riklam

ئیتالیا.. باس له‌ دواگۆڕانكارییه‌كانی كوردستان ده‌كرێت

ی.ن.ک‌‌ 12:32 PM - 2015-01-25
له‌ ئیتالیا كۆڕێك بۆ سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ سازده‌كرێت

له‌ ئیتالیا كۆڕێك بۆ سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ سازده‌كرێت

له‌ ئیتالیا كۆڕێك بۆ سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی یه‌كێتی سازده‌كرێت و تێیدا باس له‌ دوا گۆڕانكارییه‌كانی عیراق و كوردستان ده‌كات.

له‌ رۆمای پایته‌ختی ئیتالیا، نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ ئاماده‌بوونی سۆران ئه‌حمه‌د نوێنه‌ری یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان و هه‌ردوو پڕۆفیسۆر ئادریانۆ رۆسی و گیولیانۆ لانچلۆتی له‌گه‌ڵ خوێندكارانی زانكۆی رۆما – به‌شی فه‌لسه‌فه‌و به‌شێك له‌ سیاسه‌تمه‌دارو رۆژنامه‌نووسان و رۆشنبیرانی شاره‌كه‌ له‌ رۆمای پایته‌ختی ئیتالیا، كۆڕێكی بۆ سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی یه‌كێتی رێكخست، ده‌رباره‌ی دوا گۆڕانكارییه‌كانی عیراق و كوردستان و ناوچه‌كه‌.

له‌ كۆڕه‌كه‌یدا، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ باسی له‌ بارودۆخی سیاسی عیراق و هه‌رێمی كوردستان و دوا پێشهاته‌ سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه‌ كرد به‌تایبه‌ت شه‌ڕی روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش و به‌ره‌نگارییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌.

هه‌روه‌ها باسیشی له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و وڵاتانی ناوچه‌كه‌ له‌ سه‌رجه‌م بواره‌كاندا كرده‌وه‌.

PUKmedia  تایبه‌ت

383192512015_6.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket