riklam

سه‌رۆك كۆمار: هۆڵندا به‌رامبه‌ر تیرۆر هاوكارمانه‌

kurdistani 08:34 PM - 2014-12-22
هۆڵندا هاوكارییه‌كانمان بۆ عیراق به‌رده‌وامی ده‌بێت

هۆڵندا هاوكارییه‌كانمان بۆ عیراق به‌رده‌وامی ده‌بێت

ئه‌مڕۆ 22-12-2014 به‌ڕێز سه‌رۆك كۆمار د.فوئاد مه‌عسوم له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدای پایته‌خت، پێشوازی له‌ بێرت كۆندێرس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا و وه‌فدی هاوڕێی كرد.

له‌و دیاره‌دا سه‌رۆك مه‌عسوم به‌خێرهاتنی وه‌فدی میوانی كرد و روناكیی خسته‌ سه‌ر بارودۆخی عیراق له‌ گۆشه‌نیگا جیاجیاكان و گۆڕانكارییه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ جه‌نگ دژی تاقمی داعش و هه‌وڵه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ پشتیوانیی عیراق له‌ جه‌نگه‌ی دژی تێرۆر.

به‌ڕێزیان ئاماژه‌یان كرد بۆ ئه‌و راستییه‌ی كه‌ تێرۆر به‌ڵایه‌كی جیهانییه‌ و به‌رۆكی هه‌موان ده‌گرێت، بۆیه‌ پێویسته‌ هاریكاریی نێوده‌وڵه‌تیی زیاتر په‌ره‌ی پێبدرێت له‌ بواری هه‌واڵگریی و ئاڵوگۆڕكردنی زانیاریی بۆ وشككردنی سه‌رچاوه‌كانی تێرۆر، سوپاسی ده‌وڵه‌تانی یه‌كێتیی ئه‌وروپایشی كرد، له‌ ناویاندا هۆڵه‌ندای دۆست كه‌  پشتیوانیی زۆریان له‌ عیراق كردووه‌، له‌ بواره‌كانی سه‌ربازیی و مرۆیی و له‌ كاتی به‌هاناوه‌ چونی ئاواره‌كان، دوپاتیشیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و پشتیوانییه‌ به‌رده‌وام بێت.

سه‌رۆك مه‌عسوم گرنگیی گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵاتی رونكرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ فراوان ببێت له‌ بواره‌كانی سیاسیی و ئابوریی به‌و جۆره‌ی كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی هه‌ردو وڵاتدا بێت  .

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌نداش لای خۆیه‌وه‌ پابه‌ندبوونی وڵاته‌كه‌ی نوێكرده‌وه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ عیراقدایه‌ له‌ جه‌نگه‌كه‌ی دژی تاقمی داعش، ئه‌م سه‌ردانه‌شی دوپاتكردنه‌وه‌ی پشتیوانیی و هاریكارییه‌ بۆ عیراق، هاوكات ستایشی سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی كرد به‌ تایبه‌تیی رزگاركردنی ناوچه‌كانی شه‌نگال له‌سه‌ر ده‌ستی هێزی پێشمه‌رگه‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا ئاماده‌بونی وڵاته‌كه‌ی نیشان دا بۆ په‌ره‌ پێدان به‌ پشتیوانیی سه‌ربازیی و مرۆیی و گواستنه‌وه‌ی ئه‌زمون و شاره‌زایی وڵاته‌كه‌ی له‌و بوارانه‌دا بۆ عیراق، رۆڵی سه‌رۆك مه‌عسومیشی به‌رز نرخاند له‌ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسییه‌كان كه‌ روبه‌ڕووی عیراق ده‌بێته‌وه‌  .

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket