riklam

سلێمانی.. پڕۆژه‌یه‌كی بازرگانی هه‌لی كار بۆ هاووڵاتیان ده‌سته‌به‌رده‌كات

kurdistani 08:13 PM - 2014-12-22
ته‌لاری پارك تاوه‌ر كرایه‌وه‌

ته‌لاری پارك تاوه‌ر كرایه‌وه‌

 ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 22-12-2014، له‌ مه‌راسیمێكی تایبه‌تدا ته‌لاری پارك تاوه‌ر به‌ئاماده‌بوونی پارێزگاری نوێ و پارێزگاری پێشووی سلێمانی و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی كرایه‌وه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ د. ئاسۆ فه‌ره‌یدون پارێزگاری نوێی سلێمانی له‌وته‌یه‌كیدا رایگه‌یاند: كرنه‌وه‌ی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ هه‌نگاوێكی گرنگه‌ بۆ جوانتركردنی سیمای شاری سلێمانی و كه‌مكردنه‌وه‌ی جه‌نجاڵی ناو بازاڕه‌كان و سودی بازرگانی ده‌بێت .

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كردنه‌وه‌ی كرنه‌وه‌ی له‌م جۆره‌ پڕۆژانه‌ كه‌ ده‌بێته‌ سه‌نته‌رێك بۆپته‌وبوونی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و نزیكبوونه‌وه‌ی هاووڵاتیان له‌یه‌كتری.

وتیشی: كردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره‌ پڕۆژانه‌ چه‌ندین هه‌لی كار بۆ هاووڵاتیان ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، كه‌سودو به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری بۆ شاره‌كه‌مان ده‌بێت.

شایه‌نی باسه‌ پڕۆژه‌ی پارك تاوه‌ر ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر شه‌قامی خاك و ته‌نیشت یانه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، پێكهاتووه‌ له‌ چه‌ند نهۆمێك و كه‌ چه‌ندین ماركێت و سۆپه‌رماركێت و مۆڵ و كافێتریا له‌ خۆده‌گرێت.

PUKmedia سه‌فین ئه‌حمه‌د

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket