riklam

بنێشت خواردن 100 ملیۆن به‌كتریا له‌ناوده‌بات

هەمەرەنگ 12:33 PM - 2015-01-26
بنێشت هه‌مان كاری فڵچه‌و مه‌عجون ده‌كات

بنێشت هه‌مان كاری فڵچه‌و مه‌عجون ده‌كات

توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی له‌ هۆله‌ندا ده‌ریخستووه‌ كه‌ بنێشت خواردن ده‌توانێت زیاتر له‌ 100 ملیۆن به‌كتریا له‌ناو ده‌مدا له‌ناوببات و ببێته‌ هۆی پاكوخاوینی ددان و ناوده‌م.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی میهر، توێژینه‌وه‌كان ئاشكرایان كردووه‌ كه‌ بنێشت خواردن رێگری ده‌كات له‌وه‌ی كه‌ ددانه‌كان توشی هه‌ڵوه‌رین بێت و هاوكاتیش ده‌بێته‌ هۆی له‌ناوبردنی به‌كتریا.

ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ش له‌كاتێكدا ئاشكرا ده‌كرێت كه‌ پێشتر راگه‌یاندرابوو بنێشت خواردن ده‌بێته‌ هۆی هه‌ڵوه‌رینی ددان، به‌پێی ئه‌م لێكۆلێنه‌وه‌ نوێیه‌ بنێشت هه‌مان كاری فڵچه‌و مه‌عجون ده‌كات و ده‌بێته‌ هۆی پاكوخاوێنی ددان و ناوده‌م.

جێی باسه‌، به‌پێی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ هه‌موو بنێشتێك خاوه‌نی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ نییه‌و هه‌ندێك بنێشت كه‌ له‌ شه‌كرو مادده‌ی شه‌كری پێكهاتووه‌، نه‌ك هه‌ر به‌كتریا له‌ناو نابات به‌ڵكو ده‌بێته‌ هۆی به‌هێزبوونی به‌كتریا، هه‌ربۆیه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی جۆری بنێشێت ده‌بێت سه‌رنجی ته‌واو بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ بۆ كه‌سی به‌كارهێنه‌ر دروست نه‌بێت.

PUKmedia  وه‌رگێڕانی/ جه‌واد حه‌یده‌ری
سه‌رچاوه‌/ ئاژانسی میهر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket