riklam

جبوری ستایشی سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ده‌كات

kurdistani 05:25 PM - 2014-12-22
سه‌لیم جبوری پشتگیری بۆ پێشمه‌رگه‌ دووپاتده‌كاته‌وه‌

سه‌لیم جبوری پشتگیری بۆ پێشمه‌رگه‌ دووپاتده‌كاته‌وه‌

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ستایشی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كرد بۆ ئازادكردنی ناوچه‌كانی شه‌نگال له‌ده‌ست تیرۆرستانی داعش.

له‌بایاننامه‌یه‌كدا كه‌ كۆپیه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌، سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاندوه‌، دوای بیستنی سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌سه‌ر تیرۆرستانی داعش له‌ ناوچه‌كانی شه‌نگال و ئازادكردنی چیای شه‌نگال و ده‌ركردنی تیرۆرستانی داعش له‌و ناوچه‌یه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه‌ زۆر خۆشحاڵبووم و سوپاسی قاره‌مانێتی و هه‌وڵه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌م بۆ له‌ناوبردنی داعش و ئازادكردنی ئه‌و ناوچانه‌.

هه‌روه‌ها جبوری راشیگه‌یاندوه‌، پشتگیرییه‌كانمان بۆ هه‌وڵه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ دووپاتده‌كه‌ینه‌وه‌و ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌یان لێ پیرۆز ده‌كه‌ین پشت به‌خوای گه‌وره‌ سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌تر به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت.

PUKmedia

 


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket