له چاكسازی منداڵان و ژنانی سلێمانی-دا چی ده‌گوزه‌رێت؟؟!
kurdistani 11:31 AM - 2014-12-24ژیان له‌ناو چاكساوی منداڵان و ژنانی سلێمانی-دا
به‌مه‌به‌ستی ئاشنابوون به‌ڕه‌وشی (منداڵان و ژنان)ی ناو چاكسازییه‌كان، PUKmedia سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازی منداڵان و ژنانی له سلێمانی كرد، له‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌داو له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌و چاكسازییه‌و به‌پێی ئیتیكی رۆژنامه‌وانی و باری ده‌روونی ئه‌و سزادراوانه‌ی له‌وێ ده‌ژین، ته‌نها وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و چاكسازییه وه‌رگیراو وته‌ی هیچ كام له ژن و منداڵان وه‌رنه‌گیرا، به‌ڵام هه‌موو ژووره‌كان و به‌شه‌كانمان به‌سه‌ركرده‌وه.
سه‌باره‌ت به‌ڕه‌وشی ژیان و كاروباره‌كانیان و چۆنییه‌تی كاركردنی هه‌م خۆیان وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و هه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی هاوكارییان ده‌كه‌ن و منداڵان و ژنانی ناو چاكسازییه‌كه‌ش، ئومێده محه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری چاكسازی منداڵان و ژنان له سلێمانی وه‌ڵامی زۆر پرسی بۆ روونكردینه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ند كێشه‌و داواكارییه‌كیان هه‌بوو كه له رێگه‌ی PUKmedia ـه‌وه داوای چاره‌سه‌ركردن و به‌دواداچوونی بۆ كردن.
* له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه ده‌ستگیرده‌كرێن
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا چاكسازی منداڵان و ژنان له سلێمانی هێزی تایبه‌تیان هه‌یه بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و منداڵ و ژنانه، یان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه ده‌ستگیرده‌كرێن و دواتر ره‌وانه‌ی ئێره ده‌كرێن؟ به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و چاكسازییه رایگه‌یاند: له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه ده‌ستگیرده‌كرێن، ده‌ستگیركردن كاری ئێمه نییه، به‌ڵكو ئێمه ته‌نها دوای ئه‌وه‌ی دادوه‌ر بڕیاری دانانی ئه‌و سزادراوه ده‌دات، لێره شوێنیان بۆ دابینده‌كرێت، یان دوای ئه‌وه‌ی تاوانه‌كه‌ی له‌سه‌ر جێگیرده‌بێت، ئه‌وكات وه‌كو سزادراوێك بڕیاری لێده‌درێت له چاكسازی دابنرێت، واتا ئێمه وه‌كو چاكسازی نه بۆمان هه‌یه كه‌س ده‌ستگیربكه‌ین، نه بۆمان هه‌یه كه‌س ئازاد بكه‌ین.
وتیشی: بۆ نموونه له‌وحاڵه‌تانه‌دا كه دادوه‌ر له‌كاتی حوكمدانیاندا داوایان ده‌كات، یان كاتێك كه راگیراون به یاداشتێك بۆمان ده‌نێرن و ده‌ڵێن "فڵانه كه‌س له فڵانه به‌رواردا بنێردرێت بۆ دادگا یان بنێردرێت بۆ بنكه، یان ئازادبكرێت"، ته‌نها له‌وكاتانه‌داو له‌سه‌ر بڕیاری دادوه‌ر به‌ڕێیان ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها هێنان و بردنیشیان له‌سه‌ر بنكه‌كانی پۆلیسه.
* ئه‌و چاكسازییه له 4 به‌ش پێكهاتووه كه به‌پێی ره‌گه‌زو ته‌مه‌ن جیاكراونه‌ته‌وه
له باره‌ی به‌شه‌كان و چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی به‌شه‌كان به‌پێی ته‌مه‌ن و تاوان، ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره رایگه‌یاند: ئێره پێكهاتووه له چوار به‌ش:
به‌شی یه‌كه‌م: خانه‌ی تێبینی، راگیراوه‌كانی ئه‌م به‌شه ته‌مه‌نیان له نێوان 11 بۆ 18 ساڵانه، ئه‌مانه به‌جیا داده‌نرێن تا رۆژی دادگاییكردنیان دێت، ئه‌م به‌شه له ساڵی 2005ـه‌وه هاتوونه‌ته سه‌ر چاكسازی، ئه‌گه‌رنا پێشتر سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ بوون، به‌ڵام به بڕیاری وه‌زاره‌ت كراونه‌ته سه‌ر چاكسازی، ئه‌وانه‌ی له‌م به‌شه‌دان له‌و ماوه‌یه‌دا له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان واتا هێشتا هیچ حوكمیان بۆ ده‌رنه‌چووه.
به‌شی دووه‌م: به‌شی سزادراوانی منداڵان (نه‌وجه‌وانان)، له‌م به‌شه‌دا ته‌مه‌ن 11 بۆ 18 ساڵان دوای حوكمدانیان ده‌مێننه‌وه، له‌كاتێكدا بسه‌لمێندرێت له‌سه‌ری كه ئه‌و تاوانه‌ی ئه‌نجامداوه‌و دادوه‌ر حوكمی له‌سه‌ر بدات، ده‌هێنرێت و له‌م به‌شه‌دا ده‌هێڵدرێته‌وه، به‌رده‌وام رێژه‌ی راگیراوان له‌م به‌شانه‌دا له گۆڕاندایه، چونكه رۆژانه لێیان رزگارده‌كرێت و هی تریان بۆ دێت، بۆیه ناتوانم ژماره‌یان به‌ته‌واوی ئاشكرابكه‌م.
به‌شی سێیه‌م: ئه‌م به‌شه‌ش هه‌ر بۆ نه‌وجه‌وانانه كه ته‌مه‌نیان له نێوان 18 بۆ 22 ساڵانه، كه ژماره‌یان زۆرتره له به‌شه‌كانی تر، به‌ڵام ماوه‌یه‌كی كه‌مه بۆ ئه‌م به‌شه ئێمه سزادراو وه‌رناگرین و ره‌وانه‌ی به‌شی پیاوانیان ده‌كه‌ین، له‌به‌رئه‌وه‌ی لای ئێمه جێگه‌مان كه‌مه.
به‌شی چواره‌م: به‌شی ژنان، ئه‌م به‌شی ژنانه له ته‌مه‌نی 11 ساڵانه‌وه تا دواته‌مه‌نی تێدایه، واتا وه‌ك به‌شه‌كانی تر جیانه‌كراونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه ژماره‌یان كه‌مه، به‌ڵام ژوورێكمان جیاكردووه‌ته‌وه بۆ راگیراوه‌كان كه ژماره‌یان زۆر كه‌مه، ده‌توان بڵێم یه‌ك كه‌س یان دوو كه‌س ده‌بن له‌و ژووره‌دا ده‌مێننه‌وه.
* ژنان، كوشتن هۆكاری سه‌ره‌كی ده‌ستگیركردنیانه
له وه‌ڵامی پرسیاری جۆره‌كانی تاوانی ژنان و كام تاوانه به پله‌ی یه‌كه‌م دێت؟ ئومێده محه‌مه‌د وتی: جۆره‌كانی تاوانی ژنان بریتین له دزی، لواطه، كوشتن، ته‌زویر، دزینی موڵكی ده‌وڵه‌ت، خیانه‌تی هاوسه‌رگیری و چه‌ند شتێكی تر، به‌ڵام به‌داخه‌وه له به‌شی ژناندا "كوشتن" به پله‌ی یه‌كه‌م دێت.
وتیشی: له به‌شی گه‌نجان دزی هۆكاری یه‌كه‌مه‌و له به‌شی منداڵانیش دزی و شه‌ڕكردن.
* (8) ژن بڕیاری له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچووه
له وه‌ڵامی پرسیاری قورسترین سزا بۆ ژنان چییه؟ ئه‌ومێده محه‌مه‌د وتی: قورسترین سزای ژنان له‌سێداره‌دانه، كه له ئێستادا (8) ژنمان هه‌یه دادوه‌ر بڕیاری له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌ركردوون، زۆربه‌ی له‌سێداره‌كانیش هۆكاره‌كه‌ی (كوشتنه) به‌تایبه‌ت كوشتنی به‌ئه‌نقه‌ست، به‌ڵام جێبه‌جێكردنی نییه، واتا ته‌نها له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه حوكمی له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچووه‌و به‌ڵام تائێستا هیچ حوكمێك جێبه‌جێنه‌كراوه‌و هه‌ر لێره ماونه‌ته‌وه.
وتیشی: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌مانه بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك یان چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك و مانگێك ده‌ستگیرده‌كرێت، بۆ نموونه مخاله‌فه‌ی مرور كه ماوه‌كه‌ی یه‌ك رۆژه.
* هیچ ژنێك هه‌وڵی هه‌ڵاتنی نه‌داوه
له پرسیارێكی تری PUKmedia دا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی لێره‌ن تائێستا هه‌یانبووه هه‌ڵاتبێت؟ یان هه‌وڵی هه‌ڵاتنی داوه؟ ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره وتی: تائێستا هیچ ژنێك هه‌ڵنه‌هاتووه‌و هه‌وڵیشیان نه‌داوه.
* بارودۆخی ئه‌و ژنانه‌ی منداڵیان ده‌بێت
سه‌باره‌ت به‌و هاوكاری و خزمه‌تانه چین پێشكه‌شی ئه‌و ژنانه ده‌كرێت كه منداڵیان ده‌بێت؟ به‌ڕێوه‌به‌ری چاكسازی منداڵان و ژنانی سلێمانی وتی: ئه‌و ژنانه‌ی لێره منداڵیان ده‌بێت زۆر به‌باشی خزمه‌ت ده‌كرێن، هه‌روه‌ك له ماڵه‌وه چۆن ده‌برێت بۆ نه‌خۆشخانه‌و پێشتر پشكنینی بۆ ده‌كرێت، به‌هه‌مانشێوه ئێمه‌ش بنكه‌ی ته‌ندروستیمان هه‌یه، ئه‌وه‌ی له بنكه‌ی ته‌ندروستییه‌كه‌ی خۆمان بكرێت، ئه‌وا ئێمه بۆیان ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌شی له بنكه‌ی خۆمان جێبه‌جێ نه‌كرێت و واتا له توانای بنكه‌ی ته‌ندروستییه‌كه‌ی ئێمه‌دا نه‌بێت و پێویستی به نه‌شته‌رگه‌ری یان پشكنینی گرنگتر هه‌بێت، ئه‌وا ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه ده‌كرێت بۆ شوێنی تایبه‌ت و هه‌موو پێداویستییه‌كی بۆ جێبه‌جێده‌كرێت، به‌ڵام پاسه‌وانی تایبه‌تی بۆ داده‌نرێت، دواتر كه هێنرایه‌وه ده‌توانم بڵێم له ماڵه‌وه زیاتر خزمه‌تده‌كرێت و ئه‌گه‌ر له ماڵه‌وه یه‌ك كه‌س یان دوو كه‌س خزمه‌تی بكات، ئه‌وا لێره هه‌م ئێمه‌و هه‌م راگیراوه‌كانی تریش هاوكاری ده‌كه‌ین و هه‌ر شتێكی بوێت بۆی جێبه‌جێ ده‌كه‌ین.
وتیشی: له هاوكاریكردنی یه‌كتریدا راگیراوه‌كان له‌ناو یه‌كدا زۆر یه‌كگرتوون و هاوكاری یه‌كتر ده‌كه‌ن.
* تا شیری دایك بخوات منداڵ لای دایكی ده‌مێنێته‌وه
له پرسیاری ئه‌وه‌ی ئه‌و منداڵه‌ی له‌دایكده‌بێت لای كێ ده‌مێنێته‌وه؟ وتی: ئه‌و منداڵه هه‌تا ته‌مه‌نی یه‌ك ساڵان یان هه‌تا ئه‌وكاته‌ی شیری دایكی ده‌خوات لێره له‌گه‌ڵ دایكی ده‌مێنێته‌وه، دواتر به ره‌سمی منداڵه‌كه ره‌وانه‌ی كه‌سوكاری ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش به ئیجرائاتی ره‌سمی، هه‌روه‌ك تائێستا له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه بڕیاری ئه‌وه‌مان بۆ نه‌هاتووه منداڵ تاسه‌ر لای دایكی بمێنێته‌وه، به‌ڵكو هه‌ر ئه‌و ماوه‌ی ته‌مه‌نی زۆر منداڵه‌و دواتر ره‌وانه‌ی كه‌سوكاری ده‌كرێته‌وه، چونكه ئه‌مه سیستمی چاكسازییه‌و نه ئێمه نه داواكاریی دایكه‌كان بۆمان نییه بڕیاری ئه‌وه بده‌ین ئه‌وكاته درێژبكرێته‌وه.
* توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ردانی منداڵی ژنه سزادراوه‌كان ده‌كات و له‌باری ژیانیان ده‌پرسنه‌وه
سه‌باره‌ت به‌و ژنانه‌ی منداڵیان زۆره‌و لای كه‌سوكار یان له نه‌وجه‌وانان ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن، لیژنه یان توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تیان هه‌یه‌و له‌باری گوزه‌رانیان بپرسێته‌وه؟ ئومێده محه‌مه‌د وتی: به‌ڵێ توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی تایبه‌تمان هه‌یه، بۆ نموونه حاڵه‌تمان هه‌یه چه‌ند منداڵێكی ئه‌و ژنانه‌ی لێره‌ن له ماڵاندان، یان له نه‌وجه‌وانان ده‌ژین، بۆ ئه‌و منداڵانه توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی تایبه‌تمان هه‌یه‌و سه‌ردانی ئه‌و منداڵانه ده‌كه‌ن تا بزانن باری ژیان و گوزه‌رانیان چۆنه، هه‌ندێكجار ده‌یانهێنین بۆ ئێره تا دایكه‌كانیان ببینن، بۆ نموونه توێژه‌ری به‌شی ژنانمان له ئێستادا چووه كوڕی یه‌كێك له‌و ژنانه‌ی كه سزای له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌رچووه، بیهێنێت تا دایكی بیبینێت، چونكه منداڵه‌كه له خانه‌ی نه‌وجه‌وانان ژیان به‌سه‌رده‌بات.
* به‌سیستمی جیهانی كاره‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كرێت
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره سه‌باره‌ت به چۆنییه‌تی كاروباره‌كانیان و جێبه‌جێكردنی داواكاری و پێداویستییه‌كانیانه‌وه له‌سه‌ر چ بنه‌ماو سیستمێكه؟ وتی: ئێره به‌حوكمی ئه‌وه‌ی سه‌ر به چاكسازییه، بۆیه شێوه لێكچوویه‌كی سه‌ربازیانه‌ی هه‌یه، هه‌موو كاروباره‌كان به‌پێی سیستمی رۆژانه‌یه، كه یه‌كێتی ئه‌وروپا ماوه‌ی حه‌وت ساڵه به به‌رده‌وامی خول بۆ توێژه‌ره‌كان و هێزه‌كان ده‌كاته‌وه، بۆ چۆنیه‌تی ئیشكردن و چۆنیه‌تی چاكسازی كردن و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن كه زۆر بواری گرتووه‌ته‌وه، یه‌كێك له‌و خاڵانه سیستمی رۆژانه‌یه، كه له هه‌موو جیهانداو به‌تایبه‌تی ئه‌وروپا له‌سه‌ر ئه‌و سیستمانه ده‌ڕۆن له چاكسازییه‌كاندا، بۆیه ئێمه‌ش هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و سیستمه كاروباره‌كانمان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین.
* كات و چۆنیه‌تی نانخواردن
له‌باره‌ی كاتی نانخواردن و چۆنیه‌تی ئاماده‌كردنی خواردن و جۆری ئه‌و خواردنانه چییه بۆ ئه‌و منداڵ و ژنانه دابینده‌كرێت؟ ئومێده محه‌مه‌د وتی: به‌یانیان سه‌عات 7:00 له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستن، تا سه‌عات 8:00 نانی به‌یانی ده‌خۆن، كه شیر‌و په‌نیرو نان و چایه، له سه‌عات 8:00ـه‌وه ده‌ست به كاره‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌نده به‌پێی سیستمه‌كه به‌یانیان وه‌رزشكردنیان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی جموجوڵی جه‌سته‌یان هه‌بێت و توشی سستی نه‌بن، به‌ڵام ئه‌مان به‌كۆی ده‌نگ ئه‌وه ناكه‌ن، بۆیه ئێمه‌ش ناتوانین به‌زۆر پێیان بكه‌ین، له سه‌عات 9:00ـه‌وه ده‌ستده‌كه‌ن به كاروباره‌كانی خۆیان، كاروباره‌كانی خۆشیان جیاوازه.
وتیشی: نیوه‌ڕوانیش زیاتر برنج و شله‌و گۆشت یان مریشكه، ئێوارانیش خواردنی سوكه، هه‌روه‌ها رۆژی جارێك میوه‌یان پێده‌درێت، پێشتر سه‌وزه‌مان هه‌بوو، به‌ڵام له ئێستادا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه قه‌ده‌غه كراوه به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی نه‌خۆشی ده‌گوازێته‌وه، له‌جیاتی ئه‌وه بیبه‌رو ماستاومان داناوه، ئاویان له جۆری ئاوی ده‌به‌یه‌و ته‌نها ئه‌وجۆره ئاوه‌یان پێده‌درێت له‌به‌ر ته‌ندروستیان.
* خولیان بۆ ده‌كرێته‌وه‌و كاری جۆراوجۆر ده‌كه‌ن
له وه‌ڵامی پرسیارێكی تر سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی ئه‌و خولانه‌ی بۆیان ده‌كرێته‌وه‌و ئه‌و كارانه‌ی جێبه‌جێی ده‌كه‌ن، چین؟ به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و چاكسازییه رایگه‌یاند: خولی جۆراوجۆریان بۆ ده‌كرێته‌وه، كاری چنین و ئیشی ده‌ست ده‌كه‌ن.
وتیشی: بۆ نموونه له به‌شی ژنان گروپێكمان هه‌یه نان دروستده‌كه‌ن، دواتر ده‌یفرۆشنه‌وه‌و قازانجه‌كه‌ی بۆ خۆیانه، گروپێكمان هه‌یه شیرینی و كولیچه دروستده‌كه‌ن، ئارایشتگامان هه‌یه، كه یه‌كێك له‌و ژنانه خۆی فێری ئیشی ئارایشتگا كردووه‌و ئارایشت بۆ ژنه‌كانی تر ده‌كات و قازانجه‌كه‌ی بۆ خۆی ده‌بێت، ژنمان هه‌یه كاری درومان ده‌كه‌ن و جلوبه‌رگ بۆ ئه‌وانی تر ده‌دورێت و كاری زه‌نگیانه‌و چنینی جلوبه‌رگه‌كان ده‌كه‌ن، پێشتر مه‌كینه‌كان هی خۆمان بوون، به‌ڵام ئێستا له‌لایه‌ن ئه‌و رێكخراوانه‌وه بۆمان دابینده‌كرێت كه هاوكارییمان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها خاوه‌نی ئارایشتگا هه‌یه كه پێداویستی ئارایشتگامان بۆ دابینده‌كه‌ن، به‌رده‌وام سه‌ردانیان ده‌كه‌ن و خولیان بۆ ده‌كه‌نه‌وه‌و فێریان ده‌كه‌ن.
* ژنان پارێزگاری كه‌لوپه‌له‌كانیان ناكه‌ن
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كان یان ئارایشتگاو به‌رگدرووكانه‌وه بۆیان دابینده‌كرێت ئه‌و ژنانه چۆن ده‌یپارێزن؟ به‌ڕێوه‌به‌ری چاكسازی منداڵان و ژنانی سلێمانی وتی: به‌داخه‌وه پارێزگاری لێناكه‌ن، ته‌نها ئه‌و گله‌ییه‌شم له‌و ژنانه هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه كه‌لوپه‌له‌كان به‌باشی ناپارێزن و زوو خراپیان ده‌كه‌ن و گرنگیان پێناده‌ن، داواكارم له‌مه‌ولا وا نه‌بن چونكه هه‌ر خۆیان سوودی لێوه‌رده‌گرن و قازانجه‌كه‌شیان كه ده‌ستیان ده‌كه‌وێت هه‌ر له رێگه‌ی ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌وه ده‌ستیان ده‌كه‌وێت.
* قازانجی كاروباره‌كانی سزادراوان بۆ خۆیانه
له وه‌ڵامی ئایا ئه‌و شتانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌و سزادراوانه‌وه دروستده‌كرێت چۆن و له‌كوێ ده‌فرۆشرێن؟ رایگه‌یاند: ئه‌و شتانه‌ی له‌لایه‌ن كچان و ژنانی ناو چاكسازییه‌وه دروستده‌كرێن، لێره نزیكه‌ی 300 فه‌رمانبه‌ر هه‌یه، ئیشه‌كانیان زۆر جوانه‌و نرخه‌كانیشی له‌چاو بازاڕ هه‌رزانتره، بۆیه له‌لایه‌ن ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه بۆ خۆیان یان كه‌سوكاریان دیكڕنه‌وه، به شێوه‌یه‌ك كه هه‌ندێكجار ده‌یكه‌ن به خشته بۆ ئه‌وه‌ی بزانن كه‌ی ئه‌و ئه‌و كه‌لوپه‌له دروستكراوانه وه‌رده‌گرن (به‌پێكه‌نینه‌وه).
* هه‌موو سزادراوان كارناكه‌ن
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا هه‌موو سزادراوان كارده‌كه‌ن؟ وتی: زۆرینه‌ی ژنانی ئێره بۆ كاتبه‌سه‌ربردنی و به‌ده‌ستهێنانی بڕێك پاره له دروستكردنی ئه‌و شتانه‌دا كارده‌كه‌ن، ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌م هه‌ن كار ناكه‌ن، ئه‌وانیش ئه‌وانه‌ن كه ئاره‌زووی كاركردنیان نییه یان ماوه‌ی سزادانیان كه‌مه بۆیه نه كارده‌كه‌ن و نه هه‌وڵیش ده‌ده‌ن فێری كاركردن ببن.
* خول بۆ منداڵان ده‌كرێته‌وه
سه‌باره‌ت به كاركردنی منداڵانیش وتی: منداڵان به حوكمی ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی كات ماوه‌ی سزادانیان كه‌مه، بۆیه به‌رده‌وام خولیان بۆ ده‌كرێته‌وه‌و سه‌رقاڵیان ده‌كه‌ین به‌وشتانه‌ی له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نیان ده‌گونجێت تا كاتیان لێ بڕوات و بێزار نه‌بن بۆ ئه‌وه‌ی بیر له تاوانی تر نه‌كه‌نه‌وه.
* گه‌نجان كێشه‌ی كاركردنیان هه‌یه
له‌باره‌ی گه‌نجانیشه‌وه رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ به‌شی گه‌نجان كێشه‌مان هه‌یه‌و ئه‌و به‌شه كه‌مێك ده‌ست به‌تاڵن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بینای تازه‌مان بۆ بكه‌نه‌وه، ئه‌وا خولیان بۆ ده‌كه‌ینه‌وه به‌پێی ته‌مه‌نی خۆیان و فێری كاركردنی جۆراوجۆر ده‌كرێن، وه‌ك دارتاشی و كاری پلاستیك و ئه‌له‌منیۆم، كه ئه‌وه دوو سوودی هه‌یه بۆیانن، هه‌م لێره بڕه‌پاره‌یه‌ك كۆده‌كه‌نه‌وه چونكه كه‌لوپه‌له‌كانیان ده‌فرۆشرێن و پاره‌كه‌ی بۆ خۆیان ده‌بێت، هه‌م كه ئازادبوون به‌وپێیه‌ی شاره‌زاییان هه‌یه ده‌توانن ئه‌وكاره بكه‌ن و بژێوی ژیانی خۆیانی پێ په‌یدا بكه‌ن.
* ساڵانه چاكسازییه‌كانی هه‌رێم پێكه‌وه كۆده‌بنه‌وه بۆ تاووتوێكردنی پرس و كێشه‌كان
سه‌باره‌ت به گۆڕانكاری له سیستمه‌كه‌یان و رێژه‌ی نانخواردن و پێداویستی له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك ده‌كرێت؟ ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره وتی: ئێمه ساڵانه ئاگادارده‌كرێینه‌وه كه به‌ڕێوه‌به‌ری چاكسازییه‌كان له هه‌ولێر كۆده‌بینه‌وه‌و خشته‌ی خواردنی چاكسازییه‌كان داده‌نرێت، ئیداره‌ی هه‌موو چاكسازیه‌كانی سلێمانی و هه‌ولێرو دهۆك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی له هه‌ولێر كۆده‌بینه‌وه‌و له‌سه‌ر ئه‌و خشته‌یه رێكده‌كه‌وین كه له‌سه‌ر ستانداردی نێوده‌وڵه‌تی ئاماده‌كراوه كه رێژه‌كه‌ی چه‌ند بێت، چونكه نه ده‌بێت زۆر بێت و زیانی بۆ جه‌سته‌یان هه‌بێت، نه كه‌م بێت، به‌ڵكو ده‌بێت رێژه‌یه‌كی مامناوه‌ند بێت، خشته‌كه ئاماده ده‌كرێت و به شێوه‌ی ته‌نده‌ر به‌ڵێنده‌رێك ساڵانه وه‌ریده‌گرێت و ئه‌و خۆراكانه‌یان بۆ دابینده‌كرێت، كه پاره‌كه‌شی سه‌ر به بودجه‌ی حكومه‌ته.
* هه‌موو به‌شێك گه‌رماوی خۆی هه‌یه
له پرسیارێكی تردا سه‌باره‌ت به چۆنییه‌تی خۆشتنی ئه‌و منداڵ و ژنانه‌و پاكوخاوێنیان چۆن ئاسانكاریان بۆ ده‌كرێت؟ به‌ڕێوه‌به‌ری چاكسازیه‌كه رایگه‌یاند: هه‌موو هۆڵێكی سزادراوان گه‌رماو و ته‌والێتی خۆیان هه‌یه‌و خۆشتنیان ئێمه بۆیان دیاریناكه‌ین كه چه‌ند رۆژ جارێك بێت، به‌ڵكو هه‌ركات بیانه‌وێت خۆیان ده‌شۆن.
* ته‌له‌فۆنیشیان هه‌یه
له‌كاتی سه‌ردانیكردنی PUKmedia بۆ به‌شه‌كان تێبینی ئه‌وه كرا كه هه‌ندێك له ژنان به ته‌له‌فۆن قسه‌یان ده‌كرد، سه‌باره‌ت به‌و په‌یوه‌ندیكردنه چۆن ده‌كرێت و ئایا چاودێریده‌كرێن؟ رایانگه‌یاند: هه‌موو به‌شێك ته‌له‌فۆنی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه‌و سه‌ربه‌ستن ته‌له‌فۆن بۆ كوێ و بۆ كێ ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌ژێر چاودێری خۆماندا ده‌بێت.
* ساڵی دووجار جلوبه‌رگ و پێداویستی بۆ سزادراوان ده‌كڕن
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی جگه له‌وه‌ی سزادراوان خۆیان یان كه‌سوكاریان جلوبه‌رگ و پێداویستییه‌كانیان دابینده‌كه‌ن، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازییه‌وه هیچ شتێكیان بۆ دابینده‌كرێت؟ ئومێده محه‌مه‌د وتی: ساڵی دوو جار جلوبه‌رگ بۆ سزادراوه‌كان دابینده‌كه‌ین، زستانان و هاوینان، هه‌روه‌ها دوو مانگ جارێك له‌لایه‌ن به‌ڵێنده‌ره‌كانمانه‌وه جلی ژێره‌وه‌و فڵچه‌و ده‌رمانی ددان و شامپۆو سابون و خاولی و سه‌رجێگاو چه‌ند پێداویستییه‌كی تری ژنانه‌یان بۆ دابینده‌كرێت.
* هه‌فته‌ی رۆژێك بازاڕكردنیان هه‌یه
له پرسیارێكی تردا سه‌باره‌ت به‌و پێداویستیانه‌ی لێره بۆیان دابینناكرێت و ئه‌و ژنانه ئاره‌زوو ده‌كه‌ن بۆ خۆیانی دابین بكه‌ن؟ به‌ڕێوه‌به‌ری چاكسازییه‌كه وتی: هه‌فته‌ی رۆژێكمان دیاریكردووه كه زۆربه‌ی كات رۆژانی پێنجشه‌ممه‌یه، رۆژانی بازاڕییان هه‌یه، واتا ئه‌وشته‌ی لێره ده‌ستناكه‌وێت و كه‌سوكاریان بۆیان جێبه‌جێناكه‌ن، به‌پێی بنه‌ماو یاساكانی خۆمان، ئه‌و كچه یان ئه‌و ژنه پێویستی پێیه‌تی، هه‌مووی ده‌كرێت به لیستێك و توێژه‌ره‌كان ده‌چن بۆ بازاڕ بۆیان ده‌كڕن و هه‌موو شته‌كانیان بۆ ده‌هێننه‌وه.
* ده‌وروبه‌ری سزادراوان هۆكارن بۆ تاوانه‌كانیان
له پرسیاری ئه‌وه‌ی ئایا ئه‌و ژنانه‌ی به‌ویستی خۆیان تاوانیان كردووه ژماره‌یان زیاتره یان ئه‌وانه‌ی له‌لایه‌ن كه‌سانی تره‌وه ناچاركراون؟ به‌ڕێوه‌به‌ری چاكسازییه‌كه وتی: ئێمه ناتوانین له‌وباره‌یه‌وه لێدوان بده‌ین ئایا ئه‌وانه‌ی خۆیان كاره‌كه‌یان كردووه ژماره‌یان زۆرتره یان ئه‌وانه‌ی كه‌سانی ده‌وروبه‌ر پێیان ده‌كه‌ن و ناتوانم رێژه‌یه‌كتان دیاری بكه‌ن، به‌ڵام ده‌توانم بڵێم، بیئه‌ی ئه‌و كه‌سه، خێزان و كه‌سوكاری و ده‌وروبه‌ری، هۆكاری سه‌ره‌كییه كه ئه‌و كه‌سانه توشی لادان و تاوان ده‌بنه‌وه، ئه‌گه‌ر دایكان و باوكان رۆشنبیر بن و به شێوه‌یه‌كی جوان منداڵه‌كه‌یان په‌روه‌رده بكه‌ن، ئاگاداری هه‌ڵسوكه‌وتی منداڵه‌كانیان بن و به‌دواداچوون بۆ كاره‌كانیان بكه‌ن، به خوێندنه‌وه سه‌رقاڵیان بكه‌ن، ده‌توانم بڵێم كه رێژه‌ی لادان و تاوان زۆر كه‌متر ده‌بێته‌وه.
* پزیشكی ده‌روونیان هه‌یه
له‌باره‌ی باری ده‌روونی ئه‌و منداڵ و ژنانه‌ی له‌و چاكسازییه‌دان چۆن هاوكاریان ده‌كرێت؟ به‌ڕێوه‌به‌ری چاكسازیه‌كه رایگه‌یاند: پزیشكی ده‌روونیمان بۆ منداڵان و ژنان هه‌یه، له‌ڕاستیدا ئه‌وه ئه‌ركی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه بۆمان دابین بكات، به‌ڵام ئێمه له‌به‌رئه‌وه‌ی بنكه‌ی ته‌ندروستیمان هه‌یه‌و له سیستمه‌كه‌شدا هاتووه كه ده‌بێت وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هاوكاربێت له‌گه‌ڵ چاكسازییه‌كاندا بۆ دابینكردنی هه‌موو پێداویستییه‌كی ته‌ندروستی، وه‌ك ئۆتۆمبێل، كادر، پێداویستی داووده‌رمان، ئامێری هه‌ندێك پشكنین، ئه‌مبوڵانس، هه‌رچه‌نده به‌سوپاسه‌وه ده‌ڵێم بۆیان دابین كردووین، به‌ڵام له‌ئاستی پێویستدا نییه.
وتیشی: بۆ نموونه پێویسته ئێمه له پاشنیوه‌ڕوان پزیشكمان هه‌بێت و لێره ئێشكگریی هه‌بێت، ده‌رمانخانه‌مان هه‌بێت، تاقیگه‌مان هه‌بێت بۆ پشكنینی خوێن و هه‌ندێك پشكنینی تر، كه ئه‌مانه ته‌نها به پزیشكێك ناكرێت به‌ڵكو ده‌بێت كادری له‌گه‌ڵدا بێت، بۆیه ئێمه ئه‌و كێشه‌یه‌مان هه‌یه له پاشنیوه‌ڕۆی هه‌موو رۆژێكه‌وه پزیشكمان نییه‌و ته‌نها یه‌ك یاریده‌ده‌ری پزیشكمان هه‌یه كه ده‌مێنێته‌وه بۆ حاڵه‌ته كتوپڕه‌كان، ته‌نها به‌یانیان پزیشكمان هه‌یه، چونكه ئه‌وه‌ی له‌توانای ئه‌ودا بێت جێبه‌جێی ده‌كات و ئه‌گه‌رنا ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه ده‌كرێت.
* تاكه چاكسازین له‌هه‌رێمدا رێگه به رێكخراوه‌كان ده‌ده‌ن سه‌ردان و هاوكاریان بكه‌ن
له پرسیارێكی تری PUKmedia سه‌باره‌ت به‌وه‌ی خۆیان داوا له رێكخراوه‌كان ده‌كه‌ن هاوكاریان بكه‌ن؟ ئومێده محه‌مه‌د وتی: خۆشبه‌ختانه ئێمه تاكه چاكسازین له هه‌رێمی كوردستاندا كه خۆمان رێگه به رێكخراوه‌كان ده‌ده‌ین سه‌ردانمان بكه‌ن و هاوكارمان بن، وه‌ك (رێكخراوی خانزاد، به‌دواداچوونی توندوتیژی، رێكخراوی وچان، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك رێكخراوی تر) كه نوسینگه‌ی یاساییان هه‌یه‌و به‌بێ به‌رامبه‌رو به به‌رده‌وامی بۆ ئه‌و كێشانه‌ی پێویستیان به به‌دواداچوون هه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی چاكسازی، كارمان بۆ ده‌كه‌ن.
* هه‌فته‌ی دوو رۆژ سه‌ردانیكردنیان هه‌یه
سه‌باره‌ت به چۆنییه‌تی سه‌ردانیكردنی سزادراوان، به‌ڕێوه‌به‌ری چاكسازییه‌كه روونیكرده‌وه كه سه‌ردانیكردنی كه‌سوكاری زیندانیكراوان سیستمی خۆی هه‌یه، هه‌فته‌ی دوو رۆژ سه‌ردانیكردنمان هه‌یه‌و هه‌موو كه‌سوكارو بنه‌ماڵه‌كانیان ده‌توانن بێن بۆ ئێره‌و شوێنی تایبه‌تیان بۆ دابینكراوه بۆ بینینی سزادراوه‌كان.
وتیشی: جگه له‌و سه‌ردانییه گشتیانه، سه‌ردانیكردنی تایبه‌تیشمان هه‌یه، واتا ئه‌وكه‌سانه‌ی له رۆژانی دیاریكراوی خۆماندا نه‌یانتوانیوه سه‌ردانی بكه‌ن و كارێكی گرنگیان هه‌یه، یان بۆ نموونه له ده‌ره‌وه‌ی شار ده‌ژی و هه‌ر ئه‌و رۆژه ده‌توانێت سه‌ردانی بكات، بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ش پێشتر خۆم ئاگادارده‌كه‌نه‌وه‌و نووسراوی ره‌سمیان بۆ ده‌كه‌م، پاشان رێگه‌یان پێده‌درێت بێن سه‌ردانیه‌كه‌یان بكه‌ن.
* به‌پێی چه‌ند مه‌رجێك سزادراوان ده‌توانن 3 مانگ جارێك مۆڵه‌ت وه‌ربگرن
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا له كاته گرنگه‌كاندا بۆ نموونه پرسه، مۆڵه‌ت ده‌درێت به سزادراوان، مۆڵه‌ته‌كه‌یان چۆنه‌و ماوه‌ی چه‌نده؟ ئومێده محه‌مه‌د وتی: بواری مۆڵه‌ت پێدانیشیان به‌هه‌مانشێوه به‌پێی سیستمی دیاریكراوه، له خاڵی ژماره یه‌كی سیستمی ساڵی 2008 دا هاتووه كه به‌پێی كۆمه‌ڵێك مه‌رج ده‌توانن مۆڵه‌تیان پێبدرێت، چونكه ناتوانین به‌بێ پابه‌ندبوون به‌و رێنماییانه زیندانیكراوێك بنێرینه ماڵه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی بۆ نموونه ره‌نگه له رێگادا یان له‌وماوه‌یه‌ی كه مۆڵه‌تی پێدراوه بكوژرێت یان هه‌رجۆره توندوتیژییه‌كی روبه‌ڕوو ببێته‌وه، یان ته‌نانه‌ت ره‌نگه هه‌وڵی هه‌ڵهاتن بدات، بۆیه ئه‌وانه‌ی به‌تاوانی كوشتن لێره‌ن یان ئه‌وانه‌ی بڕیاری له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچووه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مۆڵه‌تی سه‌ردانیكردنی كه‌سوكاریان پێ‌نادرێت.
وتیشی: به‌ڵام ئه‌وانه‌ی به تاوانی سوك لێره‌ن، به مه‌رجێك یه‌ك له‌سه‌ر چواری حوكمه‌كه‌ی ته‌واوكردبێت، هه‌ڵسوكه‌وتی گونجاوبێت، بۆ نموونه كه‌سێك هه‌ڵسوكه‌وتی باش نه‌بێت و گومانی كرده‌وه‌یه‌ك یان هه‌ركارێكی تری لێبكرێت ئه‌وا مۆڵه‌تی پێ‌نادرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌وشێوه‌یه نه‌بێت و له‌ناو به‌شه‌كه‌یدا لادان و تاوانی تری نه‌كردبێت، ئه‌وانه بۆیان هه‌یه سێ مانگ جارێك سه‌ردان بكه‌ن، یان بۆ نموونه له‌كاتی پرسه‌ی كه‌سوكاری ده‌ره‌جه یه‌كدا، كه ئه‌مانه‌ش كه‌فاله‌تی ماددی و رۆحی-یان لێوه‌رده‌گیرێت، كه بڕی كه‌فاله‌ته‌كه هه‌م ماددی و هه‌م رۆحی به‌پێی تاوانی كه‌سه‌كه‌و هه‌ڵسوكه‌وتی كه‌سه‌كه ده‌گۆڕدرێت.
راشیگه‌یاند:: له‌وحاڵه‌تانه‌دا بیر له ئاستی تێگه‌یشتنی ئه‌و كه‌سه ده‌كرێته‌وه، تا بزانرێت كه چووه ده‌ره‌وه تاوانی تر ئه‌نجامده‌دات یان نا؟ یان ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی له به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانه‌ی ئه‌م كردوێتی تاوانی به‌رامبه‌ر ده‌كه‌نه‌وه یان نا؟ كه ئه‌مانه هه‌مووی به‌پێی سیستم و یاسا رێكخراون و ئێمه ناتوانین له‌و سیستم و یاسایانه ده‌ربچین.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شرد كه زۆرترین ماوه‌ی مۆڵه‌تپێدان بۆ ئه‌وجۆره كه‌سانه (5) رۆژه، به‌ڵام رۆژانی رۆشتنه‌وه‌و هاتنی به‌جیا بۆ حسابده‌كرێت، بۆیه ده‌توانین بڵێین (7) رۆژ زۆرترین مۆڵه‌ته كه پێیان ده‌درێت، به‌ڵام له‌هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌یه ئه‌وه‌ی ئه‌و مه‌رجانه‌ی تێدا نه‌بێت ئه‌م مۆڵه‌تپێدانه نایگرێته‌وه، بۆیه من ناتوانم هیچ شتێكتان له‌وه زیاتر بۆ روونبكه‌مه‌وه‌و بۆ ئاشكرا بكه‌م، چونكه ئه‌وشتانه تایبه‌تن.
* بیناكه‌یان كۆنه‌و پێویستیان به نوێكردنه‌وه‌و كردنه‌وه‌ی به‌شی زیاتره
له پرسیارێكی تردا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی تا چه‌ند شوێنه‌كه‌یان گونجاوه وه‌ك چاكسازی؟ به‌ڕێوه‌به‌ری چاكسازیه‌كه رایگه‌یاند: ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا چه‌ند به‌شێكی تازه‌مان بۆ كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئێمه بیناكه‌مان سه‌ربازگه‌یه، كۆنه‌و بچوكه، هه‌روه‌ها شوێنه‌كه‌مان له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌سه‌ر سیستمی نێوده‌وڵه‌تی دروست نه‌كراوه، بۆیه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سیستمی چاكسازی تێدا نییه، ئه‌مه له‌ڕووی بیناوه، به‌ڵام له‌ڕووی مامه‌ڵكردنی كارمه‌نده‌كان و جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی مافی مرۆڤ زۆر به‌باشی جێبه‌جێده‌كرێت و ده‌توانرێت له‌وه‌یاندا بڵێین 100%ـه، به‌ڵام له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا هه‌م بۆ باشتر جێبه‌جێكردنی كاروباره‌كانی ئێمه‌و هه‌م بۆ باشتركردنی ژیانی سزادراوان زۆر پێویستمان به به‌ش و هۆڵی زیاتره‌و هه‌روه‌ها پێویستمان به نوێكردنه‌وه‌ی بیناكه‌مان هه‌یه.
وتیشی: هه‌رچه‌نده له مانگی دووی ئه‌مساڵه‌وه بڕیار درابوو كه به‌شێكی تازه بۆ ژنان بكرێته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌م بارودۆخه داراییه‌ی ئێستا وه‌ستێنراوه، بۆیه داواكارین كه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا بۆمان دروست بكه‌ن.
* چه‌ند داواكارییه‌كیان هه‌یه جێبه‌جێبكرێت
له‌باره‌ی داواكارییه‌كانیانه‌وه، ئومێده محه‌مه‌د وتی: ئێمه سێ خاڵی گرنگمان هه‌یه كه له رێگه‌ی PUKmediaـه‌وه داواكارم بۆمان جێبه‌جێبكرێت.
یه‌كه‌م: په‌له بكرێت له دروستكردنی بینا نوێیه‌كه، چونكه دیزاین و میزانیه‌كه‌ی دیاریكراوه، ته‌نها كێشه ئه‌وه‌یه كه له‌م بارودۆخه‌دا هیچ به‌ڵێنده‌رێك ناتوانێت دروستی بكات.
دووه‌م: موچه‌ی چاودێری خێزان یه‌كێكی تره له كێشه‌كانی ژنان و به‌رده‌وام باسیده‌كه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی موچه‌ی چاودێری خێزان بڕێكی دیاریكراوه‌و ئه‌مان داوا ده‌كه‌ن ئه‌مانیش بگرێته‌وه، هه‌روه‌ك پێشتر نزیكه‌ی دوو ساڵ هه‌یانبوو، به‌ڵام ئێستا بڕدراوه به بیانووی ئه‌وه‌ی خاڵه‌كانی نێو سیستمی موچه‌ی چاودێری خێزان له‌گه‌ڵ حاڵه‌ته‌كانی ئێره رێكناكه‌وێت، بۆ نموونه یه‌كێك له خاڵه‌كان ئه‌وه‌یه ده‌بێت ئه‌و ژنه بێوه‌ژن بێت، به‌ڵام لێره راسته ئه‌و ژنه بێوه‌ژنه، به‌ڵام هه‌وێی باری شارستانییه‌كه‌ی بۆ نه‌گۆڕدراوه‌و به بێوه‌ژن نه‌نوسراوه، جا به‌هه‌ر هۆكارێك بێت بۆ نموونه ماڵی خه‌زورانی رازی نین، بۆیه ئه‌وجۆره كێشانه وایكردووه كه ئه‌و موچه‌یه به‌و ژنه سزادراوانه نه‌درێت، بۆیه من پێشتر داوام كردووه‌و به‌رزمان كردووه‌ته‌وه بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ، ئه‌و بڕیاره‌ش له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌رچووه، ئێستاش له رێگه‌ی PUKmedia ـه‌وه داوا ده‌كه‌م هه‌وڵبدرێت به ده‌ركردنی ئه‌م سزادراوانه‌ی چاكسازییه‌كان له رێنمایی چاودێری خێزان.
به مه‌به‌ستی ئه‌و داواكارییانه‌وه په‌یوه‌ندیمان كرد به مریه‌م سه‌مه‌د په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی سه‌وز له په‌رله‌مانی كوردستان كه هاوكات ئه‌ندامی لیژنه‌ی ژنانه، رایگه‌یاند: وه‌ك ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ژنان له په‌رله‌مانی كوردستان داوا له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌م كه له پێناو باشتركردنی ره‌وشی ئه‌و منداڵ و ژنانه‌ی له‌نێو ئه‌و چاكسازییه‌دا ژیان به‌ڕێده‌كه‌ن، په‌له بكرێت له نوێكردنه‌وه‌و كردنه‌وه‌ی به‌شی نوێ له‌و چاكسازییه‌داو داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێبكرێت، هه‌روه‌ها داواشده‌كه‌م كه بۆ له‌مه‌ولا موچه‌ی چاودێری خێزان ژنانی نێو چاكسازییه‌كان بگرێته‌وه‌و بتوانن به‌شێك له پێداویستییه‌كانی خۆیانی پێ دابین بده‌ن.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی هه‌واڵه‌كه كلیكی ئێره بكه
سێیه‌م: په‌یوه‌ندی سۆزداری، كه ئه‌مه بووه به كێشه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له‌ناو به‌شی ژناندا، به شێوه‌یه‌ك كه ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا ویستیان مان بگرن، چونكه داواده‌كه‌ن په‌یوه‌ندی سۆزداریان له‌گه‌ڵ مێرده‌كانیان هه‌بێت، كه ئه‌مه له زۆربه‌ی ده‌وڵه‌ته ئه‌وروپییه‌كان و عه‌ره‌بیه‌كاندا هه‌یه، ئه‌مانیش به‌هه‌مانشێوه داواده‌كه‌ن ئه‌و خاڵه له سیستمی چاكسازیدا زیادبكرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئێمه نووسراومان بۆ وه‌زاره‌ت و لیژنه‌ی مافی مرۆڤ كردووه‌و په‌رله‌مانیش كۆپیه‌كیان لێوه‌رگرتووین بۆ به‌دواداچوون بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به بڕیارێكی یاسایی ئایا له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌رده‌چێت یان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خۆمانه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی مێردیان هه‌یه په‌یوه‌ندی سۆزداریان هه‌بێت له پێناو ئه‌وه‌ی خێزانه‌كانیان هه‌ڵنه‌وه‌شێته‌وه.
* ئه‌و ژنانه‌ی دوای ئازادكردنیان كه‌سوكاریان وه‌ریان ناگرنه‌وه هاوكاری ده‌كرێن
سه‌باره‌ت به هه‌ندێك له ژنان كه دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی سزادانیان كه‌سوكاریان وه‌ریان ناگرنه‌وه، چاره‌نووسیان چییه؟ ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره رایگه‌یاند: ئێمه ژنمان له‌لا بووه دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی زیندانه‌كه‌ی، خێزانه‌كه‌ی و كه‌سوكاری وه‌ریان نه‌گرتووه‌ته‌وه، بۆیه ئێمه له‌كاتێكدا ئه‌وجۆره ژنانه ئازاد ده‌كه‌ین له نووسراوی ئازادكردنه‌كه‌یدا ئاگاداری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی توندوتیژی ژنانمان كردووه‌ته‌وه كه ئه‌و ژنه وه‌ربگرن و ئاگاداری بن له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌س وه‌ریناگرێته‌وه‌و ژیانی له‌مه‌ترسیدایه، هه‌روه‌ها سه‌نته‌ره‌كانی تایبه‌ت به ژنانیش به‌هه‌مانشێوه ئه‌وجۆره ژنانه وه‌رده‌گرن و ده‌یانپارێزن.
* منداڵێكی نه‌خۆشی سزادراو پێویستی به هاوكارییه
له وه‌ڵامی پرسیارێكی تردا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا هیچ سزادراوێكیان هه‌یه له بنكه ته‌ندروستییه‌كه‌ی خۆیاندا توانای چاره‌سه‌ركردنی نه‌بێت؟ ئه‌وانه چۆن چاره‌سه‌رده‌كرێن؟ وتی: به‌ڵێ نه‌خۆشی له‌وشێوه‌یه‌مان هه‌یه، منداڵێكمان لایه كه نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی خوێنی هه‌یه، بارودۆخی ناجێگیره، ئێمه لێره زۆر هاوكاری ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها نووسراویشمان بۆ سه‌رو خۆمان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئازادبكرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی پێویستی به وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری به‌رده‌وام هه‌یه‌و پێویسته پزیشكی ده‌ره‌وه بیبینێت.
وتیشی: حاڵه‌تێكی تریشمان هه‌یه له به‌شی گه‌نجان كه ده‌بێت به‌زووترین كات گورچیله‌ی بۆ بگۆڕدرێت، چونكه گورچیله‌یه‌كی نه‌ماوه‌و گورچیله‌كه‌ی تریشی زۆر سسته، كه چاره‌سه‌ره‌كه‌ی و نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی له وڵاتی ئێران ده‌كرێت، بۆیه نووسراومان كردووه ئه‌میش به‌هه‌مانشێوه ئازادبكرێت، به‌ڵام تائێستا وه‌ڵامی هیچكامیانمان وه‌رنه‌گرتووه.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته په‌یوه‌ندیمان كرد به د.رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له به‌رامبه‌ردا رایگه‌یاند: چاكسازی منداڵان و ژنان له سلێمانی نووسراوێك و راپۆرتی پزیشكی ئه‌و نه‌خۆشه‌مان بۆ به‌رزبكه‌نه‌وه، دواتر ئێمه لیژنه‌یه‌ك پێكده‌هێنین سه‌باره‌ت به باری ته‌ندروستی نه‌خۆشه‌كه، پاشان به هه‌ماهه‌نگی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بڕیاری له‌سه‌رده‌درێت.
* یادی هه‌موو بۆنه‌و جه‌ژنه‌كان ده‌كرێته‌وه
له پرسیارێكی تردا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا له‌كاتی بۆنه‌و جه‌ژنه‌كاندا چی بۆ سزادراوان ده‌كرێت؟ به‌ڕێوه‌به‌ری چاكسازیه‌كه وتی: لێره یادی هه‌موو بۆنه‌و جه‌ژنه‌كان ده‌كرێته‌وه، له هه‌ندێك له بۆنه‌كاندا بۆ نموونه رۆژی جیهانی ژنان ئاهه‌نگ ده‌گێڕن و پێشانگا ده‌كه‌نه‌وه‌و بۆ ئه‌و كاره ده‌ستییانه‌ی كردویانه، به‌زۆری له هه‌موو یادو بۆنه‌كاندا ئاهه‌نگیان بۆ ده‌گێڕین وه‌ك (جه‌ژنی ره‌مه‌زان، جه‌ژنی قوربان، سه‌ری ساڵی كوردی، سه‌ری ساڵی زایینی، رۆژی جیهانی منداڵان و رۆژی جیهانی ژنان).
* سزادراوی عه‌ره‌ب و سوری و ئێران-یشی لێیه
له پرسیارێكی تر سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌و سزادراوانه‌ی ئێره هه‌موویان كوردن یان نه‌ته‌وه‌كانی تریشیان تێدایه؟ ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره رایگه‌یاند: جارجار سزادراوی سوری و عه‌ره‌بی عیراقی و ئێرانیمان بۆ دێت، به‌ڵام ئه‌وانه كه‌من، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ژووره‌كان و كاروباره‌كانیان به‌بۆنه‌ی كه‌می جێگا‌و رێگاوه جیانه‌كراوه‌ته‌وه‌و هه‌موویان له‌یه‌ك ژووردا ده‌مێننه‌وه.
* به سیستمی خوێندنی خێرا ده‌خوێنن
له پرسیارێكی تردا سه‌باره‌ت به‌وانه‌ی كه خوێندكارن، یان ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت بڕوانامه‌یان هه‌بێت چۆن هاوكاریان ده‌كرێت؟ ئومێده محه‌مه‌د وتی: پرۆسه‌ی خوێندن یه‌كێكه له بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی ناو چاكسازی، لێره خوێندنگامان هه‌یه كه به‌شێوه‌ی خوێندنی خێرا ده‌خوێنن، واتا به ساڵێك دوو قۆناغ ده‌بڕن، تا قۆناغی 9ی بنه‌ڕه‌تی، له‌سه‌ر بڕوانامه‌كانیشیان ناوی ئێره نانوسرێت، بۆ ئه‌وه‌ی دواتر پێینه‌وترێت كه لێره خوێندنی ته‌واوكردووه، بڕوانامه‌كه‌شیان وه‌ك بڕوانامه‌ی ناو خوێندنگاكانی تری ناو شار سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌یه‌و هه‌مان مه‌نهه‌جه، به‌ڕێوه‌به‌رو مامۆستاكانیش له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه دیاریكراون، كه به‌سوپاسه‌وه زۆر هاوكاری خوێندكاره‌كان ده‌كه‌ن له په‌روه‌رده‌و فێركردندا.
وتیشی: له‌دوای قۆناغی 9ی بنه‌ڕه‌تیه‌وه ئێمه مه‌نهه‌جیان بۆ په‌یدا ده‌كه‌ین و كه‌سوكاریشیان هاوكاریان ده‌كه‌ن له هێنانی كتێب و مه‌لزه‌مه بۆیان، لێره سه‌عی ده‌كه‌ن و هاوكاریان ده‌كه‌ین، به‌ڵام مامۆستامان نییه تا وه‌ك قۆناغه‌كانی تر رۆژانه وانه بخوێنن، بۆیه ئێمه مامه‌ڵه‌كانیان بۆ ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ خوێندنگا‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده كه ئه‌و خوێندكاره ده‌یه‌وێت تاقیكردنه‌وه بكات، هه‌روه‌ها له نیوه‌ی ساڵان و سه‌ری ساڵان له‌گه‌ڵ پاسه‌وان ده‌یاننێرینه خوێندنگاكان و تاقیكردنه‌وه‌كانیان ده‌كه‌ن تا 12ی ئاماده‌یی.
* به‌ڕێوه‌به‌رو كارمه‌نده‌كان هیچ پله‌یه‌كی سه‌ربازیان نییه
له پرسیارێكی تردا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رێكی مه‌ده‌نی كاروباره‌كان ده‌كات و هیچ پله‌یه‌كی سه‌ربازی نییه، ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره رایگه‌یاند: لێره نه من و نه كارمه‌نده‌كان پله (روتبه)ی سه‌ربازی وه‌رناگرین و وه‌ك مه‌ده‌نی كاروباره‌كان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین، راسته شوێنه‌كه‌مان چاكسازییه، به‌ڵام من كه لێره به‌ڕێوه‌به‌رم هیچ پله‌یه‌كی سه‌ربازیم نییه‌و وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رێكی مه‌ده‌نی كارده‌كه‌م و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هیچ بڕیارێك نییه تا پله‌ی سه‌ربازیمان هه‌بێت یان نا.
جێی باسه، PUKmedia وه‌ك ئیتیكی رۆژنامه‌وانی و پاراستنی هێڵی سور له ژیانی تایبه‌تی ئه‌و سزادراوانه‌و له‌سه‌ر بڕیاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه هیچ پرسیار‌و روونكردنه‌وه‌یه‌ك له سزادراوان وه‌رنه‌گیرا، ته‌نها به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و چاكسازییه دوو نموونه‌ی بۆ ئاشكرا كردین به‌بێ ئه‌وه‌ی ناو و ماوه‌ی حوكمی ئه‌و سزادراوانه ئاشكرا بكات.
* په‌شیمان نییه
نموونه‌ی یه‌كه‌م: ژنێك كه هاوسه‌ره‌كه‌ی له ته‌مه‌ندا زۆر له‌خۆی گه‌وره‌تر بووه‌و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ی زۆر خراپ بووه، بۆیه ژنه‌كه هه‌ستاوه به كوشتنی هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی و دواتریش پارچه پارچه‌ی كردووه، زۆرجار ته‌نانه‌ت ئێمه پرسیاری لێده‌كه‌ین ده‌ڵێین په‌شیمان نیت له‌وكاره‌ی كردووته؟ بۆ جیانه‌بوویته‌وه‌و ئه‌و رێگه‌یه‌ت هه‌ڵبژاردووه؟ ئه‌و ژنه له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت "خێزانه‌كه‌م عه‌شایه‌ر بوون و منیش منداڵم زۆربووه‌و پێیان جوان نه‌بووه جیاببمه‌وه، بۆیه من ئه‌م رێگه‌یه‌م هه‌ڵبژارد، هیچ په‌شیمانیش نیم له كاره‌كه‌م، چونكه ئه‌وه‌نده خراپ بووه له‌گه‌ڵم ئێستاش زیندوو ببێته‌وه دووباره پارچه پارچه‌ی ده‌كه‌مه‌وه"، (له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌دا، ئه‌و ژنه‌دا پزیشكی ده‌روونی چاودێری ده‌كات).
* په‌شیمانه
نموونه‌ی دووه‌م: به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا حاڵه‌تمان هه‌یه زۆر په‌شیمانه‌و ده‌ڵێت له ئه‌نجامی نه‌شاره‌زاییم له یاساكان و چۆنییه‌تی تاوان و سزا‌و نه‌بوونی رۆشنبیری له خێزانه‌كه‌مدا ئه‌وكاره‌م كردووه، ئه‌گه‌ر هه‌مان بارودۆخ بێته‌وه رێگه‌م هه‌رگیز كاری له‌وشێوه‌یه دووباره ناكه‌مه‌وه.
PUKmedia لانه كاشان
هەواڵی زیاتر
-
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
02:56 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
02:22 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27 -
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27 -
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
کوردستان 05:26 PM - 2024-03-27 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی رەسوڵ حەسەن مەحمود
پرسەنامە 05:09 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
کوردستان 02:56 PM - 2024-03-27