riklam

سلێمانی.. توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی بۆ گه‌شه‌پێدانی به‌رهه‌مه‌ كشتوكاڵیه‌كان

kurdistani 10:54 PM - 2014-12-22
زیادكردنی به‌رهه‌می ته‌ماته‌ له‌ زستان و پایزدا

زیادكردنی به‌رهه‌می ته‌ماته‌ له‌ زستان و پایزدا

به‌ مه‌ به‌ستی زیاتر بره‌ودان به‌ كه‌رتی كشتوكاڵی و رێنمای و به‌رچاو روونی له‌ چاندن، ئه‌مڕۆ 22-12-2014،  له‌ سلێمانی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی بۆ به‌رهه‌م هێنانی ته‌ماته‌ له‌وه‌رزی زستان و پایز ئه‌نجامدا.

 زانا ده‌باغ  به‌ڕێوه‌به‌ری توێژینه‌وه‌ی كشتوكاڵی به‌  PUKmedia ی راگه‌یاند: ته‌ماته‌ بۆته‌ خۆراكێكی سه‌ره‌كی و بۆیه‌ بیرمان له‌وه‌ كردۆته‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌ شه‌ كشتوكاڵییه‌كان و ژماره یه ك له جووتیارانی نمونه‌ ی نوێنه‌ری رێكخراوی جاكای ژاپۆنی و به‌شی توێژینه‌وه‌ی باخداری سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی توێژینه‌وه‌ی كشتوكاڵی سلێمانی له‌ كێڵگه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌ تیه‌ كه‌ له‌ رۆژی كێڵگه‌ بۆ به‌رهه‌م هێنانی ته‌ ماته‌ له‌م وه‌رزه‌دا واته‌ له‌ زستاندا ته‌ماته‌ی خۆماڵی به‌رهه‌م بێنین، ئه‌م تاقی كردنه‌وه‌یه‌ش سه‌ركه‌وتوبووه‌،  بۆیه‌ جوتیاران ده‌توان به‌م رێگایه‌ له‌ وه‌رزی زستان و پایزدا ته‌ماته‌ به‌رهه‌م بێنن به‌بێ به‌كارهێنانی مادده‌ی كیماویی، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ده‌ست خۆشییه‌ له‌و ستافه‌ی سه‌رپه‌رشتی ئه‌م توێژنه‌وه‌یی كردوه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تێچونه‌كه‌ی كه‌مه‌ ره‌نگی ته‌ماته‌كه‌ش هه‌ر سوره‌ و تامیشی خۆماڵیه‌.

ئاماده‌یی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵی سلێمانی نیشاندا بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری جوتیاران بكات بۆ به‌رهه‌م هێنانی ته‌ماته‌ له‌وه‌ رێگه‌یه‌وه‌، رێكخراوی جاكای ژاپۆنی له‌ ساڵی 2011 وه‌ له‌ رێگه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كات بۆ توێژنه‌وه‌ی زانستی و كار ئاسانی كه‌رتی كشتوكاڵ و هاوكاری جوتیاران له‌ هه‌رێمی كوردستان.

PUKmedia شاڵاو ئه‌حمه‌د

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket