riklam

قوباد تاڵه‌بانی: په‌رله‌مان یاسای وه‌به‌رهێنان هه‌موار بكاته‌وه‌

کوردستان 07:43 PM - 2015-01-26
متمانه‌ بۆ كه‌رتی وه‌به‌رهێنان بگه‌ڕنرێته‌وه‌

متمانه‌ بۆ كه‌رتی وه‌به‌رهێنان بگه‌ڕنرێته‌وه‌

جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ چۆنێتی به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانی ده‌سته‌ی وه‌به‌ر‌هێنان ده‌كۆڵێته‌وه‌ و پیرۆزبایی له‌ سه‌رۆكی نوێی ده‌سته‌ی وه‌به‌ر‌هێنان ده‌كات.

به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له‌ چۆنێتی به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كان و له‌ نزیكه‌وه‌ گفتوگۆكردن له‌ باره‌ی گه‌شه‌ و به‌ربه‌سته‌كان، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ‌‌‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ یاوه‌ری وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌نجومه‌نی ئابوری و سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت، سه‌ردانی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی كرد و له‌ لایه‌ن رێبوار خه‌لیل سه‌رۆكی ده‌سته‌كه‌وه‌ پێشوازی لێكرا.

له‌ سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت پشتیوانی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان دووپاتكرده‌وه‌و رایگه‌یاند: پێویسته‌ په‌رله‌مانی كوردستان یاسای وه‌به‌رهێنان به‌ پێی هه‌لومه‌رجی ئێستای هه‌رێم هه‌موار بكاته‌وه‌.

وتیشی: پێویسته‌ له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنان ئه‌نجام بدرێت و رێگه‌چاره‌ی گونجاو بۆ گرفته‌كان ده‌ستنیشان بكرێت.

له‌ كۆتایشدا جێگری سه‌رۆكی ‌‌‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ پیێویستی زانی متمانه‌ بۆ كه‌رتی وه‌به‌رهێنان بگه‌ڕێندرێته‌وه‌ و هاووڵاتیان وه‌كو پێویست سود له‌ پرٶژه‌كانی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون وه‌ربگرن.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket