riklam

هه‌ڵه‌بجه‌.. منداڵانی كۆبانێ دڵخۆش ده‌كرێن

کوردستان 07:50 PM - 2015-01-26
خه‌ڵات به‌سه‌رمناڵه‌ ئاواره‌كانی كوبانێ-دا دابه‌ش ده‌كرێت

خه‌ڵات به‌سه‌رمناڵه‌ ئاواره‌كانی كوبانێ-دا دابه‌ش ده‌كرێت

به‌مه‌به‌ستی زیاتر دڵخۆش كردنی كردنی مناڵانی ئاواره‌ی كوبانی و ره‌خساندنی كه‌شێكی خۆش بۆیان ڕێكخراوی سه‌مه‌ریتان پرێسی ئه‌مریكی زیاد له‌ 200 دیاری تایبه‌تی به‌سه‌ر مناڵاندا دابه‌ش كرد كه‌ له‌ووڵاتی ئه‌مریكاوه‌ هێنرابوون.

سه‌ركۆ هه‌ڵه‌بجه‌یی لێپسراوی ئۆفیسی هه‌ڵه‌بجه‌ی ڕێكخراوی سه‌مه‌ریتان پرێسی ئه‌مریكی له‌ لیدوانێكدا به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: رێكخراوه‌كه‌مان ڕۆژانه‌ و مانگانه‌ ده‌یان چالاكی بۆ منداڵانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له‌ سنوری هه‌ڵه‌بجه‌دا ئه‌نجام ده‌دات و ئه‌مڕۆش ویستمان به‌ته‌نها دیاریه‌ك ئازاره‌كانی ئاواره‌یی بیری ئه‌و منداڵانه‌ به‌رینه‌وه‌ .

وتیشی: زیاد له‌ 200 دیاری بوون كه‌ تایبه‌ت له‌وولاتی ئه‌مریكاوه‌ هێنراون چه‌ندین یاری منداڵانه‌ و پێداویستی تێدایه‌ بۆ منداڵان

PUKmedia فه‌رحان حه‌مه‌خان-هه‌ڵه‌بجه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket