riklam

دهۆك.. له‌شه‌و و رۆژێكدا سێ كه‌س كوژران

kurdistani 07:03 PM - 2014-12-22
دوانیان خۆیان كوشتووه‌

دوانیان خۆیان كوشتووه‌

له‌دوێنێوه‌ له‌ سنوری پارێزگای دهۆك چه‌ندین كرداری كوشتن و خۆكوشتنی هاووڵاتیان له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای دهۆك تۆماركراون.

له‌و باره‌یه‌وه‌ ئه‌مڕۆ 22-12-2014 رائیدی مافپه‌روه‌ر هێمن سلێمان به‌رپرسی په‌یوه‌ندی و راگه‌یاندنی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای دهۆك له‌ لێدوانێكیدا به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌م دوو رۆژه‌دا ژماره‌یه‌كی كرده‌وه‌كانی كوشتن و خۆكوشتنی هاووڵاتیانی سنوری پارێزگای دهۆك له‌ لایه‌ن پۆلیسی دهۆكه‌وه‌ توماركراون.

وتیشی: دوێنێ بازرگانێك به‌ناوی ( ا، ر، م ) له‌ ته‌مه‌نی 42 ساڵان كه‌ نیشته‌جێی شوقه‌كانی ئه‌ڤرۆ ستی-یه‌ له‌ قه‌زای سێمێل-ی سه‌ر به‌ پارێزگای دهۆك، به‌گولـله‌یه‌كی ده‌مانچه‌ كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێناوه‌و ته‌رمه‌كه‌شی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری دهۆك كراوه‌، له‌ ئێستاشدا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ روداوه‌كه‌ ده‌ستی پێكردووه‌.

وتیشی: له‌ روداوێكی تری خۆكوشتندا له‌ كۆمه‌ڵگای خانكێ گه‌نجێكی خێزاندار له‌ ته‌مه‌نی 28 ساڵی گولـله‌یه‌كی ده‌مانچه‌ به‌سه‌ری خۆیه‌وه‌ ناوه‌و دوای ئه‌وه‌ی گه‌یه‌ندرایه‌ نه‌خۆشخانه‌ی دهۆك گیانی له‌ ده‌ست دا.

جێی باسه‌ پێشتریش رائید هێمن سلێمان به‌رپرسی په‌یوه‌ندی و راگه‌یاندنی پۆلیسی پارێزگای دهۆك به‌ PUKmedia ی راگه‌یاندبوو: دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو له‌كۆمه‌ڵگای مسێریكی سه‌ر به‌قه‌زای سێمیل ژنێك به‌ناوی (و،خ) له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ به‌توندی لێی درا، ئه‌و ژنه‌ شه‌وی رابردوو گیانی له‌ده‌ستدا و بكوژه‌كه‌ش ده‌ستگیركراوه‌ و دانی به‌ تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌.

PUKmedia نـژیـار نـێـروه‌یـی ـ دهـۆك

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket