riklam

شه‌نگال.. پێشمه‌رگه‌ له‌ چه‌ندین گه‌ڕه‌ك گه‌مارۆی داعشی داوه‌

kurdistani 06:38 PM - 2014-12-22
زه‌بری كوشنده‌ له‌ داعش دراوه‌

زه‌بری كوشنده‌ له‌ داعش دراوه‌

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ڕوپێكدادانی قورس له‌ نزیك سه‌نته‌ری قه‌زای شه‌نگال له‌ نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و تیرۆرستانی داعش روویداو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ زه‌بری كوشتنده‌یان له‌ تیرۆرستانی داعش گه‌یاندوه‌ و چه‌ندین داعشیان كوشتووه‌ و فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانانیش به‌رده‌وام له‌ بۆردومانكردنی مۆلًَگه‌كانی داعش له‌ ناوچه‌ شه‌نگال.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ نزیك هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 22-12-2014، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: شه‌ڕوپێكدادانی قورس له‌ نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و چه‌وكداره‌ تیرۆرسته‌كانی داعش له‌ نزیك سه‌نته‌ری قه‌زای شه‌نگال روویداو له‌و پێكدادانانه‌دا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ زه‌بری كوشنده‌یان گه‌یاندۆته‌ تیرۆستانی داعش و چه‌ندین داعشیان كوشتووه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی: فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌رده‌وامن له‌ بۆردومانی مۆڵگه‌كانی داعش له‌ ناوشه‌نگال داو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش له‌چه‌ندین ناوچه‌و گه‌ڕه‌كی ئه‌و شاره‌وه‌ گه‌مارۆی تیرۆرستانی داعشیان داوه‌.

 PUKmedia زانیار مه‌جید

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket