riklam

ئۆتۆمبێلی دژه‌ دزیكردن له‌ ئێران به‌رهه‌مده‌هێنرێت

تەکنەلۆجیا 12:22 PM - 2015-01-26
شۆفێره‌كه‌ى ده‌توانێت به‌ ناردنی مه‌سجێك ئۆتۆمبێله‌كه‌ له‌كار بخات

شۆفێره‌كه‌ى ده‌توانێت به‌ ناردنی مه‌سجێك ئۆتۆمبێله‌كه‌ له‌كار بخات

پسپۆڕانی ئێرانی به‌ مه‌به‌ستی رێگری له‌ دزیكردن له‌ بانكه‌كان و زێڕ فرۆشه‌كان و كاڵای گرانبه‌ها، ئۆتۆمبێلێكی دژه‌ دزیكردنیان به‌رهه‌مهێناوه‌.

ئه‌حمه‌دی زاهیدی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپای ئه‌ندازیارانی ته‌ك سازان له‌ لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی میهر ئاشكرایكرد، به‌هۆی ئه‌و كێشانه‌ی رۆژانه‌ی به‌ره‌وڕووی بانكه‌كان و زێڕ فرۆشه‌كان ده‌بێته‌وه‌ له‌كاتی گواستنه‌وه‌ی پاره‌و زێڕه‌كان، پسپۆڕان و شاره‌زایانی ئه‌و كۆمپانیایه‌ ئۆتۆمبێلێكی دژه‌ دزیكردنیان به‌رهه‌مهێناوه‌ كه‌ هه‌ڵگری كۆمه‌ڵێك ته‌كنۆلۆژیای نوێیه‌، ئۆتۆمبێله‌كه‌ش خاوه‌نی سیم كارت و كامێرایه‌و ده‌توانرێت شوێنی دزیكردنه‌كه‌ ئاشكرا بكات.

ناوبراو راشیگه‌یاندووه‌: هه‌ركاتێك ئۆتۆمبێله‌كه‌ بدزرێت، شۆفێره‌كه‌ ده‌توانێت به‌ ناردنی مه‌سجێك (په‌یامی كورت) ئۆتۆمبێله‌كه‌ له‌كار بخات و رایبگرێت.

ئۆتۆمبێله‌كه‌ خاوه‌نی گازێكی فرمێسكڕێژی تایبه‌ته‌و قاسه‌و كامێرای تایبه‌ت و ئامێری شوێن هه‌ڵگره‌و سه‌باره‌ت به‌ چه‌ك زۆر هه‌ستیاره‌.

PUKmedia  وه‌رگێڕانی/ جه‌واد حه‌یده‌ری

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket