riklam

هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان له‌ ساڵیادی له‌سێداره‌دانی عه‌لی كیمیاویدا داواكاریان هه‌یه‌

جینۆساید‌‌ 04:06 PM - 2015-01-25
داوای قه‌ره‌بوو له‌حكومه‌تی عیراق ده‌كه‌ن

داوای قه‌ره‌بوو له‌حكومه‌تی عیراق ده‌كه‌ن

ئه‌مڕۆ 25-1-2015 به‌ ئاماده‌بوونی  ژماره‌یه‌ك  له‌ كه‌س و كاری شه‌هیدان و به‌رپرسانی دامه‌وه‌زراوه‌ حكومییه‌كان له‌ (5) مین ساڵیادی له‌ سێداره‌دانی تاوانیار  عه‌لی كیمیاوی  له‌ گۆرستانی شه‌هیدان چه‌پكه‌ گوڵی رێزو وه‌فا له‌سه‌ر گڵكۆی شه‌هیدان دانراو پێشه‌نگایه‌كی وێنه‌یش له‌سه‌ر به‌شداربووانی شایه‌تحاڵانی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ كه‌یسی دادگایی كردنی تاوانباراندا خرانه‌ڕوو .

حیكمه‌ت فائیق سه‌رپه‌رشتیاری پێشه‌نگا وێنه‌یه‌كه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ویستمان له‌م رێگه‌وه‌ ئه‌و په‌یامه‌ رابگه‌یه‌نین كه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان هه‌میشه‌ رووبه‌رووی هه‌ركه‌سێك ببنه‌وه‌ كه‌ سته‌میان لێ بكات به‌ سه‌رانی به‌عسی رووخاو پاشماوه‌كانیان بڵێن ئه‌وه‌ نه‌وه‌ی شه‌هیده‌كانن له‌ هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ پێتان ئه‌ڵێن كێ تان دژایه‌تی ئه‌م شاره‌ ده‌كات چاره‌نوسی عه‌لی كیمیاویتان ده‌بێت .

وتیشی: داوا ده‌كه‌ین حكومه‌تی عیراقی هه‌ستێت به‌ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی كه‌س و كاری شه‌هیدان و ئه‌و زیانانه‌ی كه‌ به‌هۆی تاوانی كیمیباران كردنی هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ له‌ شاره‌كه‌ كه‌وتوون و قه‌ره‌بووی ماددی دانیشتونی ناوچه‌كه‌ بكاته‌وه‌ .

ئاراس عابید جێگری سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ كه‌ یه‌كێك له‌ ئاماده‌بوانی دادگای كردنی تاوانبار عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید له‌ دادگای باڵای تاوانه‌كانی عیراق به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: یه‌كێك بووم له‌و كه‌سانه‌ی زۆر ترین به‌ڵگه‌ نامه‌م رووبه‌ڕووی ئه‌و تاوانباره‌ خوێن مژه‌ كرده‌وه‌ و له‌ دادگا پێم وت ئه‌بێت پاداشتی ئه‌و كارانه‌ی ده‌رهه‌ق به‌ هه‌ڵه‌بجه‌ كردویه‌تی وه‌ریبگرێته‌وه‌ و بۆ دنیاشمان سه‌لماند هه‌ڵه‌بجه‌ هه‌رگیز نامرێت و ده‌ژی گه‌رچی شه‌هید و برینداریش بكرێت.

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ ئه‌ركان حه‌سه‌ن  قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مرۆ تاجه‌ گوڵینه‌ی پارێزگاری سلێمانی و قائیمقامیه‌تی هه‌ڵه‌بجه‌ و كه‌س و كاری شه‌هیدانمان له‌سه‌ر گوڵكۆی پیرۆزی شه‌هیدان دانا .

وتیشی: عه‌لی كیمیاوی و هاوشێوه‌كانی كه‌ سته‌میان له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ كرد له‌ ئێستادا په‌تی له‌ سێداره‌دانه‌كانیان له‌ مۆنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه‌یه‌ و هه‌ڵه‌بجه‌ش رۆژ به‌رۆژ پێش ده‌كه‌وێت و ئه‌ركی حكومه‌تی عیراقیشه‌ ئاوڕێك له‌و زیانانه‌ بداته‌وه‌ كه‌ به‌هۆی كاره‌ چه‌په‌ڵه‌كانی حكومه‌تی به‌عسه‌وه‌ به‌ر ئه‌م شاره‌ كه‌وتوون.

جێ باسه‌ له‌ 24-10-2010  گه‌وره‌ تاوانبار عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید كه‌ ناسراوه‌ به‌ عه‌لی كیمیاوی لێپرسراوی هێزه‌ جوڵه‌پێكراوه‌ سه‌ربازی و هه‌واڵگرییه‌كانی عیراق و سه‌رپه‌رشتیاری  كیمیباران كردنی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌لایه‌ن دادگای باڵای تاوانه‌كانی عیراقه‌وه‌ بڕیاری له‌ سێداره‌دانی درا و هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كانیش له‌ دادگادا رووبه‌ڕووی بوونه‌وه‌ .

PUKmedia فه‌رحان حه‌مه‌خان-هه‌ڵه‌بجه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket