riklam

سه‌رۆك كۆمار: ئاسایش له‌ ریزی پێشه‌وه‌ی هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌كی تره‌وه‌یه‌

عیراق 05:00 PM - 2015-01-26
 به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بكرێت

به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بكرێت

سه‌رۆك كۆمار پێشوازیكرد له‌  محه‌مه‌د سالم غه‌بان وه‌زیری ناوخۆ.

26-1-2015 فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆمار له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا پێشوازیكرد له‌ محه‌مه‌د سالم غه‌بان وه‌زیری ناوخۆی عیراق .

له‌و دیداره‌دا سه‌رۆك مه‌عسوم ئاماژه‌یكرد بۆ گرنگی باری ئاسایش كه‌ له‌ ریزی پێشه‌وه‌ی  هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌كی تره‌ له‌ وڵاتدا، دوپاتیشیكرده‌وه‌ پێویسته‌ له‌هه‌لومه‌رجی ئێستادا هه‌موان كار بكه‌ن بۆ پشتیوانیكردنی  وه‌زاره‌تی ناوخۆ، له‌ كاتێكدا  وڵات له‌به‌رده‌م چه‌ندین هه‌ڕه‌شه‌دایه‌.

سه‌رۆك كۆمار ئه‌وه‌شی به‌ پێویست زانی رێوشوێنه‌كانی گه‌شه‌كردن و به‌هێزكردنی توانای دامه‌زراوه‌ ئه‌منییه‌كان كارا بكرێن، كاریش بكرێت بۆ قه‌ڵاچۆكردنی گه‌نده‌ڵی له‌هه‌ر جێیه‌ك بێت ئه‌وه‌ش یاریده‌ده‌رێكی باشه‌ بۆ هه‌وڵ و كۆششه‌كانی تایبه‌ت به‌ به‌گژاچونه‌وه‌ی تیرۆرو دابینكردنی ئۆقره‌یی و چه‌سپاندنی دڵنیایی له‌ ده‌روونی هاووڵاتیاندا.

وه‌زیری ناوخۆش پوخته‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌ كاروچالاكییه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بۆ قه‌ڵاچۆكردنی تاوان و هاریكاریی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی سوپا و هێزه‌ پشتیوانییه‌كانی تر خسته‌ڕوو .

رونیشیكرده‌وه‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌یان به‌رده‌وامه‌ له‌ چاكسازییه‌كان به‌ ئامانجی چالاك كردنی توانای كارمه‌نده‌كانی تا ئه‌و كاته‌ی  باشترین توانایان ده‌بێت.

 وتیشی: وه‌زاره‌تی ناوخۆ هه‌وڵه‌كانی چڕ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بایه‌خ ده‌دات به‌توانای چاودێریی و ئه‌منی له‌ ده‌ورووبه‌ری به‌غدا له‌وه‌شداپشت ده‌به‌سترێت به‌ ته‌كنیكی ئاشكراكرد و چاودێریكردنی مۆدێرن كه‌ فاكته‌رێكی باشه‌ بۆ به‌رده‌وام بونی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌ پرۆسه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی خاڵه‌كانی پشكنین و به‌ربه‌سته‌ ئه‌منییه‌كان له‌ ناو پایته‌ختدا، به‌و ئامانجه‌ی ئه‌ركی هه‌واڵگریی كارابكرێت.

محه‌مه‌د غه‌بان دووپاتیكرده‌وه‌ ئه‌و هه‌نگاو و رێوشوێنانه‌ بۆ  خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان و پارێزگاریكردنیان و ئاسانكاریی كاروباره‌كانیانه‌.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket