riklam

كێشه‌ی مه‌رزی باشماخ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت

کوردستان 06:17 PM - 2015-01-26
قائیمقامی پێنجوێن: مه‌رزی باشماخ كرایه‌وه‌

قائیمقامی پێنجوێن: مه‌رزی باشماخ كرایه‌وه‌

دوای ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوودا، به‌هۆی كێشه‌یه‌كه‌وه‌ مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ داخرا هه‌موو هاتوچۆیه‌كی ئوتومبێل و جموجۆڵی بازرگانی تیادا ڕاگیرا، له‌ئێستادا مه‌رزه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ وه‌ك جاران هاتووچۆ ئاسایی بۆته‌وه‌

عه‌لی ره‌ئوف قائیمقامی قه‌زای پێنجوێن به‌ PUKmedia ی  راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌ داخرا، هه‌ر دوای ئه‌وه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كاندا به‌دواداچوونمان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌ كرد.

وتیشی: له‌شه‌وی 25/26 - 1 - 2015 مه‌رزی باشماخ به‌رووی هاتوچۆی ئوتوبێله‌كان له‌هه‌ردوو دیوی هه‌رێم و ئێراندا كراوه‌ته‌وه‌و له‌ئێستاشدا جموجۆڵی بازرگانی وه‌ك جارانه‌و هیچ كێشه‌یه‌ك نه‌ماوه‌.

شایه‌نی باسه‌، بۆ ماوه‌ی چه‌ند سه‌عات له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئێرانیه‌وه‌، به‌پاساوی ئه‌وه‌ی گرێبه‌ستێكیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی عیراقیدا هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌و كۆمپانیایه‌ له‌واده‌ی خۆیدا نه‌یتوانی پابه‌ندبێت به‌كاتی ده‌ستبه‌كاربوونی گرێبه‌سته‌كه‌وه‌، بۆیه‌ مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ داخرا.

PUKmediaپێنجوێن- رێبین حه‌سه‌ن

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket