riklam

كۆیه‌.. هاوكاری و دیاری به‌ كچ و كوڕی پێشمه‌رگه‌و شه‌هید ده‌درێت

kurdistani 07:32 PM - 2014-12-22
به‌هاوكاری كۆمیته‌ی 1-ی ریكخستنی كۆیه‌

به‌هاوكاری كۆمیته‌ی 1-ی ریكخستنی كۆیه‌

كۆمیته‌ی رێكخستنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌كۆیه‌ وه‌ك رێزو وه‌فایه‌ك بۆ شه‌هیدان و پیرۆزی پێشمه‌رگه‌، هاوكاری و دیاری به‌خشییه‌ ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه‌ كچ و كوڕی شه‌هید و پێشمه‌رگه‌ن.

ئه‌مڕۆ 22-12-2014 له‌ به‌رده‌وامی كارو چالاكیه‌كانی دا كۆمیته‌ی 1-ی رێكخستنی كۆیه‌ به‌ ئاماده‌بونی ره‌هبه‌ری سه‌ید برایم ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 14-یی رێكخستنی كۆیه‌ و لێپرسراو و كارگێڕ و هه‌ڤاڵانی كۆمیته‌ به‌ هاوكاری مه‌ڵبه‌ندو به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كان و كۆمه‌ڵێ خه‌ڵكی دڵسۆز و خێرخواز وه‌ك وه‌فایه‌ك دیاری و هاوكاری به‌سه‌ر 1800 خوێندكاری كوڕ و كچه‌ شه‌هید و پێشمه‌رگه‌ به‌خشی.

ئه‌م دیاریانه‌ بووه‌ هۆی خۆشحاڵی خوێندكاران و سوپاسی خۆیان بۆ كۆمیته‌ی رێكخستنی كۆیه‌ ده‌ربڕی و هه‌موان به‌ هه‌ستێكی نیشتیمانیه‌وه‌ هاواریان ده‌كرد و ئه‌یان وت بژی پێشمه‌رگه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket