riklam

فوئاد مه‌عسوم رۆڵی یه‌كێتی ئه‌وروپای به‌رز نرخاند له‌ پشتیوانیكردنی عیراق

kurdistani 08:27 PM - 2014-12-22
پێشوازی له‌ وه‌فدێكی یه‌كێتی ئه‌وروپا كرد

پێشوازی له‌ وه‌فدێكی یه‌كێتی ئه‌وروپا كرد

ئه‌مڕۆ 22-12-2014 فوئاد مه‌عسوم  سه‌رۆك كۆمار له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا پێشوازیكرد له‌ خاتو فیدریكا مۆگیرینی و وه‌فدی هاوڕێی .

له‌ودیداره‌دا بیروڕا ئاڵوگۆڕكرا سه‌باره‌ت به‌ مه‌سه‌له‌ سیاسیی و ئه‌منییه‌كان و رێوشوێنه‌كانی گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كۆماری عیراق و یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌ هه‌موو بواره‌كاندا.

سه‌رۆك مه‌عسوم رۆڵی یه‌كێتیی ئه‌وروپای به‌ گرنگ وه‌سفكرد له‌ پشتیوانیی عیراق له‌ جه‌نگه‌كه‌ی دژی تیرۆر، ئه‌ویش له‌رێی پێشكه‌شكردنی كۆمه‌كی سه‌ربازیی و به‌شداریكردنی له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ینه‌تی ئاواره‌بوه‌كان، ئه‌و رۆڵه‌گرنگه‌ی به‌رز نرخاند.

سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی سیاسیی، سه‌رۆك كۆمار ئاماژه‌یكرد بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان به‌رده‌وامن له‌ هه‌وڵه‌كانیان به‌ ئامانجی سه‌رخستنی پرۆژه‌ی ئاشتبونه‌وه‌ی گشتیی و به‌هێزكردنی به‌ره‌ی ناوخۆ و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌ ناوچه‌ییه‌كانی عیراق بۆ بنیاتنانی ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نیی كه‌ رێزی پێودانگه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادییه‌كان و دیموكراسیی و چه‌سپاندنی عه‌داله‌ت بگرێت.

خاتوو مۆگیرینیی پشتیوانیی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تیی  له‌ناویدا یه‌كێتیی ئه‌وروپای  دوپاتكرده‌وه‌ بۆ عیراق له‌ جه‌نگه‌كه‌ی دژی تێرۆر، رونیشیكرده‌وه‌ سه‌ردانه‌كه‌ی له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ عیراق سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێناوه‌ به‌سه‌ر تیرۆردا و پیرۆزبایی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی كرد و هیوای خۆی ده‌ربڕی بۆ تێكشكاندنی تێرۆر به‌ یه‌كجاره‌كی و به‌دیهێنانیئۆقره‌یی  ته‌بایی له‌ عیراقدا .

ئه‌و لێپرسراوه‌ ئه‌وروپاییه‌ رونیكرده‌وه‌ پێكهێنانی حكومه‌ت و پێكه‌وه‌ هه‌ڵكردنی سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ و چاكسازییه‌كان و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی دراوسێ هه‌موو هه‌نگاوی باشن له‌ گۆڕه‌پانی عیراقیدا، ئێمه‌ش پشتیوانیی ئه‌و ئاڕاسته‌ راست و دروسته‌ ده‌كه‌ین.

PUKmedia

 
 





ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket