riklam

زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ گه‌ڕه‌كی عه‌سكه‌ری خورماتوو ده‌هه‌ژێنێت

kurdistani 07:16 PM - 2014-12-22
زیانی زۆری ماددی به‌ر خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ كه‌وتووه‌

زیانی زۆری ماددی به‌ر خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ كه‌وتووه‌

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی 5 بۆمبی چێنراو له‌گه‌ڕه‌كی عه‌سكه‌ری قه‌زای خورماتوو كه‌سێك شه‌هیدبوو 6 ی تریش برینداربوون.

حه‌سه‌ن بارام جێگری به‌رپرسی بازنه‌ی حه‌مرین به‌وه‌كاله‌ت ئه‌مڕۆ 22-12-2014، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مشه‌و له‌ گه‌ڕه‌كی عه‌سكه‌ری قه‌زای خورماتوو له‌نزیك بازاڕی رۆكانی ئه‌و قه‌زایه‌ 5 بۆمبی چێنراو ته‌قیه‌وه‌و به‌هۆیه‌وه‌ كه‌سێك شه‌هیدوبوو 6 ی تریش برینداربوون.


ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی: ته‌قینه‌وه‌كان له‌ به‌رده‌م ماڵه‌كانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ روویانداوه‌و به‌و هۆشه‌یه‌وه‌ زیانی زۆری ماددی به‌ر ماڵ و ئۆتۆمبێل و دوكانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ كه‌وتووه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، دوای ته‌قینه‌وه‌كان هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كۆنتڕۆڵی ناوچه‌كه‌یان كردوه‌و برینداره‌كانیش گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌.


PUKmedia توانا



ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket