riklam

ئه‌نبار.. له‌بۆردومانێكی سوپادا ده‌یان داعش ده‌كوژرێن

عیراق 07:19 PM - 2015-01-26
چه‌ندین سه‌ركرده‌ی داعش له‌ناو كوژراوه‌كاندایه‌

چه‌ندین سه‌ركرده‌ی داعش له‌ناو كوژراوه‌كاندایه‌

له‌ئه‌نجامی بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان له‌رۆژئاوای ئه‌نبار 40 تیرۆرستی داعش كوژران.

شێخ عاشور حمادی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سه‌حوه‌ ئه‌مڕۆ 26-1-2015 رایگه‌یاند: فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی سوپای عیراق كۆبونه‌وه‌یه‌كی چه‌كدارانی گروپی تیرۆریستی داعش ده‌كه‌نه‌ ئامانج له‌قه‌زای قائم له‌ رۆژئاوای ئه‌نبار له‌ئاكامی بۆردومانه‌كه‌ 40 چه‌كداری تیرۆرستی داعش ده‌كوژرێت.

حمادی وتیشی: فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان له‌و بۆردومانه‌دا كۆمه‌ڵێك سه‌ركرده‌ی سه‌ربازی دیاری داعش  ده‌كه‌نه‌ ئامانج ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا بوه‌ تیرۆریستان له‌كۆبونه‌وه‌دابوون بۆ مه‌به‌ستی دانان و دیاری كردنی والی قه‌زای حه‌ویجه‌.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket