riklam

توركیا ناوی گیوله‌ن راده‌ستی ئه‌نته‌رپوڵ ده‌كات

kurdistani 04:59 PM - 2014-12-22
راده‌ستی توركیا بكرێته‌وه‌و له‌و وڵاته‌ دادگایی بكرێت

راده‌ستی توركیا بكرێته‌وه‌و له‌و وڵاته‌ دادگایی بكرێت

توركیا داوا له‌ پۆلیسی ئه‌نته‌رپوڵ ده‌كات فه‌تحوڵڵا گیوله‌ن راده‌ستی ئه‌نكه‌ره‌ بكاته‌وه‌.

دوای ده‌ركردنی بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی خزمه‌ت له‌ لایه‌ن حكومه‌تی توركیاوه‌، توركیا ناوی فه‌تحوڵڵا گیوله‌ن ره‌وانه‌ی پۆلیسی ئه‌نته‌ر پوڵ كرد.

به‌رپرسانی باڵای توركیا رایانگه‌یاند: بۆ ده‌ستگیركردنی فه‌تحوڵڵا گیوله‌ن سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی خزمه‌ت و هێنانه‌وه‌ی بۆ دادگایكردنی له‌ توركیا، داوایان له‌ پۆلیسی ئه‌نته‌رپوڵ كردوه‌ گیوله‌ن راده‌ستی ئه‌نكه‌ره‌ بكرێته‌وه‌.

جێی باسه‌ رۆژی 20-12-2014، دادگای توركیا به‌تۆمه‌تی دروستكردنی رێكخراوێكی تیرۆرستی له‌ توركیا داداگای باڵای توركیا بڕیاری ده‌ستگیركردنی فه‌تحوڵڵا گیوله‌ن و قه‌ده‌غه‌كردنی بزوتنه‌وه‌ی خزمه‌ت-ی ده‌ركرد.

PUKmedia ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket