riklam

راوێژكاره‌ سه‌ربازییه‌كان كاریگه‌ریان نه‌بووه‌

عیراق 06:45 PM - 2015-01-26
بێ به‌رنامه‌ی و گه‌نده‌ڵیه‌كانی سوپا هۆكارن

بێ به‌رنامه‌ی و گه‌نده‌ڵیه‌كانی سوپا هۆكارن

له‌دوای په‌لاماری گروپی تیرۆرستی داعش بۆ سه‌ر چه‌ند پارێزگایه‌كی عیراق، له‌لایه‌ن وڵاتانی گه‌وره‌ی جیهان ژماره‌یه‌كی زۆر راوێژكاری سه‌ربازی  بۆ مه‌شقپێكردن و راهێنانی هێزه‌كانی سوپا ره‌وانه‌ی عیراقكراون، به‌ڵام به‌ بۆچونی شاره‌زایان هاوسه‌نگی هێز به‌و شێوه‌ی چاوه‌ڕوانده‌كرا نه‌گۆڕاوه‌و ناوچه‌یه‌كی كه‌م ئازادكراون. 

 

حه‌سه‌ن جیهاد ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌لیژنه‌ی به‌رگری به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: سه‌ره‌ڕای هاتنی ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ له‌راوێژكاری سه‌ربازی له‌وڵاتانی وه‌كو ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیاو كه‌نه‌داو چه‌ند وڵاتێكی تر راسته‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌ك كۆنتڕۆڵكراونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام تائێستا به‌و شێوه‌ییه‌ی چاوه‌ڕوانده‌كرا هاوسه‌نگی هێز نه‌گۆڕاوه‌.

 

وتیشی: هۆكاری سه‌ره‌كی له‌ نه‌گۆڕانی هاوسه‌نگی هێز له‌عیراق له‌نێوان هێزه‌كانی سوپای عیراق و تیرۆرستانی داعش  بۆ لاوازی هێزه‌كانی سوپا و ئه‌و بێ به‌رنامه‌یی و گه‌نده‌ڵیانه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆو به‌رگری و حكومه‌تی عیراق له‌ رابردوودا هه‌بوون.

له‌باره‌ی گۆڕانكاری له‌ فه‌رمانده‌كانی سوپا له‌وه‌زاره‌تی به‌رگری و وه‌زاره‌تی ناوخۆ حه‌سه‌ن جیهاد ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كرد، به‌پێی تێپه‌ڕبوونی كات ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ كاریگه‌ری باشیان ده‌بێت له‌سه‌ر یه‌كخستنه‌وه‌ی سوپای عیراق، به‌ڵام به‌مه‌رجێك فره‌ هێزی و ململانێی تایفی باڵ به‌سه‌ر سوپای عیراقدا نه‌كێشێت.

 

 

 

PUKmedia  سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket