riklam

سه‌عدیه‌..روفاتی پێشمه‌رگه‌یه‌كی تر دۆزرایه‌وه‌

جینۆساید‌‌ 06:49 PM - 2015-01-19
11 روفاته‌كه‌ی تر  ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كراون له‌ شاری به‌عقوبه‌

11 روفاته‌كه‌ی تر ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كراون له‌ شاری به‌عقوبه‌

دوای دۆزینه‌وه‌و هه‌ڵدانه‌وه‌ی دوو گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ له‌سنوری ناحیه‌ی سه‌عدیه‌ ئه‌مڕۆ 19-1-2015   روفاتی 12 شه‌هیدی تر ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌زای خانه‌قینكرا، كه‌یه‌كێك له‌شه‌هیده‌كان پێشمه‌رگه‌ بووه‌و دووانی تریش ژن بوون.  

 خالد عه‌باس به‌رێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی گشتی خانه‌قین له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌PUKmediaی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ 12 روفاتی گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كانی ناحیه‌ی سه‌عدیه‌ ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌زای خانه‌قینكراوه‌، كه‌ یه‌كێكیان  ته‌رمی پێشمه‌رگه‌یه‌كی شه‌هیدبووه‌ كه‌خه‌ڵكی شاری كه‌لاربووه‌و ره‌وانه‌ی مه‌ڵبه‌ندی پزیشكی دادوه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی كه‌لار كراوه‌.

به‌رێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی گشتی خانه‌قین وتیشی: له‌ناو روفاته‌كان ته‌رمی دوو ژنی تێدابووه‌ له‌گه‌ڵ 9روفاتی تر كه‌به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان له‌ چه‌كداره‌ خۆبه‌خشه‌كانی سنوری دیاله‌ن.

خالد عه‌باس ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: جگه‌ له‌روفاتی پێشمه‌رگه‌ شه‌هیده‌كه‌ 11 روفاته‌كه‌ی تر  ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كراون له‌ شاری به‌عقوبه‌.

PUKmedia تایبه‌ت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket