كۆتایی پرسه‌ی مه‌لا ئه‌حمه‌دی دسكه‌ره له سلێمانی
kurdistani 08:41 PM - 2014-12-22مه‌راسیمی كۆتایی پرسه‌ی مه‌لا ئه‌حمه‌دی دسكه‌ره
مه‌راسیمی دوارۆژی پرسه‌ی فه‌رمانده و پێشمه‌رگه‌ی دێرین مه‌لا ئه‌حمه‌دی دسكه‌ره له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 22-12-2014 له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی به‌ئاماده‌بوونی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی و مه‌لا به‌ختیار لێپرسراو و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی مه‌راسیمی كۆتاییهێنان به‌پرسه‌ی فه‌رمانده و پێشمه‌رگه‌ی دێرین مه‌لا ئه‌حمه‌دی دسكه‌ره به‌ڕێوه‌چوو.
له مه‌راسیمه‌كه‌دا, كه كه‌سوكار و هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌رانی مه‌لا ئه‌حمه‌دی دسكه‌ره ئاماده‌ی بوون، وتاری مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له لایه‌ن هه‌ڤاڵ حاكم قادر ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه پێشكه‌ش كرا كه ئه‌مه ده‌قه كه‌یه‌تی:
به‌رێزان...
ئاماده‌بووانی خۆشه‌ویست ...
به‌ناوی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه به‌خێرهاتنێكی گه‌رمتان ده‌كه‌ین و سوپاسی ئه‌و ئه‌رك و ماندووبوونه‌تان ده‌كه‌ین چ بۆ به‌شداربوونتان له‌پرسه‌ی (كاك ئه‌حمه‌د) چ ئه‌وانه‌ی كه له‌كاتی نه‌خۆشییه‌كه‌یدا سه‌ردانیان كردووه .
دیاره (كاك ئه‌حمه‌د) رۆڵه‌یه‌كی هه‌ڵكه‌وتووی نه‌ك ته‌نیا بنه‌ماڵه‌كه‌یان بووه، به‌ڵكو رۆڵه‌یه‌كی هه‌ڵكه‌وتووی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و گه‌له‌كه‌مان بووه كه دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر ماڵئاوایی لێكردین و گه‌یشته كاروانی نه‌مران.
مه‌لا ئه‌حمه‌د پێشمه‌رگه‌یه‌كی خۆنه‌ویست و ئازا و چاونه‌ترس بوو له نه‌به‌ردییه‌كاندا هه‌میشه یه‌كێك بووه له‌و كه‌سانه‌ی له‌گه‌ڵ ره‌فیق و هاوڕێكانیدا هه‌میشه داكۆكیكار بووه له بیر و باوه‌ڕی شۆڕشگێڕی و رێبازه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی.
مێژووی پڕ له خه‌باتی گه‌لان به مێژووی گه‌لی كورد و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیشه‌وه ئه‌و راستییه‌یان سه‌لماندووه كه دیاره هه‌موو ئینسانێك له ژیانیدا ده‌مرێت، ژیان خۆشه چه‌ندێك درێژ بێت یان كورت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه بۆ ئینسان خه‌باتی، تێكۆشانی، پیاوه‌تی، جوامێری و كاره چاكه‌كانیه‌تی .
هه‌موو ده‌مرین، به‌ڵام مردن تا مردن جیاوازی هه‌یه، ئه‌وانه‌ی كه له پێناوی میلـله‌ت و گه‌ل و له پێناوی بیر‌و باڕوه‌ری نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی گیان ده‌سپێرن له مێژووی پڕ له سه‌روه‌ری میلله‌ته‌كه‌ماندا هه‌میشه ناویان ده‌نوسرێته‌وه و یادیان ده‌كرێته‌وه .
له كاتێكدا كه ئێمه ئه‌مڕۆ له‌م پرسه‌یه‌دا دانیشتووین هاوسه‌نگه‌ر و هاوڕێكانی كاكه مه‌لا ئه‌حمه‌دی دسكه‌ره له‌سه‌ر رێبازه‌كه‌ی ئه‌و و خه‌بات و تێكۆشانی ئه‌و هه‌میشه داكۆكی له میلله‌ته‌كه‌مان و گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ن و رۆژانه‌ش هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌ره‌كانی گیان به خاك ده‌سپێرن له پێناو پاراستنی گه‌ل و وڵاته‌كه‌ماندا له كاتێكدا كه مه‌ترسییه‌كی گه‌وره رووی له وڵات و نیشتمانه‌كه‌مان و له كوردستان و ناوچه‌كه‌ش كردووه كه ئه‌ویش مه‌ترسی تیرۆر و تیرۆریستانه، به‌ڵام رۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان هه‌میشه توانیویانه به‌وپه‌ڕی تواناوه داكۆكی له گه‌ل و وڵاتمان بكه‌ن و رۆژانه‌ش چه‌ندان شه‌هید گیان بسپێرن.
دیاره شه‌هیدبوون شه‌هاده‌تێكی گه‌وره‌یه و ئه‌وانه‌ی شه‌هید ده‌بن و گیان له پێناو كورد و كوردایه‌تیدا ده‌به‌خشن له پێناوی داكۆكیكردن له شه‌رفی میلله‌ته‌كه‌مان و هه‌موو تاكێكی كۆمه‌ڵگاكه‌مان كه دیاره مه‌لا ئه‌حمه‌دی دسكه‌ره هه‌موو ژیانی خۆی بۆ گه‌ل و میلله‌ت و رزگاری گه‌له‌كه‌مان ته‌رخان كردووه بێ ئه‌وه‌ی رۆژێك چۆك دابدات، یان لا بدات له‌و رێبازه‌ی كه هه‌ر له لاوێتییه‌وه به‌شداری كردووه له خه‌باتی نیشتمانیی و خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر رێبازی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان .
له‌به‌ر ئه‌وه كاتێك كه‌سێكی خاوه‌ن ئه‌زموون و خاوه‌ن ته‌جرووبه له ده‌ست ده‌ده‌ین خه‌ساره‌تیكی گه‌وره‌یه، ئه‌و خه‌ساره‌ته نه‌ك ته‌نیا بۆ بنه‌ماڵه‌كه‌ی، به‌ڵكو بۆ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بۆ میلله‌ته‌كه‌مان و بۆ هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌ره‌كانیشێتی, له‌به‌ر ئه‌وه له‌ده‌ستدانی كاك مه‌لا ئه‌حمه‌د خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌بوو بۆ ئێمه كه به ئه‌زموونی خۆی و خه‌باتی خۆی توانیبووی پله به پله به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ی خۆی به‌و په‌ڕی دڵسۆزییه‌وه جێبه‌جێ بكات چ له خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی و چ له خه‌باتی نهێنی پێش ئه‌وه‌ی ببێت به پێشمه‌رگه چ له ئه‌رك و به‌رپرسیارێتێكه‌شیدا له حكومه‌ت و حكومرانی و ده‌سه‌ڵات و فه‌رمانڕه‌وایی گه‌له‌كه‌ماندا.
جارێكی دیكه‌ش به ناوی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه سوپاسی ئاماده‌بوونتان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌رك و زه‌حمه‌تتان و ئێمه‌ش هه‌موولایه‌كتان و بنه‌ماڵه‌كه‌یان و هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌ره‌كانی جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه له‌و رێبازه‌دا كۆڵ ناده‌ین تا هێنانه‌دی دوا ئاوات و دوا ئامانجی گه‌له‌كه‌مان كه خۆی له مافی چاره‌نووس و سه‌ربه‌خۆیی وڵاته‌كه‌ماندا ده‌بینێته‌وه.
پاشان له لایه‌ن كاروخ مه‌لا ئه‌حمه‌د دسكه‌ره‌وه وتاری به‌ماڵه‌ی خوالێخشبوو خوێندرایه‌وه و تیایدا وێڕای به‌خێرهێنانی ئاماده‌بووان، رایگه‌یاند باوكم به‌و ژیانه سه‌ر به‌رزانه‌ی له ژێر دروشمی هه‌ڤاڵانی كه‌م ژیا و كه‌ڵ ژیا كه ئه‌مه سه‌بوری له راده‌به ده‌ر و هاوكات سه‌ربه‌رزی بنه‌ماڵه‌كه‌مانه .
له كۆتاییشدا سوپاسی ئاماده‌ببووانی كرد و وتی: به‌شداربوونتان له مه‌راسیمی به‌خاكسپاردن و پرسه‌كه‌یدا له ئازاری كه‌مكردینه‌وه و سه‌بوورییه‌كی گه‌وره‌ش بوو بۆ ئێمه.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28