riklam

هه‌ڵه‌بجه‌.. له‌ 24 سه‌عاتی رابردوو دوو كه‌س ده‌كوژرێن

kurdistani 08:57 PM - 2014-12-22
لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن و سه‌ره‌داوی روداوه‌كان له‌به‌رده‌ستدان

لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن و سه‌ره‌داوی روداوه‌كان له‌به‌رده‌ستدان

له‌ ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا (2) كه‌س له‌ دوو رووداوی جیاجیادا له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و به‌ڕیۆبه‌ری پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت، لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ست پێكردوه‌ و چه‌ند سه‌ره‌داوێكیشیان له‌به‌رده‌ستایه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 22-12-2014 موقه‌ده‌م كه‌مال فه‌تاح به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا به‌ PUKmedia ی رایگه‌یاند: له‌ (24) سه‌عاتی رابردوودا دوو حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان تۆماركراوه‌، كه‌ یه‌كێیان كوشتنی چالاكوانێكه‌ له‌ ناحیه‌ی خورماڵ و ئه‌وی دیكه‌شیان خۆ كوشتنی كارمه‌ندێكی پاسه‌وانی سه‌ر سنوربوو له‌ ناحیه‌ی بیاره‌.

وتیشی: لێكوڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كان ده‌ستی پێكردوه‌ و چه‌ند سه‌ره‌داوێكیش له‌به‌رده‌ستان و به‌رده‌وامیش ده‌بین تا دۆزینه‌وه‌ی راستی و دروستی رووداوه‌كان و تاوه‌كو ئیستاش كه‌س ده‌ستگیر نه‌كراوه‌.

PUKmedia فرحان حه‌مه‌خان-هه‌ڵه‌بجه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket