riklam

له‌نده‌ن.. كۆنگره‌ی دیداری جیهانی بۆ خوێندن به‌ڕێوه‌ده‌چێت

تەکنەلۆجیا 01:43 PM - 2015-01-25
رێككه‌وتن له‌سه‌ر هاریكاری و هه‌ماهه‌نگی زیاتری نێوانیان

رێككه‌وتن له‌سه‌ر هاریكاری و هه‌ماهه‌نگی زیاتری نێوانیان

له‌ په‌راوێزی كۆنگره‌ی دیداری جیهانی بۆ خوێندن (The education world forum) كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی وه‌زیرانی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵای زیاتر له‌ 95 وڵاتی جیهان له‌ له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌چوو، د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی ئاژانسی دڵنیایی جۆری و متمانه‌ به‌خشینی خوێندنی باڵای به‌ریتانیا كۆبوه‌وه‌.

له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، د.یوسف گۆران ئاماژه‌ی به‌ پلانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ پێداچونه‌وه‌و رێكخستنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی دڵنیایی جۆری و متمانه‌ به‌خشین له‌ زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان.

له‌ به‌رامبه‌ردا لێپرسراوانی ئاژانسه‌كه‌ی به‌ریتانیا ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی و هاریكاری ئاژانسه‌كه‌یان بۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه‌، به‌تایبه‌ت له‌ رێگه‌ی پێشكه‌شكردنی هاریكاری راوێژكاری و راهێنان و په‌ره‌پێدانی پرۆسه‌ی دڵنیایی جۆری له‌ زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان.

له‌ كۆتایی دیداره‌كه‌شدا، هه‌ردوولا له‌سه‌ر پلانێكی هاوبه‌ش رێككه‌وتن بۆ هاریكاری و هه‌ماهه‌نگی و په‌ره‌پێدانی زیاتری پرۆسه‌ی دڵنیایی جۆری و متمانه‌ به‌خشین له‌ زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان.

PUKmedia راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی

3639102512015_IMG_0950.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket