riklam

باشماخ داده‌خرێت

ئابوری 09:00 AM - 2015-01-26
داوا ده‌كرێت حكومه‌تی هه‌رێم بێته‌ ده‌نگ

داوا ده‌كرێت حكومه‌تی هه‌رێم بێته‌ ده‌نگ

ماوه‌ی دوو رۆژه‌ كۆماری ئیسلامی ئێران به‌ شێوه‌یه‌كی ره‌سمی خاڵی سنوری نێوده‌وڵه‌تی باشماخی به‌ڕووی شۆفێرانی هه‌رێمدا داخستووه‌، به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیداری ناوچه‌كه‌ش داوا ده‌كه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌و كێشه‌یه‌ بێته‌ ده‌نگ.

له‌وباره‌یه‌وه‌، عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن لێپرسراوی سه‌ندیكای شۆفێرانی پێنجوێن به‌ PUKmedia  ی راگه‌یاند: ماوه‌ی دوو رۆژه‌ له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌ خاڵی سنوری نێوده‌وڵه‌تی باشماخ به‌ڕووی شۆفێرانی هه‌رێمدا داخراوه‌، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ كۆمپانیایه‌كی عیراقی گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ ئێراندا به‌ستووه‌و تیایدا دڵنیایی (زه‌مانه‌تی) ئۆتۆمبێله‌كانی عیراق ده‌كات كه‌ ده‌چنه‌ خاكی ئێرانه‌وه‌.

وتیشی: به‌وهۆیه‌وه‌ كه‌ ده‌بوو رۆژی 25-1-2015 ئه‌و كۆمپانیایه‌ به‌پێی گرێبه‌سته‌كه‌ی ده‌ستبه‌كار بووایه‌، به‌ڵام ده‌ستبه‌كار نه‌بووه‌، بۆیه‌ ئێران ئه‌و خاڵه‌ سنورییه‌ی داخستووه‌و به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته‌ش داوا ده‌كه‌ن كه‌ پارێزگای سلێمانی نووسراوێكی ره‌سمیان ئاڕاسته‌ بكات و پشتڕاستی بكاته‌وه‌ كه‌ ئه‌و كۆمپانیایه‌، كۆمپانیایه‌كی حكومییه‌ دڵنیایی ئۆتۆمبێله‌كان ده‌كات.

لێپرسراوی سه‌ندیكای شۆفێرانی پێنجوێن راشیگه‌یاند: تائێستا نامه‌ی پارێزگای سلێمانی نه‌گه‌یشتووه‌، هاوكات سوپاسی قائیمقامیه‌تی قه‌زای پێنجوێن و سه‌رپه‌رشتیاری ده‌روازه‌ی باشماخ ده‌كه‌ین كه‌ ماوه‌ی دوو رۆژه‌ له‌هه‌وڵدان و له‌گه‌ڵ كۆنسوڵگه‌ری ئێران له‌ سلێمانی و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی تر، كه‌ ده‌یانه‌وێت له‌نزیكترین كاتدا كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ربكه‌ن.

هه‌روه‌ها داواشیكرد، پێویسته‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌زووترین كات بێته‌ سه‌رخه‌ت و ناكرێت ئه‌و خاڵه‌ سنورییه‌ دابخرێت، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ یه‌كه‌مجار نییه‌ كه‌ به‌رپرسانی ئێرانی ناهه‌قه‌ی به‌رامبه‌ر باشماخ ده‌كه‌ن.

PUKmedia  رێبین حه‌سه‌ن - پێنجوێن

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket