riklam

كۆبانێ.. دكتۆرێكی ئه‌رجه‌نتینی هاوكاری شه‌ڕڤانان ده‌كات

kurdistani 03:40 PM - 2014-12-22
 چیم له‌ده‌ست بێت بۆ كۆبانێ ده‌یكه‌م

چیم له‌ده‌ست بێت بۆ كۆبانێ ده‌یكه‌م

دكتۆرێكی ئه‌رجه‌نتینی بۆ هاوكاریكركردنی شه‌ڕڤانانی كۆبانێ هاتۆته‌ ئه‌و شاره‌و خۆبه‌خشانه‌ چاره‌سه‌ری شه‌ڕڤانه‌ برینداره‌كان ده‌كات.

ماریا رۆبرت ئه‌و ژنه‌ پزیشكه‌ ئه‌رجه‌نتینیه‌یه‌كه‌ پسپۆڕی هه‌یه‌ له‌ نه‌شته‌رگه‌ری و خۆبه‌خشانه‌ هاتۆته‌ نێو شاری كۆبانێ و هاوشانی له‌رێگه‌ی پسپۆڕییه‌كه‌یه‌وه‌ له‌گه‌ڵ تیمێكی پزیشكی چاره‌سه‌ری شه‌ڕڤانه‌كانی كۆبانێ ده‌كات.

ماریا رۆبرت ته‌مه‌نی 50 ساڵانه‌و ته‌نگها ئامانجی چوونی بۆ كۆبانێ هاوكاریكردنی میلـله‌تی كورده‌ به‌تایبه‌ت خه‌ڵكی كۆبانێ كه‌ له‌ ئێستادا دژی تیرۆرستانی داعش ده‌جه‌نگێن.

ئه‌و دكتۆره‌ ئه‌رجه‌نتینییه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ده‌دات، به‌رخۆدانی كۆبانێ به‌رده‌وامه‌و پێی ناوه‌ته‌ 94 رۆژه‌وه‌و بۆیه‌ پێویستی به‌ هاوكاریكردن و یارمه‌تی هه‌یه‌، وتیشی: به‌رخۆدانی كۆبانێ گرنگی خۆی هه‌یه‌ بۆیه‌ منیش له‌رێگه‌ی كاره‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ چاره‌سه‌ركردنی برینداره‌كانه‌ وه‌ك دكتۆرێك به‌شداری له‌و به‌رخۆدانه‌ گه‌وره‌یه‌ ده‌كه‌م و چاره‌سه‌ری شه‌ڕڤانه‌ ژن و پیاوه‌ برینداره‌كان ده‌كه‌م كه‌ له‌ناو كۆبانێ دان.

ماریا راشیده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و خزمه‌ته‌ی ده‌یكات به‌شێكی كه‌مه‌ و داواشده‌كات سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی ئه‌رجه‌نتین پشتیوانی له‌ میلـله‌تی كورد بكه‌ن و هاوكاری به‌رخۆدانی كۆبانێ بكه‌ن دژی تیرۆرستانی داعش.

ئه‌و پزیشكه‌ ئه‌رجه‌نتینیه‌ باس له‌وه‌شده‌كات كه‌ زۆر دڵخۆشه‌ كه‌ ئێستا له‌ كۆبانێ یه‌و چی له‌ده‌ست بێت ده‌یكات له‌ پێناو هاوكاریكردنی خوشك و برا شه‌ڕزانه‌كانی كۆبانێ كه‌ به‌رگری له‌ئازادی و سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی ده‌كه‌ن.

PUKmedia سه‌رچاوه‌: ANF

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket