riklam

وه‌زیری شه‌هیدان: بۆ خزمه‌تكردنی كه‌سوكاری شه‌هیدان پلانی نوێمان ده‌بێت

kurdistani 03:26 PM - 2014-12-22
دروستكردنی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌ نێوان شه‌هیدان و رێكخراوه‌ ناحكومیه‌كان

دروستكردنی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌ نێوان شه‌هیدان و رێكخراوه‌ ناحكومیه‌كان

ئه‌مڕۆ 22-12-2014 مه‌حمود حاجی ساڵح وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان پێشوازی له‌ سه‌رۆك و جێگری و كارگێری فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه‌ ناحكومه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد.

له‌ دیدارێكدا ئه‌كره‌م عوسمان سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه‌ ناحكومیه‌كان تیشكی خسته‌ سه‌ر كارو چالاكیه‌كانی فه‌رمانگه‌كانیان و هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژانه‌ كرد كه‌ رێكخراوه‌كان پێشكه‌ش به‌ فه‌رمانگه‌كه‌یان ده‌كه‌ن، به‌باشی زانی كه‌ لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش هه‌بێت بۆ هه‌ڵسه‌نگان و پێویستی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و فه‌رمانگه‌كه‌یان تاكو كاری پێویست و به‌پێز پێشكه‌ش بكه‌ن.

له‌ته‌وه‌رێكی تری قسه‌كانیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ كرا كه‌ فه‌رمانگه‌كه‌یان ساڵانه‌ ستراتیجی پڕۆژه‌كان پێشكه‌ش ده‌كات و پێویسته‌ له‌سه‌ر ئاستی وه‌زاره‌ته‌كانیش كار له‌سه‌ پێویسته‌كان بكرێت تاكو ئالیه‌تی پڕۆژه‌كان ریزبه‌ندیان به‌پێی گرنگی هه‌نووكه‌یی دیاری بكرێت.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان به‌گرنگه‌وه‌ ئاماژه‌ی به‌ رۆڵی رێكخراوه‌كان كرد و به‌پێویستی زانی هه‌ماهه‌نگیه‌كی باش هه‌بێت بۆ دیاریكردنی كاره‌كان و ئه‌و چالاكیانه‌ پێشكه‌ش بكرێت كه‌ پێویستی هه‌نووكه‌یین، دانانی پێوه‌ر بۆ ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه‌ پێشكه‌ش ده‌كرێن و لیژنه‌یه‌ك هه‌بێت هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بكات.

هه‌روه‌ك ته‌ئكیدی له‌ پێویستی رێكخستنه‌وه‌ی رێكخراوه‌كان كرده‌وه‌ و به‌پێویست زانی كه‌ تایبه‌تمه‌ندی رێكخراوه‌كان له‌ كاره‌كان له‌به‌ر چاو بگیرێت و هه‌ر چالاكیه‌ك كه‌ رێكخراوێك پێشكه‌شی ده‌كات، ده‌بێت به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی تایبه‌تمه‌ند بكرێت.

هه‌ردوولا ته‌ئكیدیان له‌ پێویستی بوونی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش كرده‌وه‌ بۆ هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌ش و رازی بوون له‌سه‌ر پێكهێنانی ئه‌م لیژنه‌یه‌ كه‌ دواتر به‌رنامه‌ رێژی بۆ ده‌كرێت و له‌سه‌ر جه‌م كاره‌ هاوبه‌شه‌كاندا راوێژ پێشكه‌ش به‌  یه‌كتری ده‌كه‌ن، له‌ هه‌ر كارێكی تایبه‌ت بێت به‌ وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان به‌تایبه‌تی له‌ رووی هۆشیاری كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌سوكاری شه‌هیدان.

PUKmedia فوئاد عوسمان

9261522122014_2222.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket