riklam

كچی كافرۆش له‌ ئه‌مستردام نمایشكرا

تاراوگە‌‌ 11:26 AM - 2015-01-26
فیلمه‌كه‌ جێی ره‌زامه‌ندی تێكڕای ئاماده‌بووان بوو،

فیلمه‌كه‌ جێی ره‌زامه‌ندی تێكڕای ئاماده‌بووان بوو،

رۆژی 25-01-2015 له‌ هۆڵی یانه‌ی كوردی "میدیــــا" له‌ ئه‌مستردام، له‌ یه‌كه‌م چالاكی سه‌ره‌تای ساڵ وه‌رزی نوێی یانه‌ی كوردی "میدیــــا" دا به‌ هاوكاری ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كانی (ی.ن.ك) و به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ كوردانی دانیشتووی ئه‌مستردام و شارو شارۆچكه‌كانی تری هۆله‌ندا، فلیمی سینه‌مایی (كچی كافرۆش) له‌ ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ند (ته‌نیا كه‌ریم) و له‌ نواندنی كۆمه‌ڵێك ئه‌كته‌ری كوردستان كه‌ به‌ كوالێتییه‌كی سینه‌مایی به‌رز به‌رهه‌مێنراوه‌ نمایشكرا.

جێی باسه‌، تائێستا ئه‌م فیلمه‌ له‌ كوردستان له‌ شاره‌كانی (سلێمانی، هه‌ولێر، كه‌لار، رانیه‌، ده‌ربه‌ندیخان، كفری) چه‌ندینجار پیشاندراوه‌، له‌ ئه‌وروپاش بۆ یه‌كه‌مجار له‌ شاری لودڤیگس هافن و به‌ هاوكاری ناوه‌ندی رۆشنبیری كوردی - ئه‌ڵمانی مانهایم و له‌ ساری هانۆڤه‌ر له‌ ئه‌ڵمانیا نمایشكراوه‌، له‌ هۆڵه‌نداش ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و گروپی ژنانی كورد له‌ شاری ده‌نهاخ له‌ سێ نمایشی جیاوازداو یانه‌ی كوردی "میدیـــا"ش له‌ هۆله‌ندا رۆژی 25-01-2015 كات 18:00 له‌ شاری ئه‌مستردام نمایشی كرده‌وه‌.

سه‌ره‌تا له‌ وته‌یه‌كی كورتدا ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی یانه‌ی كوردی "میدیــــا" به‌خێرهاتنی ئاماده‌بووان و ‌ده‌رهێنه‌ری فلیمه‌كه‌ هونه‌رمه‌ند (ته‌نیا كه‌ریم) و هاوه‌ڵه‌كانی كرد، كه‌ ئه‌م فلیمه‌یان له‌ كوردستان به‌رهه‌مهێناوه‌ بۆ پیشاندانی كوردانی تاراوگه‌ له‌مكاته‌ی پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانمان له‌ به‌ره‌كانی دژ به‌ تاریكی و دواكه‌وتن ده‌جه‌نگن، لێره‌وه‌ سڵاوی ئێوه‌یان بۆ ده‌نێرینه‌وه‌.

له‌ كۆتاییدا فیلمه‌كه‌ جێی ره‌زامه‌ندی تێكڕای ئاماده‌بووان بوو، به‌سوپاسه‌وه‌ هۆڵه‌كه‌یان به‌جێهێشت و دیاری "میدیــــا"ش له‌لایه‌ن سۆزان كه‌ره‌م ئه‌ندامی لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی یانه‌ی كوردی "میدیــــا" له‌ ئه‌مستردامه‌وه‌ پێشكه‌ش به‌ (ته‌نیا كه‌ریم) كرا.

PUKmedia  تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket