riklam

هه‌وڵێك بۆ ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی بڕێكی زۆر پاره‌ به‌قاچاغ پوچه‌ڵده‌كرێته‌وه‌

عیراق 08:26 PM - 2015-01-25
له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌وه‌ ئاشكراكراوه‌

له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌وه‌ ئاشكراكراوه‌

ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عیراق هه‌وڵێكی بۆ به‌قاچاغ بردنی 580 ملیۆن دینار بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات پوچه‌ڵكرده‌وه‌ .

ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عیراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ 25-1-2015 رایگه‌یاند: تیمه‌كانی نوسینگه‌ی گشتی وه‌زاره‌تی دارایی عیراق توانیویانه‌ به‌بڕیارێكی دادگا ده‌ست به‌سه‌ر 580 ملیۆن دیناردا بگرن كه‌ ویستراوه‌ به‌ شێوه‌ی قاچاغ له‌ رێگه‌ی ده‌روازه‌ی سنوری تریبیل-ه‌وه‌ بنێرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی عیراق.

هه‌ر له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌، تیمه‌كانی چاودێری وه‌زاره‌تی دارایی پشت به‌ست به‌ زانیاری وردی هه‌واڵگری و چاودێری رایانگه‌یاندوه‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ له‌ناو ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگردا شاردراوه‌ته‌وه‌و له‌خاڵی سنوری تریبیل ئاشكرا كراوه‌و ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌.

PUKmedia   

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket