riklam

وەزیری پێشمەرگە: قەیرانی دارایی رێگرە لەزیادكردنی موچەی پێشمەرگە

کوردستان 07:49 PM - 2015-01-26
شەڕی داعش و قەیرانی دارای یەكخستنەوەی پێشمەرگەی دواخستوە

شەڕی داعش و قەیرانی دارای یەكخستنەوەی پێشمەرگەی دواخستوە

وەزیری پێشمەرگەو بەرپرسی هێزەكانی 70 و 80ی پێشمەرگە چونەتە پەرلەمان و لەسەر زیادكردنی موچەو یەكخستنەوەو پلە بەرزكردنەوەو دابەشكردنی چەك بەسەر هێزەكانی پێشمەرگەدا روونكردنەوەیان داوەتە لیژنەی پێشمەرگەو شەهیدانی پەرلەمان.

دلێر ماوەتی جێگری سەرۆكی لیژنەی كاروباری پێشمەرگەو شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید لەپەرلەمانی كوردستان، ئاماژە بەوەدەكات كە ئەمڕۆ وەزیری پێشمەرگەو بەرپرسانی هێزەكانی 70 و 80ی هاتنە پەرلەمان و لەگەڵ لیژنەكەیان كۆبوونەتەوە، وتی: لەكۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر بەدواداچون لەبارە بڕیاری ژمارە 19ی پەرلەمانی كوردستان كراوە كە تایبەتە بەزیادكردنی موچەی هێزەكانی پێشمەرگە كە پەرلەمان دەریكردوەو سەرۆكی هەرێمیش پەسەندی ردوە، ئەنجومەنی وەزیرانیش بە بڕیار رەوانەی وەزارەتی پێشمەرگەی كردوە بۆ جێبەجێكردنی، بەڵام وەزیری پێشمەرگە پێی راگەیاندون كە قەیرانی دارایی رێگربووە لەزیادكردنی موچەی هێزەكانی پێشمەرگە.

دلێر ماوەتی راشیگەیاند: لەكۆبوونەوەكەدا وەزیری پێشمەرگە ئەوەی بۆ لیژنەكەمان رونكردەوە كە هەندێك رێگری هەن بۆ یەكسختنەوەی ئەو هێزانە، ئەوانەش رێگری بابەتین، وەك شەڕی داعش و قەیرانی دارایی، چونكە بۆ دروستكردنی لیواكان پێویستمان بەبودجەیە، هەروەها نەتوانراوە موچەی پێشمەرگە چاك بكرێت و لەكاتی خۆشیدا موچەكانیان نەدراوە.

ئەوەشی خستەڕوو: مستەفا سەید قادر وەزیری پێشمەرگەی هەرێم باسی لەوەشكردوە كە هەنگاوی جدیان ناوە بۆ یەكخستنەوەی هێزەكانی 70 و 80ی پێشمەرگەو لەسەرەتای ئەمساڵەوە سەرجەم فەرمانەكانی وەزارەت بەسەر هێزەكاندا جێبەجێكراوەو حكومەتیش بڕیاری دەركردوە كە سەرجەم پێداویستیەكانی هێزی پێشمەرگەوە وەزارەتی پێشمەرگە دابیندەكات، بۆ یەكسختنەوەی هێزەكانیش لیژنەیەكیان پێكهێناوەو ئەوانەی وەك خۆبەش بمێننەوە ئەوا لەلیواكاندا جێگیر دەكرێن، ئەوانەی تریش خانەنشین دەكرێن.

بەوتەی جێگری سەرۆكی لیژنەی كاروباری پێشمەرگەو شەهیدان، هەر لەو كۆبوونەوەیدا گفتوگۆ لەبارەی دابەشكردنی چەك بەسەر بەرەكانی شەڕدا كراوەو وەزیری پێشمەرگە ئەوەی رونكردوەتەوە كە 14 لیواكەی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە خۆیان دەزانن چیان لای و پێویستیان بەچیە، هێزەكانی 70و 80 لەمیحورەكان وەكو یەك چەكیان بەسەردا دابەشكراوە، هەر میحوەرێكیش پەلاماری لەسەر بووبێت لەكاتی خۆیدا چەك و تەقەمەنیان پێگەیەنراوە.

لەبارەی وەڵامی وەزیری پێشمەرگەش بۆ بەرزكردنەوەی پلەی هێزەكانی پێشمەرگە، ماوەتی وتی: وەزیری پێشمەرگە ئەوەی پێ راگەیاندین لیژنەیەكی حەوت كەسیان پێكهێناوەو بەسەرجەم پلەكاندا دەچنەوەو وەك لیژنەی پێشمەرگەی پەرلەمانیش هەفتەی داهاتوو سەردانی ئەو لیژنەی وەزارەتی پێشمەرگە دەكەن بۆ ئەوەی ئەگەر نادادپەروەرییەك هەبێت نەیهێڵن.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket