riklam

وه‌زیری رۆشنبیری چه‌ندین گه‌نده‌ڵی پێشووی روبه‌ڕوی دادگا كردۆته‌وه‌

ئەدەب وهونەر 06:15 PM - 2015-01-21
سه‌ردانی لیژنه‌ی رۆشنبیری و راگه‌یاندنی نوێنه‌ران بۆ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری

سه‌ردانی لیژنه‌ی رۆشنبیری و راگه‌یاندنی نوێنه‌ران بۆ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری

لیژنه‌ی رۆشنبیری و راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌دواداچوون بۆ كارو پڕۆژه‌كانی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ده‌كات.

لیژنه‌ی رۆشنبری و راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق میوانداری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری عیراقیان كرد، له‌و باره‌یه‌وه‌، شوان داودی ئه‌ندامی لیژنه‌ی رۆشنبیری و راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئه‌مڕۆ 21-1-2015، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی رۆشنبیری و راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق میوانداری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری عیراقی كرد بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر بۆ قسه‌كردن و گفتۆ له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك، له‌وانه‌ بودجه‌ی دانراو له‌ بودجه‌ی گشتی بۆ وه‌زارتتی رۆشنبیری عیراق، هه‌روه‌ها یاسای وه‌زاره‌تی رۆشنبیری پڕۆژه‌كانی ئۆپراو پڕۆژه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی رۆشنبیری عیراق و ناوه‌نده‌ رۆشنبیرییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی عیراق، هه‌روه‌ها پڕۆژه‌ی به‌غدا پایته‌ختی رۆشنبیری و پڕۆژه‌ی نه‌جه‌ف-ی پایته‌ختی رۆشنبیری و ئه‌و پۆستانه‌ی كه‌ به‌ وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ ده‌برێن .

راشیگه‌یاند: وه‌زیری رۆشنبیری عیراق پێشتر هه‌نگاوی گرنگی ناوه‌ و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی رۆشنبیری و راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقه‌وه‌ پشتیوانی ته‌واوی لێكراوه‌ بۆ ئه‌و كارانه‌ی كه‌ له‌سه‌رتای ده‌ستبه‌كاربوونیه‌وه‌ ئه‌نجامی داون.

 وتیشی: ئه‌و كارانه‌ی كه‌ وه‌زیری رۆشنبیری عیراق كردونی، له‌وانه‌ راگرتنی پڕۆژه‌ی ئۆپرا كه‌ گه‌نده‌ڵییه‌كی زۆری تێدا كراوه‌، ده‌ركردنی كۆمپانیای جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كردن لێی، ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ له‌ كاتی ده‌ستبه‌كاربوونی كۆمپانیاكه‌وه‌ تائێستا كه‌متر له‌ 1% ی پڕۆژه‌كه‌ی جێبه‌جێكراوه‌ و پاره‌یه‌كی زۆریشی بۆ دانراوه‌، هه‌روه‌ها راگرتنی ته‌له‌فیزیۆنی حه‌زاره‌ كه‌ سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری بووه‌و نه‌یتوانیوه‌ وه‌ك پێویست په‌یامه‌كانی بگه‌یه‌نێت وه‌ك پێویست، ته‌نها شوێنێك بووه‌ پاره‌یه‌كی زۆری تێدا خه‌رجكراوه‌ .

شوان داودی وتیشی: له‌لایه‌ن لیژنه‌ی راگه‌یاندن و رۆشنبیری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه‌ سوپاس و ده‌ستخۆشی له‌ وه‌زیری رۆشنبیری كرا وه‌ك سه‌ره‌تایه‌كی كاره‌كانی ده‌ستپێكی ده‌ست به‌كاربوونی بۆ ئه‌و كاره‌ باشانه‌ی.

وتیشی: سه‌باره‌ت پۆستی وه‌كاله‌ته‌كان قسه‌كرا كه‌ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری سێ وه‌كیلی هه‌یه‌ كه‌یه‌كێك له‌و وه‌كیلانه‌ له‌ یاسای وه‌زاره‌تی رۆشنبیریدا نییه‌، هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: وه‌زیری رۆشنبیری عیراق داوای كردوه‌ كه‌ یاسای وه‌زاره‌تی رۆشنبیری له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بكگه‌ڕێنرێته‌وه‌ بۆ چاكسازیكردن تێیدا، چونكه‌ كه‌موكورتیه‌كی زۆری تێدایه‌ .

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران راشیگه‌یاند: گفتوگۆكرا له‌سه‌ر لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌  له‌پڕۆژه‌ی به‌غدا پایته‌ختی رۆشنبیری 2013 و پڕۆژه‌ی نه‌جه‌ف پایته‌ختی رۆشنبیری ئیسلامی كه‌ پاره‌یه‌كی زۆری تێدا سه‌رفكراوه‌ بێ ئه‌وه‌ی بتوانێت ئامانجه‌كانی بپێكێت ، لێكۆڵینه‌وه‌ی ته‌واوی تێدا بكرێت.

روونیشیكردوه‌ كه‌ لیژنه‌ی راگه‌یاندن و رۆشنبیری نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ وه‌زیری رۆشنبیری باسی له‌ بودجه‌ی دابینكراو كرد بۆ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری كه‌ تائێستا بودجه‌ی رۆشنبیری تائسێتا سێ جار كه‌مكراوه‌ته‌وه‌، له‌ دواهه‌مین كه‌مكردنه‌وه‌شی دابه‌شی دوو كراوه‌ كه‌ 108 ملیار دینار ده‌كاتكه‌ 100 ملیاری بودجه‌ی به‌كاربردنه‌ بۆ مووچه‌یه‌ و 8 ملیاره‌كه‌ی تریشی بۆ پڕۆژه‌كانی رۆشنبیرییه‌ كه‌ زۆر كه‌مه‌و به‌و پێیه‌ش له‌ ساڵی 2015 دا وه‌زاره‌تی رۆشنبیری عیراق ناتوانێت هیچ پڕۆژه‌یه‌كی رۆشنبیری گه‌وره‌ ئه‌نجامدات.

PUKmedia زانیار مه‌جید



 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket