riklam

دیاله‌.. تیرۆرستانی داعش كۆتاییان پێهێنرا

عیراق 11:45 PM - 2015-01-25
زیاتر له‌ 50 تیرۆرستی داعش كوژراون

زیاتر له‌ 50 تیرۆرستی داعش كوژراون

له‌ ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازی هێزه‌كانی سوپای عیراق سه‌رجه‌م ئه‌و گوند و ناوچانه‌ له‌تیرۆرستانی داعش پاككرانه‌وه‌ كه‌ له‌باكوری قه‌زای مقدادیه‌ له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه‌ كۆنترۆڵكرابوون و زیاتر له‌ 50 تیرۆرستیش كوژران.

 

لیوا روكن جه‌میل شومه‌یری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی پۆلیسی دیاله‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌PUKmediaی راگه‌یاند: له‌ئۆپراسیۆنه‌ به‌رفراوانه‌كه‌ی سوپای عیراق هه‌موو ئه‌و گوندانه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه‌ كۆنترۆڵكرابوون  پاككراونه‌ته‌وه‌ زیاتر له‌ 50 تیرۆرستی داعش كوژراون.

 

وتیشی: دواهه‌مین شوێن كه‌تیرۆرستانی داعش تێیدابوون ناوچه‌یی مه‌نسوریه‌ ئه‌لجه‌به‌لبووه‌ له‌باكوری مقدادیه‌ كه‌ زیاتر له‌ 35 تیرۆرستی تێدا كوژراوه‌ و چوار ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیش سوتێنراون.

 

لیوان روكن جه‌میل شومه‌یری رونیشكرده‌وه‌: هێزه‌كانی سوپا له‌رێگه‌ی  تیمه‌كانی پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمب رێگه‌ی ئه‌و گوندانه‌ پاككده‌كرێنه‌وه‌ كه‌تیرۆرستانی داعش به‌ته‌واوی بۆمبڕێژیكردن و هه‌روه‌ها گه‌ڕان و پشكنین له‌چه‌ند گوندێك بۆ ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك داواكراو كه‌ په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ تیرۆرستان هه‌بووه‌ ده‌ستی پێكردوه‌و ژماره‌یه‌كیان لێده‌ستگیركراوه‌.

 

PUKmedia  سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket