riklam

كۆشكه‌كه‌ی ئه‌میره‌ دیانا به‌105 ملیۆن دۆلار فرۆشرا

هەمەرەنگ 11:32 AM - 2015-01-26
روبه‌ره‌كه‌ی چوار دۆنمه‌ و 30 ژووری تێدایه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ندین خزمه‌تگوزاری تر

روبه‌ره‌كه‌ی چوار دۆنمه‌ و 30 ژووری تێدایه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ندین خزمه‌تگوزاری تر

ئه‌و كۆشكه‌ی كه‌ ئه‌میره‌ دیانا له‌گه‌ڵ دودی ئه‌لفاید تیایدا ده‌ژیان ده‌خرێته‌ موزایده‌یه‌كی ئاشكراو به‌ 105 ملیۆن دۆلار ده‌فرۆشرێت.

 

 له‌ موزایده‌یه‌كی ئاشكرادا ئه‌و كۆشكه‌ی كه‌ ئه‌میره‌ دیانا له‌گه‌ڵ دودی ئه‌لفایدی ملیۆنێر تیایدا ده‌ژیان به‌ 70 ملیۆن جونه‌ی ئیسترلینی كه‌ ده‌كاته‌  105 ملیۆن دۆلار فرۆشراوه‌ كه‌ به‌یه‌كێك له‌و گه‌وره‌ترین موزایده‌ی كڕین و فرۆشتنی كۆشك له‌ئه‌وروپا داده‌نرێت .

كۆشكه‌كه‌ ناوی سان تێریزه‌و ده‌كه‌وێته‌ ناوچه‌ی ریڤیریا له‌فه‌ره‌نسا و روبه‌ره‌كه‌ی چوار دۆنمه‌ و 30 ژووری تێدایه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ندین خزمه‌تگوزاری تر.

 

ئه‌میره‌ دیانا كه‌ له‌ساڵی 1961 -1997 ژیاوه‌، خێزانی یه‌كه‌می ئه‌میر چارڵز بووه‌و دوومناڵی به‌ناوه‌كانی ( ئه‌میر ولیام و ئه‌میر هاری) لێی هه‌بوو،كه‌ له‌ریزبه‌ندی دووه‌م و سێهه‌می وه‌رگرتنی كورسی پاشایه‌تی به‌ریتانیادان.

ئه‌میره‌ دیانا له‌ساڵی 1981 ده‌ستی به‌كاری خێراخوازیكردووه‌و ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌جیهاندا هه‌بووه‌ و بووه‌ته‌ مانشێتی ته‌واوی رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كانی به‌ریتانیا.

 

ئه‌میره‌ دیانا له‌ساڵی 1997 له‌ ئه‌میره‌ چارڵز جیاده‌بێته‌وه‌و عاشقی كوڕه‌ ملیاردێرێكی میسری ده‌بێت به‌ناوی دودی ئه‌لفاید، به‌ڵام هه‌ر له‌و ساڵه‌دا به‌هۆی رووداوێكی هاتوچۆوه‌ كه‌ دواجار ده‌یان گومانی له‌سه‌ر دروستكرا له‌ناوچه‌ی Pont de l'Alma له‌نزیك پردی گه‌وره‌ی فه‌ره‌نسا Alma له‌پاریس هه‌ردووكیان گیانیان له‌ده‌ستدا.

 

 

 

PUKmedia و/ئارین كامه‌ران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket