riklam

چه‌ند تاوانبارێك ده‌ستگیرده‌كرێن

کوردستان 02:33 PM - 2015-01-26
ئه‌رشیف

ئه‌رشیف

 وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا تیمه‌كانی نه‌هێشتنی تاوان توانیان دوو باندی دزیكردن له‌ناو شاری سلێمانی ده‌ستگیربكه‌ن.

 له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: تیمه‌كانی نه‌هێشتنی تاوان له‌ناو شاری سلێمانی توانیان له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا دوو باندی دزیكردن ده‌ستگیربكه‌ن.

 وتیشی: باندی یه‌كه‌م كه‌ ده‌ستگیركراون خۆیان له‌چوار تاوانبار ده‌بینێته‌وه‌، هه‌روه‌ها باندی دووه‌میش خۆی له‌ سێ تاوانبار ده‌بینێته‌وه‌.

 ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: باندی یه‌كه‌م دزیان له‌و خانووانه‌ كردوه‌ كه‌له‌ دروستكردندابوون و هیشتا ته‌واو نه‌بوون، هه‌روه‌ها باندی دووه‌میش دزیان له‌و ئۆتۆمبێلانه‌ كردوه‌ كه‌ له‌لایه‌ن خاوه‌نه‌كانیانه‌وه‌ له‌ كۆڵانه‌كان راگیراون و شتومه‌كی ناو ئۆتۆمبێله‌كانیان دزیوه‌.

 ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: تۆمه‌تبارێكی  ژنیش ده‌ستگیركراوه‌ كه‌ ده‌ستی هه‌بووه‌ له‌دزینی جانتای ژنان له‌ ناو بازاڕو هه‌روه‌ها دزینی مۆبایل له‌نه‌خۆشخانه‌كان.

له‌كۆتاییدا وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی وتی: له‌ئێستادا ئه‌و تاوانبارانه‌ به‌بڕیاری دادوه‌ر به‌ندنكراون و دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket