riklam

به‌نه‌خشه‌.. بزانه‌ داعش له‌كوێی شاری كۆبانێیه‌

کوردستان 02:54 PM - 2015-01-26
له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا زیاتر له‌ 50 تیرۆرست كوژراون

له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا زیاتر له‌ 50 تیرۆرست كوژراون

هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌ و یه‌په‌ژه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی شاری كۆبانێ و له‌گه‌ڕه‌كی كانیاكوردان كه‌ دواهه‌مین گه‌ڕه‌كه‌ به‌ده‌ست تیرۆرستانی داعشه‌وه‌ مابێت گورزێكی گورچكبڕیان له‌ تیرۆرستان وه‌شاندوه‌و ته‌نها دوو كۆڵانيان به‌ده‌سته‌وه‌ ماوه‌.

 

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌ به‌ PUKmediaی راگه‌یاند:  شه‌ڕ له‌گه‌ڕه‌كی كانیاكوردانی رۆژهه‌ڵاتی كۆبانێ به‌رده‌وامه‌ و تیرۆرستانی داعش له‌پاشه‌كشێدان و زیانی گه‌وره‌یان پێشگه‌یشتووه‌، كه‌ له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا زیاتر له‌ 50 تیرۆرستیان لێكوژراوه‌. 

 

وتیشی: ته‌واویی كۆڵانه‌كانی گه‌ڕه‌كی كانیاكوردان له‌تیرۆرستانی داعش پاككراونه‌ته‌وه‌ ته‌نها دوو  كۆڵان  نه‌بێت، كه‌له‌ئێستادا شه‌ڕڤانان هێرشێكی به‌رفراوانیان ده‌ستپێكردووه‌و چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌چه‌ند سه‌عاتێكی تردا به‌ته‌واوی گه‌ڕه‌كه‌كه‌ پاكبكه‌نه‌وه‌.

 

 

PUKmedia  سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket