riklam

رۆژی پێنج شه‌ممه‌ پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ ده‌نگی له‌سه‌رده‌درێت

عیراق 02:03 PM - 2015-01-26
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا نوێنه‌ری حكومه‌ت به‌شداری ده‌كات

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا نوێنه‌ری حكومه‌ت به‌شداری ده‌كات

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ كه‌ رۆژی پێنج شه‌ممه‌ 29-1-2015 ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆببێته‌وه‌ به‌مه‌ستی ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی گشتی ساڵی 2015 ی عیراق.

د. به‌ختیار شاوه‌یس ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر لیستی سه‌وز به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ كه‌ رۆژی پێنج شه‌ممه‌ 29-1-2015 كۆببینه‌وه‌ بۆ مه‌به‌ستی ده‌نگدانه‌ له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسای بودجه‌.

 وتیشی: له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا نوێنه‌ری حكومه‌ت به‌شداری ده‌كات و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی ساڵی 2015 له‌لایه‌ن ئه‌ندامانه‌وه‌ ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket