riklam

یانزه‌ داعش خۆیان رادەستی هێزەكانی پێشمەرگە كرد

کوردستان 04:21 PM - 2015-01-26
وێنەو ڤیدیۆی دوانیان لەلای هێزەكانی پێشمەرگە بووە

وێنەو ڤیدیۆی دوانیان لەلای هێزەكانی پێشمەرگە بووە

لەمیحوەری قەرەتەپە 11 تیرۆرستی داعش خۆیان رادەستی هێزەكانی پێشمەرگە كردو بەرپرسی میحوەرەكەش ئاماژە بەوەدەكان وێنەو ڤیدیۆی دوان لەوانەیان لایە كە لەجەلەولا شەڕی پێشمەرگەیان كردوە.

لیوا مەردان چاوشین بەرپرسی میحوەری قەرەتەپە بە PUKmediaی راگەیاند:ئەمڕۆ لەمیحوەری قەرەتەپە 11 تیرۆریستی داعش خۆیان رادەستی هێزەكانی پێشمەرگە كردوە، ئەمانەش ئەوانەن كە دوای ئەو هەڵمەتی پاكردنەوەی داعش لەماوەی چەند رۆژی رابردودا كە لەسنوری پارێزگای دیالە ئەنجامدەرێت، لەو ناوچەیە توشی شكست بوون و هەڵاتون.

وتیشی: ئەو 11 تیرۆرستەی داعش، 10 تیرۆرستیان بەشداری شەڕەكانیان كردوە، تەنانەت دوانیشیان وێنەو ڤیدیۆكانیان لەلای ئێمەیە كە لەناحیەی جەلەولا بەشداری شەڕی دژی پێشمەرگەیان كردوەو دوای دەستگیركردنیان ناسراونەتەوە.

بەرپرسی میحوەری قەرەتەپەی هێزەكانی پێشمەرگە ئەوەشی خستەڕوو كە ئەو تیرۆرستانە رەوانەی ئاسایشی قەرەتەپە كراون بۆ لێكۆڵینەوە.

PUKmedia توانا مەحمود - كفری

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket