riklam

وەزارەتی كارەبا بۆ فراكسیۆنی گۆڕان:زیادكردنی نرختان لەكوێوە هێناوە

کوردستان 08:27 PM - 2015-01-26
بۆ سوتەمەنی بچن پرسیار لەوەزارەتی سامانە سروشتیەكان بكەن

بۆ سوتەمەنی بچن پرسیار لەوەزارەتی سامانە سروشتیەكان بكەن

وەزارەتی كارەبا رایدەگەیەنێ نە لەئێستاو نەلەداهاتوشدا بەنیازنین نرخی كارەبا لەسەر هاووڵاتیان زیاد بكەن و ئەوەشی فراكسیۆنی گۆڕان باسی كردوە نازانن لەكوێوە هێناوەو با لەسەر دابینكردنی سوتەمەنیش بۆ وێستگەی خورمەڵە پرسیار لەوەزارەتی سامانە سروشتیەكان بكەن.

وەزارەتی كارەبا لە راگەیەنراوێكیدا كە كۆپیەكی بۆ PUKmedia نێردراوە رایدەگەیەنێت: بەوپێیەی كارەبا سامانێكی نەتەوەیی و نیشتمانییە بە بەردەوام وەزارەتی كارەبا بەوپەڕی دڵسۆزی و كارامەییەوە لەهەوڵی دابینكردن و گەیاندنی ئەو سامانە بووە بۆ دەستی هاووڵاتیان، گەر نرخی كارەبا نەبوایە مومكین نەدەبوو كۆنترۆڵی وزەی كارەباو بەكارهێنانی و دابەشكردنی دادپەروەرانەی وزەی كارەبا بكرێت، چونكە تەنیا پێدانی نرخە كە لەڕێگایەوە دەتوانرێت كارەبا بەشێوەیەكی رێكوپێك و دادوەرانە بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشبكرێت.

ئەوەشی تێدا خراوەتەڕوو: بەڵام كاتێك بەكەمی سەیری كارو پڕۆژەو دەستكەوتەكان بكرێت و واقیعی ئەمڕۆ لەگەڵ ساڵانی  تر بەراورد نەكرێت و راستییەكان بۆ مەرامی حزبایەتی بشێوێنرێت، ئالێرەدا ناحەقی بەرامبەر كەسانێك لەكرێكارو ئەندازیارو كارمەندانی وەزارەتێك دەكرێت، هەربۆیە بەمافی خۆمانی دەزانین وەڵام بدەینەوە، هەر وەكو چۆن ئەمڕۆ فراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی كوردستان باسی لەهەندێك بابەت كرد بەڕاستی جێگای سەرسوڕمانی ئێمە بوو، ئێمە نازانین نییەتی گرانبوونی نرخی كارەبا لەكوێوە هاتووە، وەزارەتی كارەبا نەئێستاو نە لەدواڕۆژدا بەنیاز نییە نرخی كارەبا لەسەر هاووڵاتیان گران بكات، لەمەشدا رەچاوی بێ مووچەی موچەخۆران و باری بژێوی ژیانی هاووڵاتیانی كوردستان كراوە، تەنانەت زیادكردن و كەمكردنەوەی نرخی كارەبا لەدەسەڵاتی وەزارەتی كارەبا نییەو لەدەسەڵاتی ئەنجومەنی وەزیراندایە.

لەكۆتایی راگەیەنراوەكەیشدا وەزارەتی كارەبا رایگەیاندوە:سەبارەت بەوێستگەی خۆرمەڵە ئەوە ئێمەین لە وەزارەتی كارەبا ناڕازین لەسەر ئەوەی وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبا تەواو بووە كەچی سوتەمەنی نییە بۆ بەگەڕخستنی ئەمە بەراستی بەهەدەردانی سامانی میللەتە با ئەو پەرلەمانتارانە ئەو پرسیارەیان لە وەزارەتی سامانە سروشتیەكان بكردایە.
 
PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket