riklam

هاوپه‌یمانان 22 هێرشی نوێییان بۆسه‌ر داعش له‌ عیراق و سوریا راگه‌یاند

kurdistani 07:08 PM - 2014-12-22
بۆردومانی هاوپه‌یمانان به‌رده‌وامی هه‌یه‌

بۆردومانی هاوپه‌یمانان به‌رده‌وامی هه‌یه‌

سوپای ئه‌مریكا رایگه‌یاند: فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان 22 هێرشی ئاسمانییان بۆسه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش له‌ عیراق و سوریا ئه‌نجامداوه‌.

فه‌رماده‌یی هاوبه‌شی چالاكییه‌ سه‌ربازییه‌كانی هاوپه‌یمانان رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ 22-12-2014، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمان 10هێرشی ئاسمانیان كردۆته‌سه‌ر مۆڵگه‌كانی تیرۆستانی داعش له‌ عیراق كه‌ زیاتر هێرشه‌كان بۆسه‌ر قه‌زای شه‌نگال و ده‌وروبه‌ری و ته‌لعفه‌رو رومادی موسڵ و فه‌لوجه‌ ئه‌نجامدراوه‌.

هه‌رله‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه‌، هه‌ر ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان 12 هێرشی ئاسمانیان بۆسه‌ر مۆڵگه‌كانی تیرۆرستانی داعش له‌ سوریا ئه‌نجامداوه‌و زۆربه‌ی هێرشه‌كانیش له‌ناوچه‌كانی كۆبانێ و ده‌وروبه‌ری و حه‌له‌ب و ئه‌نجامداراون، له‌و هێرشانه‌شدا به‌ده‌یان تیرۆرستی داعش كوژراون و برینداربوون و زیانێكی زۆریش به‌ر ئه‌و تیرۆرستانه‌ كه‌وتووه‌.

PUKmedia رۆیته‌رز


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket