riklam

ئه‌ڵمانیا.. ئاماده‌كاریه‌كان بۆ كریسمس

kurdistani 06:43 PM - 2014-12-22
رازاندنه‌وه‌ی شاره‌كان و سه‌ماو به‌رنامه‌ی جۆراوجۆر له‌پێشوازی ساڵی نوێدا

رازاندنه‌وه‌ی شاره‌كان و سه‌ماو به‌رنامه‌ی جۆراوجۆر له‌پێشوازی ساڵی نوێدا

له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی جه‌ژنه‌كانی له‌دایك بوونی مه‌سیح و سه‌ری ساڵ(كریسمس)ئیتر شارو شارۆچكه‌كانی سه‌رتاسه‌ری ئه‌وروپا به‌شێوازی جۆراوجۆر ده‌ڕازێنرێته‌وه‌.

ئه‌گه‌ر 24 تا 26-12 به‌فر ببارێت، ئه‌وا جه‌ژنه‌كه‌یان ده‌بێت به‌دوو جه‌ژن، ئاهه‌نگ و رازاندنه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ساڵانه‌ به‌ده‌یان ملێون یورۆ ده‌خه‌مڵێنرێت.

ئه‌گه‌رچی ئه‌مساڵ پێده‌چێت به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانیتر كه‌متر بایه‌خ به‌ڕازاندنه‌وه‌درابێت، له‌سه‌نته‌ری شاره‌كان وێڕای رازاندنه‌وه‌ی دره‌ختی جه‌ژنی له‌دایك بوون و كرێسمس به‌جۆره‌ها شێوه‌ی تر كه‌رنه‌ڤاڵی ئه‌و بۆنانه‌ ده‌ڕازێننه‌وه‌ شانۆی مۆزیك و نمایشی جۆراو جۆرو جمه‌ی بازاڕه‌كان، نمایشی ئیشی ده‌ست وكلتوری وڵاته‌كه‌، یاری منداڵان، گۆڕینه‌وه‌ی كارتی جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌، قه‌ره‌باڵغی و ده‌ربڕینی خۆشی، كڕینی دیاری، گۆڕینه‌وه‌ی ئه‌و دیاریانه‌و سه‌ردانی یه‌كترو پاككردنه‌وه‌ی رۆح وپه‌یوه‌ندیه‌كان، نانخواردنی به‌كۆمه‌ڵی خێزانه‌كان.

فه‌رمانگه‌و كۆمپانیاو دامه‌زراوه‌كان، داگیرساندنی مۆمی ره‌حمه‌ت له‌ناو كه‌نیسه‌كاندا بۆمردوان، خواردنه‌وه‌ی شه‌رابی كوڵاو، كڕینی شیرینی ونمایشی تازه‌ترین به‌رهه‌مه‌ شیرینیه‌كانی شۆكۆلاته‌و نمایشی به‌رهه‌می میوه‌ی گونده‌كان به‌بێ سه‌مادی كیمیاوی، زه‌نگی كه‌نیسه‌كان، بۆنی عه‌ترو پێچانه‌وه‌ی، ژوانی دلداران و شه‌وانی سه‌ماو پلانی شه‌وی سه‌ری ساڵ، ئاماده‌كردنی یاریه‌ ئاگرینه‌كان. گرتنه‌وه‌ی به‌خت و چالاكیه‌كانی نیكۆڵاوس(بابانوئیڵ)، دیارده‌ی دڵخۆشكه‌ری بێوێنه‌ی جه‌ژنه‌كانه‌و رێزی لێده‌گرن.

له‌م ریپۆرتاژه‌ وێنیه‌یه‌دا شاری نۆرنبیرگ به‌كامیرای  PUKmedia  ده‌كه‌ینه‌ نمونه‌ی ئه‌و ئاماده‌باشی و كه‌رنه‌ڤاڵانه‌ی كه‌له‌ئه‌ڵمانیادا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

PUKmedia شه‌هاب عوسمان-ئه‌ڵمانیا



ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket