلی ڕاگوێزراوی ده‌ڤه‌ری پشده‌ر
* 6000 بارزانی زینده‌ به‌چاڵكراو له‌ بیابانه‌كانی عه‌رعه‌ر
* 5000 هه‌ڵبجه‌ی به‌ كیمیاوی خنكێندراو
* هه‌زاران كیمیا خوارده‌ی سه‌رده‌شتی
* 182000 خه‌ڵكی سڤیلی كوردی ئه‌نفال كراو
* خه‌ڵكی سڤیلی 4000 گوندی خاپور كراو
* سه‌دان هه‌زار خه‌ڵكی جینۆساید كراو و ده‌ربه‌ده‌ری شه‌نگال، ته‌له‌عفه‌ر و زومار  به‌تاوانی یه‌زیدی بوون
* زیاتر له‌  300000خه‌ڵكی سڤیلی ئاواره‌ی كوبانێ خۆراگر
* كه‌س و كاری زیاتر له‌ 3000 كچی كوردی یه‌زیدی هه‌راج كراو له‌ بازاڕه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی.
* كه‌س وكاری هه‌موو گوند و شارێكی وێران كراو، راگوێزراو، كیمیاباران كراو و جینۆساید كراوی كوردستان.
سه‌ری رێز و نوازش بۆ كه‌س و كاری قوربانیانی ه‌ۆلۆكوسی جوله‌كه‌ ، ئه‌رمه‌ن، بۆسنیه‌ و ه‌ه‌رزه‌ گۆڤینا، كۆنغۆ، سیغ و بۆرمه‌ ...هتد، هه‌موو ئه‌و گه‌لانه‌ی كه‌ له‌ دنیادا جینۆساید كراون دانه‌وێنم

به‌رێزان زامه‌كانی جینۆساید هێنده‌ به‌ سوێن كه‌ له‌ دڵی هه‌موو ژن و منداڵێكی كورد كاریگه‌ری كردووه‌ و زیاتر له‌ خه‌ڵكی تر ده‌رك به‌ ئازاره‌كانی ده‌كات. چونكا ساڵه‌های ساڵه‌ زۆر خراپتر له‌وه‌ی فیرعه‌ون به‌‌سه‌ر قه‌ومی موسای هێنا، بێچوه‌كانی فیرعه‌ون له‌ ووڵاتانی به‌ناو عیراق، ئێران، توركیا و سوریا به‌ گه‌لی كوردی ده‌كه‌ن.

ده‌مه‌وێت له‌ هه‌ریه‌ك له‌ ئێوه‌ی به‌رێز بپرسم، ئێوه‌ به‌ ویستی خۆتان خوا به‌ جو، ئه‌رمه‌ن یا بۆسنی دروستی كردوون؟  بۆ ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ( نه‌ته‌وه‌، ئایین، كلتور، ره‌گه‌ز تان جیاوازه‌ ئه‌وه‌تان به‌سه‌ر بێت كه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا، توركیا و بۆسنیه‌ به‌سه‌ریان ه‌ێنان!!! ئه‌منیش هیچ تاوانم نیه‌ كه‌ خوا به‌ كوردی دروست كردم و ه‌یچ تاوانم نیه‌ كه‌ ئه‌و خاكه‌ی كه‌ له‌سه‌ری له‌ دایك بووم  پڕ پیت و به‌ره‌كه‌ت ترین ئه‌رزی سه‌ر رووی زه‌ویه‌ له‌ دنیادا. دڵنیام ئێوه‌ی كه‌س و كاری قوربانیانیانی جینۆساید باشتر له‌ كه‌سانی تر ده‌رك به‌ ئازاره‌كانم ده‌كه‌ن، بۆیه‌ لێتان ده‌پرسم تاوانی من چیه‌ كه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ووڵاته‌كه‌میان به‌ش به‌ش كردووه‌ ، به‌ كیمیاوی دایك، باب و خوشك و براكانم لێ بسووتێنن؟١ رێگام ده‌ن تۆزێك بگریم له‌ ئاست ئه‌و ناعه‌داله‌تیه‌ی به‌رامبه‌ر قه‌ومی نوح و ئیبراهیم له‌ كوردستان ده‌كرێت و ساڵه‌های ساڵه‌ دنیا خۆی لێ بێده‌نگ كردووه‌.

كام له‌ ئێوه‌ شه‌و خه‌وی لێ ده‌كه‌وێت ئه‌گه‌ر شاره‌كه‌ تان لێ بسوتێنن و ژن، دایك و خوشكه‌كانیشتان ببه‌ن به‌چه‌ند دۆلارێك له‌ بازاڕه‌كان به‌ ئاشكرا هه‌راج بكرێت؟ ه‌ه‌رچی ئه‌وانه‌ی داوای مافی مرۆڤ و دادوه‌ری ده‌كه‌ن له‌ دنیادا چاویان له‌ ئاستیدا داخه‌ن و گوێ‌ی خۆیان كه‌ڕ كه‌ن؟!

(UKCSA) جێگای خۆیه‌تی  ئێمه‌ی كوردانی چالاكوانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له‌ به‌ریتانیا سوپاسگوزاری ده‌ربڕین بۆ كۆمسێۆنی هاووڵاتیان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، ساینزتیالۆگی چێرچ و هه‌ریه‌ك له‌ ئێوه‌ی به‌ڕێز،  به‌تایبه‌ت به‌ڕێزان لۆرد دۆنكن، مارك پێنچین و كۆمپانیایی كۆمه‌ڵایه‌‌تی ئاسنگه‌ری خێره‌ومه‌ندی بۆ كۆكردنه‌وه‌یی ئه‌و خه‌ڵكه‌ بۆ ئه‌و یاده‌وه‌ریه‌ به‌ ئازاره‌ له‌ له‌نده‌ن، پایته‌ختی دیموكڕاتی و په‌رله‌مانی له‌ دنیادا.

شانازیه‌كی گه‌وره‌یه‌ بۆ ئێمه‌ی كورد كه‌ ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له‌ خوا په‌رستی جو، كریستیان، ئه‌رمه‌ن، زه‌رده‌شتی، موسڵمان و هه‌موو ئاینه‌ ئاسمانیه‌ به‌ڕێزه‌كانی تر، به‌ جیاوازی ڕه‌نگمان، كلتورمان، زمانمان، ره‌گه‌زمان كۆبووینه‌وه‌ بۆ تاوتووێكردنی پرسی جینۆساید و ڕێگری كردن له‌ به‌رده‌وام بوون و گۆڕینی به‌ ئاراسته‌ی جێگیر بوونی ئاشت و ئاسایش له‌ دنیادا.

ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت ئاشتی و ئاسایش له‌ دنیادا به‌ر قه‌رار بێت، وه‌رن با پیكه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووی ده‌مارگیری، توندڕه‌وی و تیرۆر ببینه‌وه‌ له‌ دنیادا. بڕوا بكه‌ن كه‌ میلـله‌تی جینۆسایدكراوی كورد  ده‌توانێت له‌ جیاتی هه‌موانتان به‌م كاره‌ هه‌ستێت ئه‌گه‌ر پشتیوانی ڕاسته‌قینه‌ی بن. پێشمه‌رگه‌ ‌و یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل له‌ (كوردستان له‌باكوری عیراق و رۆژهه‌ڵات و باشووری سوریا ) به‌كردار سه‌لماندویانه‌ كه‌ تاكه‌ هێزن له‌ دنیادا كه‌ ده‌توانن رووبه‌رووی تیرۆریستان ببنه‌وه‌ و له‌ ناویان به‌رن.

بۆیه‌ به‌ پێویستی ده‌زانین مافه‌كانی كه‌ له‌ دنیا به‌ڕه‌وای مرۆڤ زاندراوون و له‌ جاڕنامه‌ی جیه‌انی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ به‌ڕه‌وای ئێمه‌شی بزانن و هاوكاریمان كه‌ن له‌ كۆیلایه‌تی ده‌رباز بین و وه‌ك گه‌لانی تر له‌ دنیا به‌ وویستی خۆمان به‌ ئازادی بژین.

له‌ كۆتایدا ده‌ڵێین: هه‌نگاوی یه‌كه‌می گۆرینی ئاڕاسته‌ی جینۆساید به‌ ئاشتی، له‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و ه‌ه‌زاران كچه‌ یه‌زیدیانه‌‌یه‌ بۆ ناو كه‌س و كاریان ده‌ست پێده‌كات هه‌روه‌ها له‌ هاوكاری كردنی كوردانی چالاكوانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیه‌ له‌ به‌ریتانیا و ئه‌وروپا بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری و كۆمه‌گ بۆ هه‌زاران ژن و منداڵی ئاواره‌ كه‌ ئێستا له‌سه‌رمان به‌بێ پۆشاك، ده‌رمان له‌سه‌ر چیاكانی شه‌نگاڵ ده‌مرن.


یه‌كگرتووتر بێ برایه‌تی و هاوكاری نێو گه‌لانی جینۆساید كرا
نا بۆ شه‌ڕ و ماڵ وێرانی
به‌ڵێ بۆ ئاشتی و دادوه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی


PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket