riklam

د.ئاسۆ له‌بڕیاره‌كانی پارێزگا به‌شداری به‌ هاووڵاتیان ده‌كات

کوردستان 06:38 PM - 2015-01-26
بۆ هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له‌ شاردا راپرسی ئه‌نجام ده‌دات

بۆ هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له‌ شاردا راپرسی ئه‌نجام ده‌دات

د. ئاسۆ فه‌ره‌یدون، پارێزگاری سلێمانی له‌ هه‌نگاوێك بۆ به‌شداری پێكردنی هاووڵاتیان له‌ بریاره‌كانی پارێزگا، راپرسیه‌ك بۆ لابردنی زیاده‌ڕه‌وی و رێكخستنه‌وه‌ی شه‌قام و بازاره‌كانی سلێمانی راده‌گه‌یه‌نێت.

د.ئاسۆ له‌ په‌یامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات یه‌كێك له‌ دیارده‌ شارستانی و سیما مه‌ده‌نی و جوانه‌كانی هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك، بریتی یه‌ له‌ شه‌قام و رێگاوبانی رێكخراوی شاره‌كان،  به‌داخه‌وه‌ له‌سه‌ر حسابی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و شێواندنی سیسته‌می شار و شارستانیه‌ت، ئێمه‌ گرفتێكی گه‌وره‌مان هه‌یه‌ به‌هۆی تێكدان و هه‌ڵه‌ به‌كارهێنانی شه‌قام و شوێنه‌ گشتیه‌كانه‌وه‌.

پارێزگار راشیده‌گه‌یه‌نێت: له‌ پێناو چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م گرفته‌دا، ده‌مانه‌وێت به‌ بڕیار و ده‌نگی زۆرینه‌ی هاووڵاتیان ، له‌ راپرسی یه‌كی جه‌ماوه‌ری (دیموكراسیه‌تی ڕاسته‌خۆ) دا ، ئه‌و كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ین .. بۆیه‌ ده‌پرسین : ئایا ڕازین كۆتایی به‌و دیمه‌نانه‌ بهێنین كه‌ ڕۆژانه‌ سه‌دان سكاڵامان له‌و باره‌یه‌وه‌ پێده‌گات و نێوشاری دووچاری خنكاندنی هاتوچوونی پیاده‌ و ئۆتۆمبیله‌كان كردووه‌ ؟

هه‌ر له‌ په‌یامه‌كه‌دا دكتۆر ئاسۆ فه‌ره‌یدوون له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌ داوا ده‌كات هاووڵاتیان" به‌ به‌ڵێ یان نه‌خێر به‌شداربن له‌ دروستكردنی بڕیار له‌گه‌ڵماندا"
ده‌شڵێت: ئه‌م ڕاپرسی یه‌ بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت .

هاووڵاتیانی سلێمانی ده‌توانن له‌ رێگه‌ی  په‌یجی تایبه‌تی د.ئاسۆ فه‌ره‌یدوون (www.facebook.com/Aso.Faraidon) رای خۆیان له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌رببڕن.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket