توانا خورشید له‌سه‌ر به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ی بۆ PUKmedia ده‌دوێت
ئەدەب وهونەر 04:32 PM - 2015-01-13هونه‌رمه‌ندی موزیسیان توانا خورشید
هونه‌رمه‌ندی موزیسیان (توانا خورشید)، كارێكی هونه‌ری نوێیی ئاماده‌كردووه به‌ناوی 4Minute's Old كه له پارچه موزیكێكی ناوازه پێكهاتووه به‌ئامێری پیانۆ، پیانۆ ژه‌نی ئه‌م به‌رهه‌مه (ئه‌ندرێس توربێنتسوون)هو فۆتۆی به‌رگی ئه‌م به‌رهه‌مه له‌لایه‌ن (جودی ئۆتتێ)وه گیراوه‌و هونه‌رمه‌ند (كارزان مه‌حمود) كاری تۆماركردنی ده‌نگی بۆ كردووه، ئه‌مه ده‌بێته یه‌كه‌مین به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندی موزیكژه‌ن (توانا خورشید) بۆ ساڵی نوێی 2015.
* توانا كه‌سێكه به رێكه‌وت هاتۆته بواری موزیكه‌وه! چۆن له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا به‌زۆری حه‌زی له كاری وێنه‌كێشان ده‌كرد، به‌ڵام ئێستاكه حه‌ز ده‌كات له چه‌ند بوارێكی جیاوازی هونه‌ردا كاربكات له‌یه‌ك كاتدا؟
- موزیك و هونه‌ری فۆتۆ دوو هونه‌ری زۆر خۆشه‌ویستی منن كه به دڵ كاریان له‌سه‌رده‌كه‌م، كه‌سێكی بێ ده‌نگ.. خه‌یاڵاوی.. ئاشقی ژیان له سروشتا.
* توانا له رێگه‌ی ئه‌م كاره‌وه ده‌یه‌وێت چ په‌یامێك بگه‌یه‌نێت؟
- په‌یامی من ره‌نگه تۆزێك جیاوازتر بێت له په‌یامه‌كانی تر، له‌م كاره‌مدا به‌تایبه‌تی فۆكسم كردووه‌ته سه‌ر خاڵێكی زۆر گرنگ كه ئه‌ویش منداڵه له‌و ساته وه‌خته‌وه‌ی كه له جه‌سته‌ی دایك دێته‌ده‌ره‌وه‌و یه‌كه‌م هه‌ناسه‌ی هه‌ڵده‌مژێت كاردانه‌وه‌ی چۆن ده‌بێت؟ له دنیادا به گشتی هه‌موو منداڵێك كه له‌دایك ده‌بێت ده‌گری بێ ئه‌وه‌ی هۆكارێكی مه‌نتیقی هه‌بێت بۆ ئه‌وه، به‌ڵام من رایه‌كی جیاوازم هه‌یه بۆ ئه‌م بابه‌ته، ویستوومه له‌رێگه‌ی ئه‌م موزیكه‌وه به‌جۆرێكی دی وێنای ئه‌م حاڵه‌ته بكه‌م، وه‌ك له سه‌ره‌تای موزیكهكهوه دیاره كه به تیمه‌یه‌كی تۆزێك وه‌ك ژاوه ژاو ده‌ست پێده‌كات كه ئه‌و حاڵه‌ته وێنا ده‌كات كه یه‌كه‌م چركه‌ی به‌ركه‌وتنی ئه‌و منداڵه‌یه له‌گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه‌ی ناو سكی دایك، كاتێك یه‌كه‌م هه‌ناسه‌ی هه‌ڵده‌مژێت و كاردانه‌وه‌یه‌كی جیاوازی ده‌بێت كه زیاتر له گرژبوونی ماسولكه‌كانیدا خۆی ده‌بینێته‌وه‌و به گریانیكی توند ئه‌و حاڵه‌ته ده‌رده‌بڕێت، چۆن هاتنه‌ده‌ره‌وه لا شوێنێكی ته‌رو ته‌نگ بۆ شوێنێكی گه‌وره‌و كرداری ههلمَژینی هه‌وا وه‌ك شۆك بوونه بۆ ئه‌و منداڵه! موزیكه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت له نیشاندانی سه‌رسورمانی منداڵه‌كه بۆ ئه‌و دنیا نوێیه‌ی ده‌ورووبه‌ری تا چركه‌ی (١:٤٠) كه منداڵه‌كه ده‌ستده‌كات به‌بیركردنه‌وه‌و تێرامان له‌و كه‌سانه‌ی ده‌وروبه‌ری و هه‌وڵدان بۆ تێگه‌یشتن لێیان كه به‌گشی ده‌گوترێت كه منداڵ تا ته‌مه‌نێكی دیاریكراو ته‌نیا سه‌رنج ده‌دات (به‌ڵام من پێم وایه كه بیر ده‌كاته‌وه)!، له به‌شی كۆتایی موزیكهكهدا هه‌مان تیمه‌ی سه‌ره‌تا دووباره ده‌بێته‌وه به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی تێگه‌یشتووتر كه ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌و منداڵه ورده ورده رادێت له‌گه‌ڵ ئه‌و دنیا‌و مرۆڤ و شته نوێیانه‌ی كه له ده‌وروبه‌ریدان به ئه‌ویش به دووباره‌بوونه‌وه‌ی شته‌كان، بۆیه ئه‌و گرژییه‌ی یه‌كه‌م چركه‌ی به‌وشێوه‌یه نامێنێت، به گشتی كاره‌كه باسی ٤ چركه‌ی یه‌كه‌می ژیانی منداڵێك ده‌كات.
* ده‌مانه‌وێت بزانین ئه‌م كاره نوێیه‌ت له كام ستایلی موزیكدا خۆی ده‌بینێته‌وه؟
- ده‌توانم بڵێم ئه‌م كاره ستایلێكی موزیكی دیاریكراوی نییه، به‌ڵام جۆرێكه له میوزیكی ئه‌تۆنال كه ئه‌م موزیكه زیاتر پشت به بنیاتنانی بیرۆكه ده‌به‌ستێت له باتی پشت به‌ستن په‌یژه‌ی ئاسایی موزیك، وه ئێستا به تایبه‌تی له وڵاتانی رۆژئاوا زۆر گرنگی به‌م جۆره میوزیكه نوێیه ده‌درێت.
* هێنده‌ی ئاگادارین سه‌فه‌رت بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات كردبوو، ئه‌م سه‌فه‌ره به مه‌به‌ستی خوێندنی موزیك بوو؟
- له راستیدا به‌ڵێ بۆ خوێندنی موزیك سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتم كرد به‌ڵام به‌هۆی هه‌ندێ هۆكاری تایبه‌تی ژیانی خۆمه‌وه نه‌متوانی درێژه بهخوێندنهكهم بده‌م و ته‌نیا زمانم خوێند‌و گه‌ڕامه‌وه كوردستان، به‌ڵام به‌هیوام له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا بتوانم موزیك بخوێنم.
* كێن ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه به‌شداربوون له به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م كاره هونهریهتدا؟
- سه‌باره‌ت به هونه‌رمه‌نده‌كان جێی خۆیه‌تی كه سوپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه بكه‌م كه پێكه‌وه ئه‌م به‌رهه‌مه‌مان دروستكرد، ئه‌وانیش هه‌ریه‌ك له (ئه‌ندرێس تۆربهنتسۆن) ژه‌نیاری پیانۆ، (چودی ئۆتتێ) فۆتۆگرافه‌ر، (كارزان مه‌حمود) كه كاری تۆماركردن و میكسی كاره‌كه‌ی كردووه.
PUKmedia كۆچه‌ر عومه‌ر
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25